
ماوه‌یه‌كه له كه‌ناڵه جیاجیاكانی میدیاوه باس و خواسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایینی ڕه‌سه‌نی كوردان گه‌رم بووه كه رووی له نیشتیمانی خۆی كردۆته‌وه و تاكه‌كانیش به گه‌رمییه‌وه پێشوازی لێ ده‌كه‌ن، به‌درێژایی سه‌دان ساڵ دوژمنان و نه‌یارانی كورد به‌زه‌بری شمشێر و به تۆبزی و به ترس و تۆقاندن و كوشت و بڕ و سه‌رنگومكردن و جینوساید كردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ناوی ئایینێكه‌وه، كه ده‌قاو ده‌ق دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد و وه‌ك خۆی كه ئه‌ویش ئایینی ئیسلامه به‌كاربردراوه، (182) هه‌زار كورد له پرۆسه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفال بێسه‌ر و شوێنكرا، (زیاتر له (40) ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نوتقی له خۆ بڕی بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد موسڵمان نه‌بێت، كه‌واته ئیمڕۆ خیانه‌ته كورد موسڵمان بێت پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ئایینه‌ی خۆیان و له ئامێزی بگرنه‌وه، له بری رووكردنه مزگه‌وته‌كان به‌ره‌و ئاتهشگاكان هه‌نگاوه‌كانیان گورجبكهن و ئه‌و ئایینه‌ی به‌زه‌بری شمشێر به سه‌رماندا سه‌پێندراوه تووڕ بده‌ین و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كی بنه‌ڕه‌تی خۆمان، ئه‌و ده‌مانه له‌و پارته ئیسلامییه سیاسییه كوردانهیش قورتارمان ده‌بێت و نامێنن، چونكه ئه‌گه‌ر پێمان وا بێت سیاسه‌ت به واتا فرتوفێڵ و درۆكردن ئه‌وا ناكرێ ئایین به سیاسه‌ت بكرێ، ئه‌و میراته‌ی له باوباپیرانیشمانهوه بۆمان به‌جێماوه وه‌ك خۆی و به ئه‌مانه‌ته‌وه بۆ ئه‌و عاره‌بانه‌ی بگه‌ڕێنینه‌وه كه بۆ مه‌رامی ئایدیۆلۆژی وناسیۆنالیستی خۆیان سوودیان لێوه‌رگرت و له ژێر سایه‌ی ئاڵای ئه‌و ئایینه دڕندانه‌ترین ره‌فتاریان دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام داوه.
راسته ئێمه بۆ ئیمڕۆ ره‌نگه زۆر به زه‌حمه‌ت بتوانین ئه‌و ئاینه جێبێڵین چونكه خه‌ڵكانێك له نێو كورد دا زور به ده‌مارگیرییه‌وه ئالووده‌ی ئه‌م ئایینه بوون، بۆیه ده‌مانه‌وێت روحییه‌تێكی پاك و كوردانه له ناخماندا تۆ‌و بكه‌ین و هه‌وڵه‌كانمان بۆ رێگیریكردن له نه‌وه و رۆڵه‌كانمان كار بكه‌ین و ئه‌م دیارهدهیهیان لێ بنبڕ بكه‌ین، با دووچاری ماڵوێرانی دیكه نه‌بین هه‌رچه‌نده ئایینی زه‌رده‌شتی له وته‌ی چاك و بیری چاك و كرداری چاكدا رێگه به خۆی نادا مرۆڤ بكوژێت ئه‌گه‌ر وا بكات ئه‌وا چ جیاوازییه‌ك نامێنی له نێوان هه‌ردووكیان، ئایینی زه‌رده‌شتی كه لای ئێمه‌ی كورد كاڵ بووه‌وه هۆكاری بڕوا نه‌بوون بووه به كوشتن، ئیدی به‌سه دوای سه‌دان ساڵ كاولبوون روو له برایه‌تی و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان بكه‌ین.
