پروسكه نمێ له خوێن ئاوێته‌ی شه‌ونمی سپێده بوو، خۆی وه‌سه‌ر چیمه‌ن و گه‌ڵا ئهرخهوانییهكان شۆڕكردبۆوه، هه‌ندێجار به سه‌ر خاكه تهڕهكهدا ده‌تكا، له رۆژانێكا گوڵی سوور هاوێر بوون و چه‌پكه فرمێسكیان هیشك ڕاده‌گرت.
ده‌مه‌ده‌می به‌یانییه‌ك ماشێنه‌كان خه‌ونی چه‌پكه فرمێسكیان هه‌ڵده‌ڕشت، ترپه‌ی مۆسیقا سۆناتهی ئاوازێكی له ساراستان نوقم بووی ههڵدهتهكان، دایه پیرێژنه كۆستكهوتووهكهی دراوسێمان ماوه‌یه‌ك بوو سه‌ر روخساری گه‌شیی تێكه‌وتبوو، قسه خۆشه‌كانی وه‌بیر هاتبۆوه.
له پڕ هێكرا ئازای جه‌سته‌ی كه‌وته له‌رزین، گریان ئێسكه‌كانیشی ته‌نی، هه‌موو ده‌مه و خۆرئاوابوونێك، له به‌ر ده‌ركی حه‌وشه ڕۆده‌نیشت، ئێواره‌یه‌كی رۆژی شه‌ممه له پێپلیكانه‌ی به‌ر ده‌رگاكه هاته خوارێ و وه‌ك رۆژانی دی له جێی جارانی خۆی گرمۆڵهبوو. . . . . . وه‌ك په‌شمه‌كی ده‌م مناڵه به‌فرینه‌كانی جهوهڵبۆر تا ده‌هات ده‌توایه‌وه، هێدی هێدی به ناخی خاكه‌كه‌دا ده‌چوو. . . تا ده‌هات باڵای به‌رزی بنهدهبوو، تا ده‌هات كه‌م كه‌م ده‌بۆوه، ئیدی وایلێهات نه‌ما. . . . . . تهوتهمێ بوو رۆچوو، كۆڕ و كۆڕهزا و بووك به دوویدا وێڵبوون، شهوتاریك داهات، ده‌بوایه مانگ هه‌ر سه‌ر له ئێواره ده‌ركه‌وتبا، دوا كه‌وت، بوو به هه‌راو موجیزه، ده‌ف و زیكر و ته‌هلیله له مزگه‌وته‌كانا بڵندبۆوه، كڵێسه‌كان زه‌نگیان لێدا، ئیدی كه‌س له سۆراخی دایه پیرێژنه‌كه‌ی دراوسێمان نه‌گه‌ڕا و له بیرچۆوه، نیو كاژێر به‌ر له نیوه‌شه‌و له جێیه‌كه‌ی دایهپیرێژنهوه گڕكانێ به‌ره‌و ئاسمان ته‌قی و له پرَ ره‌نگی مانگه‌شه‌و به شێوه‌ی نوسینی لاتینی ئه‌نفال خۆی نیشانی مه‌ردوومدا، كراس و ژێركراس و ئێله‌ك و ئاوهڵكراسهكهی پیرێژنی پۆشی به به‌ری تهسكبوو هه‌موو عه‌وره‌ت و سینه و مه‌مه‌ی ئه‌نفال ده‌ركه‌وت و بوو به هه‌ڵا له شارا وتیان چۆن بۆق باڵداره.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.