
وه‌كو ئاشق ڕێگای ئه‌وینم به‌ركه‌وت
رۆحم شه‌كه‌ت به‌و هه‌ورازه سه‌رنه‌كه‌وت
له تاریكی رێمكرد و هه‌ر شه‌و نه‌كه‌وت
وه‌كو رۆژ ئه‌و مههه له‌و دووره ده‌ركه‌وت
له‌مێوه ئه‌شك و ئاهی ئێمه سه‌ركه‌وت
باڵا به‌رز و سه‌رنجكێش بوو چنارێ
هه‌ست و سۆزم بۆی بزوا و كه‌وته كارێ
له ئاستمدا په‌چه‌ی خزایه خوارێ
كه ئه‌و لێو و ددانه‌م دی به جارێ
له به‌ر چاوم، هه‌موو له‌عل و گوهه‌ر كه‌وت
كه دولبه‌رم یاخی بوو من دڵدهرم و
عه‌وداڵم شه‌و ماندوو بوو هه‌ر كه‌سه‌رم و
ژێوان نابم له دووتم دڵ به گه‌رم و
وهنهوزێكم، شه‌وێ دا گه‌ییه سه‌رم و
وتی هه‌سته هه‌تاوت وا له سه‌ركه‌وت
رووخسار و دڵ سه‌راپا به پهرۆشمن
گه‌ڕان زۆر شوێن له ماڵ و ده‌ر له قوژبن
بست به بستی خاكی كوردان تا دوژمن
له كێ یاڕه‌ب خه‌به‌ر پرسی بكه‌م من
كه هه‌ر كه‌س بۆ خه‌به‌ر چوو، بێ خهبهركهوت
ئه‌مێستا سه‌رگه‌ردانم هۆگرگرتوو
ژیانی بێ ئاسوده‌ی سه‌ودا كردوو
غه‌واره و تێكشكاوم سه‌ر هه‌ڵگرتوو
دڵم وه‌ك شێری بێشه‌ی شوعله‌گرتوو
له سینه‌ی پڕ له سۆزم دهربهدهركهوت
كزوماتم بۆ ته‌بعی هات و نه‌هات
یارم چی بوو نه‌گه‌ییه ئاسۆی هه‌ڵات
مه‌وجی داوه عاله‌مێ، ئاشقان هات
به تیر ئه‌مڕۆ دڕی دا هه‌رچی پێش هات
خودا پێداوه هه‌ر كه‌س به‌ر نهزهركهوت
سه‌ر كێش نییه به‌لای خهمڵانهوه دڵ
دای له یه‌ئس و كڵۆم درانه‌وه دڵ
به خه‌م هه‌ر خه‌م به ده‌م سوتانه‌وه دڵ
له سه‌ر خۆ چوو به ده‌م گریانه‌وه دڵ
گه‌ڕه‌ك پڕ بوو كه ئه‌م منداڵه ده‌ركه‌وت
دایم تۆ له قاپی خوا بهجهفابه
هه‌تا شادی و سرور دێ بێ خه‌تابه
په‌چه و مانتۆ نه‌ماوه وا به كاربه
له ڕۆژئاواوه ئیمشه‌و بێ نیقابه
مه‌هی من ماهی عاله‌می بێ مهفهركهوت
شیرینه‌كه‌م شیوه‌نم گوڵی كێشا
زوڵفی مارت ژه‌هر بوو جه‌ورم كێشا
لوتفی نه‌رمت ئۆقره‌ی دا رۆحم ئێشا
به خۆڕایی ئه‌وه‌نده‌م ناڵه كێشا
له سینه‌مدا، پسا، ما، بێ ئه‌سه‌ر كه‌وت
ئیلاهی ئه‌و پێشوه‌خت گیانی كێشا
عاجز بێ یا رووخۆش بێ نه‌خشه‌ی كێشا
به دوو دیو ئاتهشگرم زامی ئێشا
برۆی ئه‌و شۆخه ئه‌مڕۆ تیغی كێشا
نه‌جاتی دا به ره‌حمه‌ت هه‌رچی به‌ركه‌وت
عه‌زابی دڵشانی ئه‌و ره‌وه‌نده
ئه‌ڤینم ئاوی روباری ئه‌ڵوه‌نده
(سه‌ردار) ه، بۆ دولبه‌ری چه‌ن سه‌هه‌نده
به پیر ئه‌و رۆژه‌وه (مه‌حوی) ئه‌وه‌نده
به سه‌رچوو بوو، وه‌كو شه‌ونم له سه‌ركه‌وت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
