
خه‌سڵه‌تی هه‌ر تاكێكی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئێمه وا خوڵقاوه زوو له خۆ بگۆڕدرێت هیچیش نه‌بێ و هه‌ر ئه‌و ناوه‌رۆكه كۆنه‌ی خولیای پێوه گرتووه به كه‌مێك ده‌ستكاری دواكه‌وتووییه‌وه له قاڵبدانی ستایلێكی فانتازیا و شیك پۆشیدا خۆ ده‌ربخات.
هێنده‌مان حه‌ز به‌نوسینی یاخیبوون نییه و حه‌زیش ناكه‌ین یاخی بین، یاخی بوونی مرۆڤ به كرده‌نی بێت باشتره له یاخی بوونێك به گفت یاخی بیت، به بروای ئێمه یاخی بوونی نوسین یان گفتكردن جگه له گه‌یشتن به ده‌سكه‌وت ئیدی پۆست و پله و پایه بێت یان ماددی هیچی دیكه نییه، له‌م دیدگا تایبه‌تییه‌ی خۆمانه‌وه ته‌نانه‌ت نامانه‌وێ له سه‌ر دۆست و ناسیاوی خۆمانیش بنوسین چونكه كورد ده‌ڵێ چیا به چیا ناگات به‌ڵام مرۆڤ به مرۆڤ ده‌گات، ناشتوانرێت به جارێ خه‌ڵكی به پێلهقهوه به سه‌رمانا بڕۆن و خۆمانی لێ بێده‌نگ بكه‌ین، جا به‌تایبه‌ت ئه‌و دۆست و ناسیاوه‌ی له ئه‌هلی ته‌قه‌ڵ واتا مه‌به‌ستمانه بڵێین له جومله‌ی رۆشنبیرانه و زه‌مانێك هاوقه‌ڵه‌م و هاورێی شار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه رۆشنبیرییه‌كان و چایه به‌تامه‌كه‌ی ژووانی نوسه‌ران بووین.
مرۆڤ چووه جێگایه‌ك پێویسته مهكانهتێك بۆ خۆ دروست بكات بزانێ چۆن خزمه‌تی پێده‌كات، بزانێت سروشتی خۆی له‌و قاڵبه جێگیر بكات نه‌مازه وه‌ك گوتمان رۆشنبیران، زۆرمان حه‌ز ده‌كرد بێده‌نگ بین و ئه‌وه‌یش بچێته سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌ی كه پێمانكراوه، خۆمان پێڕانه‌گیرا چاكتر وابوو بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ناوی ئه‌و برایه بهێنین لێره‌وه پێیبڵێین ئێمه دوور و نزیك نه به‌رژه‌وه‌ندیمان ده‌وێ به تۆوه ببه‌سترێت و نه به‌رژه‌وه‌ندیشمان به تۆوه به‌ستراوه، چاكتر وایه عهقڵانیهتیانه له گه‌ڵ دۆست و هاوڕێتان بدوێن، له‌م ماوه‌ی رابردوو له كوردستانه‌وه كۆمه‌ڵێك براده‌ر هاتنه ئه‌وروپا نازانین رۆژی یه‌كه‌م بوو یان دووه‌م په‌یوه‌ندیمان به یه‌كێك له‌و براده‌ره به‌رێزانه‌وه كرد و مه‌به‌ستمان بوو هه‌م قاوه‌یه‌ك پێكه‌وه بخۆین هه‌میش چاوودڵمان رۆشن بێته‌وه به دیداری یه‌كتر بگه‌ین، دوای چاك و چۆنی و هه‌واڵ پرسین وه‌ك رۆژی روونیش ده‌زانین له كوێن، به جۆرێك وه‌ڵامه‌كانی ده‌داینه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه زۆر كاری پێویستمان هه‌یه و به ئه‌و نه‌بێت چاره‌سه‌ر ناكرێت، نامانه‌وێ بڵێین ئه‌و برایه له كوێ كار ده‌كات هه‌ر هێنده ده‌ڵێین ره‌نگه سوكه به‌رپرسیارێتییه‌كی له میدیایه‌كی كوردی وه‌رگرت بێت، ئێمه‌یش نازانین ئه‌و كاره‌ی چییه، به كوردی و كورتییه‌كه‌ی گوتی، له كوردستان له خزمه‌ت برای خۆم ده‌بم، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه كه‌وتووینه‌ته خانه‌ی دهخالهتهوه و جه‌نابیان مه‌رحه‌مه‌ت و كهرهمێكمان پێبكات و شه‌فاعه‌ت بكات له ده‌رگاكه‌ی بده‌ین و ره‌نگه سكرتێری هه‌بێت و به‌ر له دیاری كردنی كاتیش نه‌چینه خزمه‌تی جه‌ناب المعالی، به‌راستی هیچ مه‌به‌ستێكمان له‌و په‌یوه‌ندییه نه‌بوو جگه له دیدارێكی برایانه‌ی وه‌ك جاران، نازانین ئه‌گه‌ر وڵاتێك ئه‌وه عه‌قڵییه‌تی تاكێكی رۆشنبیری تازه پله و پایه بێت، كه ئه‌مه بچوكترین كرده‌یه به به‌راورد له گه‌ڵ كرده گه‌وره و قهبهكاندا، پرسیارێك ده‌كه‌ین، ئایه نیشتیمانێك شایسته‌ی ئه‌وه هه‌یه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئامێزی كه خاوه‌نی عه‌قڵه رۆشنبیرییه‌كه‌ی وا بێت ئیدی ده‌بێت ئه‌وانی دیكه‌ی سیاسهتمولمهداربن و سه‌ره‌تا لووته بهرزهكانیانمان بۆ نه‌وی ناكرێته‌وه چ جای قسه‌كردن له گه‌ڵیاندا. ئوووووووه شوكر بۆ خوا به‌س نییه ئه‌وانه خوا نه‌بوون.
