پێشكه‌شه به خاتوو په‌ری عه‌زیزی شاعیری دوور وڵات
ده‌نگێ له دوور دووری نیشتیمان
به ئه‌وینیی هاوێر ده‌بێ و
به گڕه‌وه باڵده‌گرێ
به جوانییه‌وه ده‌خرۆشێ و
به شهڵتهیهك ئاونگباران
ڕێگا ده‌بڕێ
له هه‌گبه‌ی شاڵاوی وشه
بوخچه‌یه‌ك بۆن،
كۆڵێ خه‌یاڵ،
باوه‌شێ چاو،
قرتاڵهیهك قژی كاڵ و دهستو په‌نجه و سیما‌و مه‌چه‌كی ساف و لووس،
سه‌به‌ته‌یه‌ك سینگی پڕ بۆنی هه‌ڵه‌بجه،
بارێ خه‌می ئه‌به‌دییه‌ت،
قومێ هه‌ناسه‌ی سپاردن،
رێگای چۆڵه‌وانی ئه‌وینم پێده‌گرێ
22 / 6 / 2015
