
رێكخستنی سیاسی كۆمه‌ڵ – له وێنای ده‌وڵه‌تدا – به‌نده به دروشمه‌كانی ئازادی و یه‌كسانی و برایه‌تی، كه‌چی به‌رده‌وامی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌سته به كۆیله‌بوون به ئابووری، دیموكراسی بۆخۆی لایه‌نێكی دیكه كه مرۆڤی كۆیله‌ی خۆی كردووه ئه‌ویش دیموكراسییه، به‌ڵام هه‌ندی ئاوه‌زی بیر ته‌سك ئه‌م حاڵه‌ته‌یش ره‌فز ده‌كه‌نه‌وه، دیموكراسی به‌واتا شمولییهكهی یانی یه‌كترقبوڵكردن، گوێگرتن له بیرورای یه‌كدی، ئازادی ڕاده‌ربڕین، له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا هه‌رچه‌نده باكگراونێكی لاوازمان هه‌یه به‌ڵام بانگه‌شه‌ی به دیموكراتیزه‌كردن ده‌كه‌ین، كه‌چی له رووی پراكتیكییه‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت ئه‌و حاڵه‌ته به‌دی ده‌كرێت، كه ئازادی ره‌ها نییه و تاك ناتوانێت ئه‌و ئازادییه پیاده بكات، ئیدی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت یان لایه‌نی سیاسی و گروپ و ته‌نانه‌ت تاكه كهسییهكانیشهوه، لێره‌و له‌وی رۆژنامه‌نووس ده‌كوژرێت به هۆی خستنه به‌ردیدی راستییه‌كان، من له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم و هه‌رگیزیش پشتگیری لێ ناكه‌م كه سنووری ته‌شهیر و سوكایه‌تیكردن به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه بگیرێته‌به‌ر جا ئه‌مه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بگرێته‌وه، نه‌بوونی ئازادی رۆحی ئینتیما ده‌كوژێت، نه‌خاسمه له سایه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی ئیسلامی‌دا ئازادی له زیندانهكانا ده‌ئاخنرێ و دیموكراسی وه‌ك ئه‌و گه‌نجانه‌ی له وڵاتی ئێران به ئاشكرا و به به‌رچاوی خه‌ڵكییه‌وه ده‌خنكێندرێت، به هه‌مان شێوه دیموكراسی به به‌ر چاوی خه‌ڵكییه‌وه له قه‌ناره ده‌درێت، ئازادی رێی لێده‌گیرێت، ئه‌و كاتانه‌یش ئه‌و گووته پڕاوپڕ به سیسته‌مه‌كه‌یه كه ده‌ڵێن له هه‌ر كوێ حكمڕانی ئیسلامی هه‌بوو شمشێر له وێدا باڵا ده‌سته.
له كاتێكدا ئهنارشیسمییهكان ده‌ڵێن، بۆچی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی نه‌به‌زێنین، لایبده‌ین و بیسڕینه‌وه و به‌پێی پرنسیبێك كه له ده‌وڵه‌ت باڵاتر بێت كومه‌ڵ رێكبخه‌ین، له به‌ر ئه‌مه‌یش پرسه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئهنارشیسمییهكان ئه‌وه‌یه تاك پارێزگاری له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خود بكات. كه‌چی له‌م وڵاته‌دا گه‌مارۆی فیكر و سیاسی ده‌خرێته سه‌ر تاك ته‌نانه‌ت گه‌مارۆی به ئینسان بوونیش رێی لێ ده‌گیرێت، له ژێر چه‌پۆكی ئه‌و حوكمڕانییه ئیسلامییه‌ی له ئیراقدا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه، كه ئیدیعای هه‌بوونی ئازادی ده‌كات و له سایه‌ی ئه‌م ئازادییهیدا خه‌ڵكی نیشته‌جێی شاره‌دێی سلێمان به‌ك تا ده‌گاته شاره‌دێی خالیس جگه له شاره‌دێی ئامرلی سه‌راپایان ته‌رحیل و تههجیركراون به بیانووی هه‌بوونی رێكخراوی ئیسلامی تیرۆریستی (داعش)، ئێمه ده‌پرسین چ جیاوازییه‌ك له نێوان هه‌ردوو عه‌قڵییه‌ت هه‌یه، كه ئه‌میان ده‌یه‌وێت به كرده‌ی نامرۆڤایه‌تی و گۆڕیمی دیموگرافی ناوچه‌كه رهو به خه‌ڵكه‌كه بكات و سنووری خۆی له باشووره‌وه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرێ بدات.
له هه‌ندێ وڵات و شوێن كه گروپ و لایه‌نی سیاسی ئیسلامی كپ و بێده‌نگن هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جڵه‌وی فهرمانڕوایهتییان به ده‌سته‌وه نییه، ده‌نا حه‌سیرمه‌یدان به حزبی عیلمانی و سیسته‌می دیموكراسی ده‌كه‌ن به كوردستانی خۆیشمانه‌وه، جا بۆیه پێویسته به دید و بیری دیموكراسیانه بیر بكه‌نه‌وه كه چۆن له سایه‌ی دیموكراسی ئه‌وان موماره‌سه‌ی سیاسی و تقوسه ئاینییه‌كانیان له مزگه‌وت و ته‌كییه و خانه‌قا و حوسینییه و خهڵوهتگاكانیان ده‌كه‌ن با رێ بده‌ن له سایه‌ی ئه‌واندا یانه‌ی شه‌وانه هه‌بێت رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ له سایه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (AKP) له توركیا پیاده ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه لای ئێمه مه‌حاڵه چونكه بینیمان له چه‌ند ساڵی رابردوو له هه‌ولێر و دهۆك دوكانی مه‌ی فرۆشان سوتان و گڕیان تێ به‌ردرا.
ئیسلامی سیاسی پێویسته به زهنییه‌تێكی سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌م رۆژگاره‌وه ته‌عامول و تهفاعول بكه‌ن ئێمه له ده‌یه‌ی دووه‌می دوای دوو هه‌زار ده‌ژین نه‌ك زیاتر له هه‌زار و چوار سه‌د و سی و شه‌ش سال به‌ر له ئێستا، ئه‌و جیهانه له به‌رچاو بگیرێت كه دیموكراسی هه‌موو یه‌كدی قبوڵ ده‌كه‌ین و هه‌ڵكردن له گه‌ڵ یه‌ك باشترین چاره‌سه‌ره بۆ پێكه‌وه ژیان نه‌ك قڕكردنی مرۆڤ به ناوی ئه‌وه‌ی ئیسلام نه‌بیت نابی ببیت.