هه‌ر دوێنێ بوو هه‌زار و یه‌ك پرنسیپ و بنه‌مای جێگیری یهكدهوڵهتی و خڕكردنه‌وه‌ی چوارپارچه‌كه‌ی نیشتیمانتان له هزرماندا ده‌ئاخنی و هێند ڕكهكانتان لائهستوور ده‌كردین ته‌واو ملكه‌چ و سه‌رشۆڕی دروشمه‌كانتان ده‌بووین و له ئاست خۆبهكوشتنداندا سڵ نه‌كه‌ینه‌وه و ده‌سته‌ونه‌زه‌ری شه‌هاده‌ت و شه‌هیدبوون بین، ئێمه خه‌مخۆر و ڕاستگۆ و به‌ڵێنداری په‌یمان و وه‌فامان بووین، بۆ نه‌ته‌وه و نیشتیمان چاپوكانه هاتینه ده‌ست، زۆرمان رۆحیان به‌رزه‌فڕ ئاسا بۆ نیشتیمان هه‌ڵوه‌ری، ئێوه‌یش فرمێسكی تیمساحاویتان بۆ هه‌ڵڕشتن، دوێنێ بوو قسه‌ی ئهڵهق و بهڵهق و باڵدار و شاخدارتان له ناخماندا قه‌تیسكرد، پێتان ده‌گوتین ڕه‌دووی كه‌سانێ مه‌كه‌ون گوێ قوڵاغ و ئه‌ڵقه له مستی ئۆتۆنۆمین، كه‌چی نها ئه‌وه ئێوه‌ن ئه‌م نیشتیمانه لهتلهتتر ده‌كه‌ن، ئه‌و ئۆتۆنۆمییهتان به كه‌ره‌سته‌یه‌كی كرچ و كاڵ ههژماردهكرد، له نێو مه‌جلیس و دیوهخانهكانتان، دانیشتنه با له هه‌وه‌سی مێشك ئاخنینتانا به گاڵته‌جاڕییه‌وه ئۆتۆنۆمی ده‌بووه ده‌مودووی چهواشهكاریتان، به میتۆدێكی داڕێژراو وله خشتهبراودا ده‌نگۆو پڕوپاگه‌نده و قسه بێبنه‌ماكانتان كوڕێژگهكانی نیشتیمانتان ده‌فرۆشت مه‌خابن زۆرتان ههڵخلیسكاند و زۆریشتان له خشته‌برد و بهكوشتتاندان، ئه‌وانه هێشتان كاڵفامی دونیای جه‌نجاڵی سیاسه‌ت و نه‌زانی نێوجه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بوون، ئێوه ده‌مێ به‌ناوی چینایه‌تی و ده‌مێكیش به‌ناوی نیشتیمانی گه‌وره‌وه فریوتاندان و له كارگهئامێرییهكهی مرۆڤ ههڵلوشیندا به كوشتتاندان و ژماره‌ی شه‌هیدانتان پێ زۆركرد و پێتانوابووكهسوكاریانیش ناچار ده‌كه‌ن له دووتان نه‌بنه‌وه. ئه‌وانه به هه‌ق شه‌هیدی نیشتیمان و نه‌ته‌وه بوون، ئه‌وانه په‌پووله و گوڵی جوانی نێوماڵ و كوچه و گه‌ڕه‌ك و گوند و شاره‌دێ و شارۆچكه و شاری نیشتیمانی ئێمه بوون، ئه‌وانه پاكترین مرۆڤه‌كانی ئێمه بوون، ئه‌وان هێشتان قسه بێ سه‌روبه‌ره‌كانی ئێوه و راستودروستهكانی خۆشه‌ویستی گیانفیداكردن بۆنه‌ته‌وه و نیشتیمانیان جیا نه‌ده‌كرده‌وه، رێی شه‌هاده‌تیان گرت و شه‌هید بوون، ئێوه‌یش ئه‌مڕۆ لێره و له‌وێ به خوێنی ئه‌وانه‌وه شان باده‌ده‌ن و ڕوو ده‌رده‌خه‌ن كه خودان ئه‌وه‌نده شه‌هیدن، لێ ئه‌وانه به هه‌ق شه‌هیدبوون چونكه له مه‌رام و نیازه‌كانی ئێوه نه‌گه‌یشتبوون دڵسۆز و خه‌مخۆر بوون، بۆیه شێلگیرانه ڕۆژ دوای ڕۆژ مكوڕتر ده‌بوون هه‌ڵمه‌ت و شاڵاویان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی داگیركه‌ران ده‌برد، پێیان وابوو له داهاتوو نیشتیمانێك نابێ به خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات و باكوور و باشوور جودا بكرێته‌وه، نیشتیمانێكیان ده‌ویست ئامانجه‌كان له یه‌ك ڕه‌وته رێ یه‌كده‌گرنه‌وه، جه‌غار وا ده‌رنه‌چوو، هه‌ر ئه‌و ده‌می قه‌ڵه‌مه خه‌ره‌نده‌كانی هێندێك له ئه‌ده‌بنووسان وایان مه‌زنده ده‌كرد ئیدی له‌و نیشتیمانه له تهرمیناڵهكانی شاره‌كانی باشوور شۆڤێر و كارگوزاره‌كانی بانگ ده‌كه‌ن ئامه‌د و مه‌هاباد و قامیشلوو، مه‌خابن وا ده‌رنه‌چوو، ئه‌وه چ خه‌ونێك بوو له هزرمانتاندا چه‌سپاندبوو، ئه‌وانه هه‌موو بڵقی سه‌ر ئاو ده‌رچوون، ئه‌وا ئێستا جاڕدانی ئه‌نجومه‌ن و فیدڕاڵی پارێزگا وكانتۆن و كانتۆنكاری هاتۆته ئارا و نیشتیمانمان لهتلهتتر ده‌كه‌ن، ئه‌نجومه‌ن و كانتۆنێ كه نه‌بیستراو نه دیته بووه، ئێی ئێی.. .. چما وه‌ك ئه‌و كانتۆنانه‌ی لێدێ وه‌فریای یه‌كدی نه‌كه‌وتن هه‌روه‌ك له خۆرئاوا ڕوویدا، ئه‌وه بیری ته‌سكی شۆڤێنیستهكانهو له قه‌ڵاكانی ئه‌نكارا و تاران و به‌غدا و دیمه‌شقه‌وه سه‌رچاوه‌یانگرتووه، ئیدی كوڕگه‌ل كاتی ئه‌وه هاتووه بێژین به‌شه جه‌سته به‌خوێن سووربووهكهی باشوور تا نها به یه‌كگرتوویی ماوه‌ته‌وه لهتلهت و هه‌نجن هه‌نجنی مه‌كه‌ن، ئه‌وی ڕه‌قیبان پێیان نه‌كرا به ناوی نیشتیمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی مه‌یسه‌ری مه‌كه‌ن، بشێ ئێوه سڵ له نه‌فره‌تی ئه‌م گه‌له نه‌كه‌نه‌وه، كه‌مێك وه‌ئاگا بێنه‌وه. بنه‌و بارگه‌ی كانتۆنهكانتان بۆ ئه‌ودیو تخوبه‌كانی دوێنێ پێتان ده‌گوت ده‌سكرد بگوازنه‌وه، ئیمڕۆ وا تخوبی تازه‌ی ناوخۆییمان بۆ دروست ده‌كه‌ن و تخوبه‌كانی دوێنێش تۆختر و توندتر ده‌كه‌نه‌وه.
ئیدی زه‌ماوه‌ندی ئێمه به ته‌وژم و ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده و قسه ئاڵ و واڵا ڕه‌نگاوڕه‌نگه لهچكدراوهكانتان له هه‌ڵپه‌ڕكێی خۆی ناكه‌وێت، زه‌ماوه‌ندی ئێمه لهسیڕهن بۆ هزری دواكه‌وتوویی چاو له سهرقهرهوڵن ئه‌وه ئێمه‌ین نیشتیمان به جه‌سته‌ی خۆ ده‌پارێزین، ده‌نا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی پێشمه‌رگه نه‌بین ئه‌وا كانتۆنه‌كان بۆ خۆیان دهپوكینهوه ونه‌یار و ڕه‌قیبان زوو به زوویی له خه‌ره‌ندی هه‌ڵدێره‌وه به‌ره‌و ته‌فروتوونا بوونیان ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه تووله ڕێیه‌كی گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ خۆ ساز‌و ته‌یار دابێت، ئه‌وا ئێمه ئه‌وه‌مان پێ ناكرێ، له مه‌یدانی زۆرانبازی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كپارچه‌یی نیشتیمانا هه‌ر یه‌كێكمان هۆلاكۆ بهزێنێكین، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌رێمه‌مان له تۆماری ڕۆژانه‌ماندا چه‌سپاندووه.
وا ئێمه كاروانی ڕێی سه‌رخۆبوونمان ده‌ست داوه‌تێ و جڵه‌وی ئه‌و ڕێیه‌مان گرتووه، دیقه‌ت بده‌ن وا له چوارلاوه گورگه‌كان كه‌ڵبه‌یان له خاكی ئه‌م هه‌رێمه ناوه، ئه‌وه ئێمه‌ین كهڵبهكانیانمان له گرێژنه‌وه هه‌ڵته‌كاندووه، بۆیه هانا بۆ ئێوه‌مانان ده‌به‌ن، ده‌تانكه‌نه كلكی ئه‌و ته‌ورانه‌ی دار ده‌بڕنه‌وه، له‌ولایشه‌وه دیقه‌تێكی ئاسۆ بده‌ن وا خۆر سه‌ر دێنێته ده‌ر نیشتمانێك ڕۆشن ده‌كاته‌وه.