
بێ به‌ڵا بی ئه‌و جوانییهت غه‌زوی عاله‌می كردووه
شاتاوڵی بۆ هێناوم تیری له جه‌رگم گرتووه
كه‌ی گوڵێكی وا لاسار بووی شێتانه غهمزهم تێبگری
تۆ دولبه‌ره‌كه‌ی پاییزی و گه‌ڵای زه‌ردت وه‌راندووه
گوڵی په‌یڤم له ناوهختێ شۆخ و شه‌نگیت وه‌رگرتووه
سیمای باڵات گۆمی مه‌نگی مت بوونمی هه‌ژاندووه
سیحری چاوت ئاته‌شگایه ده‌ڕژێته نێو هه‌ناومه‌وه
جلپۆشی گهردهكی تۆیه سرووتی دڵمی بردووه
نیوه شه‌وێ زه‌نگی ژوانت بۆ لێدام و نه‌هاتمه جۆش
شه‌رابێكی سپی رۆحمی بۆ مژۆڵ گڕم گرتووه
چاوی گه‌وره‌ت هه‌ست و نه‌ستم قۆرخ ده‌كا ده‌توێمه‌وه
سه‌هۆڵبه‌ندانی هاوینتم سیره‌م له ئه‌وین گرتووه
وه‌ره ئاوێزانی من به، ئیدی به‌رگه‌ی چاوڕه‌ش ناگرم
(سه‌ردار) ئه‌گه‌ر شێتیش بێ پاییزی بۆ خۆی بردووه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
