به‌شی كۆتایی
ئیعدامكردنی مه‌لابه‌ختیار:گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری ده‌بوو؟
ئایادروستبوونی ئاڵای شۆڕش له‌سه‌رده‌می شاخ، مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ریه‌كێتی نیشتیمانیداپه‌یدا كردبوو؟یان گرتنی سه‌ركرده‌كانیان ئه‌نجامی ناكۆكی نێوان خودی سه‌ركردایه‌تی بوو، كه‌له‌شۆڕشی نوێی گه‌لی كورددابه‌سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن پێناسه‌بكرێت؟
گه‌رلاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ئه‌وسه‌رده‌مه‌هه‌ڵبده‌ینه‌وه و بگه‌ڕێن به‌دوای ڕاستیه‌كاندا، ده‌بینین زۆربه‌ی زۆری ناكۆكیه‌كان بۆته‌هۆی دروست بوونی ئایدلۆژیای جیاواز و هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌وه‌بوونیان هه‌یه و دواتریش قۆناغ به‌قۆناغ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنی شۆڕشه‌كه‌دا، ئه‌وناكۆكیانه په‌ره‌یان سه‌ندوه و كاره‌ساتی دڵته‌زێن و ڕوداوی گه‌وره‌یان لێكه‌وتۆته‌وه، كاتێك باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوكاك(برایم ئه‌حمه‌د)له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، جیابوه‌وه و دواتر گۆڕانی به‌رفراوانی ئه‌وباڵه‌بۆجه‌لالیه‌ت و دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول و دووباره‌گۆڕانی باڵی جه‌لالیه‌ت بۆشۆڕشی نوێ، پاشان هه‌ردووته‌یاری سیاسی شۆڕشگێڕان و كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران به‌شێكی به‌رفراوانی تری پێكهاته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی بوو، كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران هێشتاوه‌ك كۆرپه‌یه‌كی ساوای نێوباوه‌شی گه‌رمی دایكێكی هه‌ناسه‌ساردی شه‌هیدبوو، سه‌ركرده‌كانی له‌سێداره دران و به‌شێكی دامه‌زرێنه‌رانی زیندانی و به‌شێكی تری خه‌باتی ژێرزه‌مینی و دواترشه‌هیدبوونی شاسوارجه‌لال(ئارام)له‌شاخ.هه‌واڵی گه‌وره‌ی جه‌رگ بڕبوو.
یه‌كێتی له‌به‌رده‌م كۆنفراسی یه‌كه‌مداجگه‌له‌ناكۆكی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تری ئه‌وتۆی نه‌بووبۆخۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی خۆی تاوه‌كوو كۆنفراسی دوش له‌گه‌ڵ دوووباره‌كردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كانی پێشویاندا بوون.هێزی پێشمه‌رگه‌له خواره‌وه‌به‌رده‌وام له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌داین له‌گه‌ڵ ڕژێم، سه‌ركردایه‌تیش له سه‌ره‌وه‌به‌رده‌وام له‌ناكۆكیدان، تاوه‌كوو كۆنفراسی سێی كۆمه‌ڵه و جارێكی تربڕوانه‌ئه‌زمون و یادله سه‌ركانی سێ‌و چه‌ندخێمه‌یه‌ك هه‌ڵدراون(٢٨٧) نوێنه‌ر و(١١)میوان و چاو‌دێر و ده‌یان پێشمه‌رگه پۆل پۆل، به ئۆتۆمبیل ده‌گه‌نه‌هه‌واری كۆنفراس، ئه‌م ساباته‌بۆسێ ڕۆژ، ده‌بێته‌گۆڕه‌پانی ئاڵۆزترین و توندوتیژ ترین قسه و باسی و مشتومڕه‌كانی...پاشان كرمی ناكۆكیه‌كان گه‌وره‌ترده‌بن...هاوڕێكان شمشێری داپاچینی فیكر و بینینه‌جیاوازه‌كان ساوده‌ده‌ن.ئێمه‌ش دووباره‌له‌خواره‌وه، برسی و تینوو بێكه‌س، ته‌مه‌نی هه‌ریه‌كه‌مان به‌په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌بژێردران، بۆچوونه‌ناوشاری خاوه‌ن شكۆ، بۆ ده‌سته‌ی پێشه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌كان دڵی یه‌كترمان ده‌ڕه‌نجاند و له‌سه‌رمه‌رگی خۆمان شه‌رمان بوو، به پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌وه، سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ربیر و بۆچوونی جیاوازمه‌لابه‌ختیارئاسائیعدام ده‌كران ئه‌مه‌ئه‌زمون و یاده و بۆلێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی فیكری و سیاسی له‌مه‌ڕبه‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه و به‌قه‌ڵه‌می مه‌لابه‌ختیارده‌نوسرێت، كه‌چی مه‌لابه‌ختیارزیندانی و دواتربڕیاری ئیعدامكردنی له سه‌رده‌درێت، ئێمه‌ش به‌رده‌وام له‌خواره‌وه‌له‌گه‌ڵ ڕژێم ده‌جه‌نگین، له‌سه‌ره‌وه‌ش به‌رده‌وام له‌سه‌ر فیكری جیاوازخه‌ڵكی ئیعدام ده‌كرێن.
قاسمه‌ڕه‌ش و بناری قه‌ندیل و زیندانه‌بچكۆله‌كه‌ی پێش زه‌ڵێ، وه‌ك ماڵێك بۆجێی حه‌وانه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیارله‌وده‌مه‌ناخۆش بوو، به‌ڵام بۆمێژووله‌ئه‌مڕۆدابڕیاری ئیعدام و زیندانه‌كه‌ی، گێڕانه‌وه‌ی له په‌ڕتوك و یاده‌وه‌ری و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا، مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی سه‌روه‌ری بوو، چۆن؟سه‌رنج و تێبینیش بۆئه‌م مه‌به‌سته و بڕوانه‌كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر دادوه‌ر و بڕیارده‌ری(ئیعدام) كردنی مه‌لا به‌ختیار، كه‌چۆن خه‌جاڵه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت، گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كان، بۆلاوازی مه‌لا به‌ختیارنیه، به‌ش به‌حاڵی خۆم جۆرێك له‌خه‌جاڵه‌تیم هه‌یه‌به‌رامبه‌ربه‌مێژووی خۆم، ئه‌وه‌كارێكی نه‌شیاوبوو، من داوای لێبوردن له‌هه‌موئه‌وكادیرانه و مه‌لابه‌ختیاریش ئه‌كه‌م، كه‌بۆچی ده‌وری خۆمم باش نه‌بینیوه...كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادرخۆی به‌نیگه‌ران ده‌زانێت له‌به‌رده‌م گوولله‌بارانكردن و ئیعدام كردنی پێشمه‌رگه و دیله‌كان، به‌كارێكی ناڕه‌وا وغه‌دری ده‌زانێت كه‌به‌رپرسیارێتی خۆی هه‌ڵده‌گرێت له‌هه‌ربڕیارێكی كه‌دایبێت، ئه‌م جۆره‌بڕیارانه و دادگاییانه‌ئه‌قڵیه‌تی شاخ بوو، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان له‌نێودۆله‌بێ كۆتاییه‌كاندا و بڕیاری ئیعدامكردنی مه‌لابه‌ختیار كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادرده‌یسه‌لمێنێت سه‌روه‌ریه‌كی مه‌زن بوو.
بۆخوێندنه‌وه‌ی هه‌مووبه‌شه‌كانی تری ئه‌م بابه‌ته، كلیك له‌سه‌رئه‌ولینكه‌بكه‌ن
http://www.kurdistannet.org/2013/index.php?option=com_content&view=category&id=247:2013-03-27-10-21-38&Itemid=32&layout=default
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
