
هێشتا خۆر
له ئامێزی زه‌رده‌یه
به ههڵهتهكانی ئاوابوون ئاشنا نه‌بووه
ئێواره تهمتومانێكی به‌هاری
سه‌بای سپێده‌ی ئۆغری كۆته‌ڵ پێنه‌كرد بوو
هێشتا ته‌مه‌ن زۆری مابوو
ئه‌م كۆچه ناواده‌ت له كوی بوو
ئاخر دڵم به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو ئازاره ناگری
ئازیزم بگه‌ڕێوه
* * *
هێشتا سپێده پێڵوی چاوه‌كانی به سه‌ر جه‌سته‌ی
بولێڵی خه‌مه‌كانی منا
هه‌ڵنه‌هێنابوو
هێشتان خۆر
جاجمی تیشكی خۆی نه‌كردبووه رایه‌خ و
به سه‌ر حه‌زره‌تی حهزهكانمی نه‌دا بوو
هێشتا گڵۆپه كزه‌كانی سه‌ر شه‌قامه خۆڵاوییهكه
خۆی له پێخه‌فی خهفهوه بوون
نهئاڵاندووه
هێشتا جمه‌ی
هاموشۆكارانی سه‌ر ری و بانان
له جاڕدانی گرمۆڵه بوون وه‌ڕس نه‌ببوون
نایه‌نه‌گۆ
له ده‌لاقه‌ی ترسێكی په‌نهانه‌وه
خۆیان له بن قایغی پشتی كیسه‌ڵ جه‌ڕاندووه
هێشتا گوڵه وه‌نه‌وشه‌یی و ره‌نگینه‌كانی حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه
بانگیان نه‌كردووم تاوی بۆم پێكه‌نن
هێشتان حهسحهسهكانی شار
له ژێر پاڵتۆ كزرهكانی گه‌رمبوونه‌وه
خۆیان دهرنههاویشتووه
هێشتا دزان
له پشت حهسحهسهكانهوه، له دیواری ماڵبڕینا
خۆیان به‌ره‌و خوار، غلۆر نه‌كردۆته‌وه
هێشتان گریان
به‌رۆكی ئه‌و كۆرپه‌ی به‌رنه‌داوه
بۆ گۆی مه‌مكێ ده‌ناڵێنێ
به هاوارێكهوه ده‌ڵێ:
رابه. . . رابه. . . رابه. . . . . رابه. . . . . . . .
بۆ فه‌رمانگه و كێڵگه و بازاڕ و كار بڕۆن
هێشتا ده‌رگای
مزگه‌وت واڵا نه‌بووه تا سه‌ڵای شه‌به‌قی خۆی بدا
ده‌رگای قوتابخانه و ماڵان كڵۆمدراون
هه‌موو له كپی و بێده‌نگی شه‌وا نغرۆن
هێشتان ئاو
له شینایی گۆمی مهنگیا خنكاوه
چاوه‌نواڕی دڵۆپه بارانه به سه‌ریا بگری
بۆرییه‌كان له به‌سته‌ڵه‌كی تیژه بای دوای كڕێوه به‌فر
خۆی به‌ر نه‌داوه
بقوڵپێ و بڕژێته نێو ده‌فه‌ی خوانی سپێده
نه‌بوویه گڕێك و ئه‌و بهستهڵهكهم بۆ نه‌هێڵی
هێشتا تاریكی شه‌و
له خه‌وی غه‌فڵه‌تدایه
تۆ به‌رق ده‌گرییه مۆمه ره‌نگینه‌كانی سه‌ر دڵم
هێشتا چرای ته‌مه‌ن رووی له كزی نه‌كردووه
ده‌بییه فوویه‌ك و هه‌ڵده‌وه‌رێنی په‌ڕه‌ی گوڵم
ئازیزم بگه‌ڕێوه
بگه‌ڕێوه و
ئه‌مه مه‌رگه‌ساتی ئافاتی دڵه و
حهژمهتهكان. . . . .
ئۆقره‌یان لێبڕاوه و وڕێنه ده‌كه‌ن
ئه‌مه گریانێكی ئه‌زه‌لییه
ئولفه‌تی هه‌تا هه‌تاییم گرتووه و
حه‌سره‌ته‌كان ده‌بنه په‌روانه
بۆ دوور ده‌فڕن. . . . مه‌له ده‌كه‌ن
ده‌خولێنه‌وه به ده‌وری عیشقێكا
زاتم نه‌ده‌كرد بیدوێنم
خودایه چ نهێنییه‌كم لات سپارد
هه‌تا به مه‌رگ بیدركێنم
ژیان ئافاته. . . ئافات
ده ئازیزم بگه‌ڕێوه