به‌شی سێیه‌م
ئایامه‌لابه‌ختیارنه‌خوێنده‌واره؟؟
یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌دێرینه‌كانی(ئاڵای شۆڕش) شۆڕش ده‌ڵێت: ئێمه ده‌مانویست سه‌ربه‌خۆی كۆمه‌ڵه بپارێزین و له‌ژێر ڕكێفی جه‌لالییه‌ت بیهێنینه ده‌ره‌وه، ده‌مانویست كۆمه‌ڵه دووربێت له‌ئه‌فكاری جه‌لالییه‌ت، ته‌نانه‌ت ته‌سفییه‌ی ئه‌وكه‌سانه بكرێت كه له‌ژێر فكری جه‌لالیدا بوون، ئێمه گۆڕان خوازبووین، هه‌ر بۆیه له‌سه‌دا نه‌وه‌دو نۆی ئه‌ندامانی ئاڵای شۆڕش و كۆمه‌ڵه له‌گرده‌كه‌ین و پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌كه‌ین، پاشان ده‌ڵێت، فیكری ئاڵای شۆڕش فكرێكی گۆڕانخواز بووه‌و كار بۆ گۆڕانخوازی كردووه. گه‌ربه‌رواردێك له‌نێوان ئه‌م بیر و بۆچونه‌دابكه‌ین ده‌بینین نه‌ك غه‌در به‌ڵكووتاوانێكی زۆرگه‌وره‌به‌رامبه‌ربه‌سه‌ركرده‌كانی ئالای شۆڕش كراوه، چونكه‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ئاڵای شۆڕش به‌وپێیه‌بێت زۆرله‌مێژه‌وه‌بیری له چاكسازی و هه‌وڵی گۆڕانكاری له‌ناو خودی یه‌كێتیداداوه و له‌هه‌وڵی پاراستنی كۆمه‌ڵه و بنه‌بڕكردنی فكری جه‌لالیه‌تدابووه، كه‌واته‌له‌م جۆره كه‌سانه‌ش میژوو، وه‌ك خۆی نانوسنه‌وه و پاشان به‌مه‌به‌ستی ناوزڕاندن و تێكشكاندنی باری كه‌ساێتی خه‌ڵكن، هه‌مان كادرده‌ڵێت، مه‌لابه‌ختیارله‌ڕووی سیاسییه‌وه پیاوێكی نه‌خوێنده‌واره، ئه‌ی ئه‌گه‌رمه‌لابه‌ختیارنه‌خوێنده‌واربوو، چۆن توانی سه‌رنجی سێ به‌شی فه‌رمانده و كادرانی پێشكه‌وتو و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و شۆڕشگێڕان به‌لای ئاڵای شۆڕشدارابكێشێت، جێێ سه‌رنج و تێبینیه سه‌ركردایه‌تیه‌كی خاوه‌ن ئه‌زمونی ناویه‌كێتی كه‌سێكی نه‌خوینده‌وارساڵانێكی زۆرده‌ستگیربكه‌ن مه‌لابه‌ختیاركێیه؟؟(حیكمت محه‌مه‌دكه‌ریم)له‌بنه‌ماڵه و خێزانێكی هه‌ژارداله‌دایك بوه و دانیشتوی خانه‌قین و نه‌ك بڕوای به‌خێڵه‌كی و عه‌شره‌ت گه‌ری نیه، به‌ڵكووعه‌شره‌تدارێكی به‌رفراوان و گه‌وره‌یان نه‌بووه. پاشان كه‌سێكی نزیكی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ناوسه‌ركردایه‌تی شۆڕش نه‌بووه، به‌ڵكوو به‌هێز و توانا و بیركردنه‌وه‌ی خۆی به‌رپرسیارێتی ناوسه‌ركردایه‌تی شۆڕشی نوێی له‌ئه‌ستۆگرتووه جگه‌له‌وه‌ی به‌شداری شۆڕشی ئه‌یلولی كردوه، له‌ساڵی ١٩٧٠داكاری له‌ناوڕێكخستنه‌كا‌نی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستانداكردوه و خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروسبوونی كۆمیته و هه‌رێمه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری كۆمیته‌كانی شاری به‌غداد و خانه‌قین بووه له‌ساڵی١٩٧٥دا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه‌فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆده‌رچوه و به‌نهێنی له‌شاردا ماوه‌ته‌وه‌له‌سالی ١٩٧٦به‌رپرسی هه‌مووڕێكخستنه‌كانی كوردستان و شاره‌كانی باشوری عێراق بووه، ساڵی ١٩٧٦بۆتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران، شه‌هیدخاڵه‌شه‌هاب و كاك جه‌عفه‌رعه‌بدول واحید و كاك ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسی داڕشتنی پلان‌و به‌سزاگه‌یاندنی پارێزگای سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٨٤یه‌كێك بوه‌له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئاڵای شۆڕش و له‌ساڵی ١٩٨٦له‌لایه‌ن یه‌كیتیه‌وه‌له‌گه‌ڵ شێخ عه‌لی، پشكۆ نه‌جمه‌دین ده‌سگیركراون، ساڵی ١٩٨٩ئازادكراون و پاشان ئاڵای شۆڕش دوكه‌رت بون و دابه‌ش بوون به‌سه‌رحیزبی زه‌حمه‌تكێشان و له‌كۆتایشدامه‌لابه‌ختیار و هاوه‌ڵه‌كانی تری گه‌ڕانه‌وه‌ناویه‌كێتی و پاشان به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان بووه، له‌ژیانی سیاسیدائه‌م قۆناغانه‌ی بڕیوه و له‌ناوجه‌رگه‌ی خاكی توركیای دوژمنی داگیركه‌ر، بۆپشتگیری كردن له‌مافی چاره‌نوسی گه‌لی كوردله‌كوردستانی باكو ر و ئازاد كردنی عه‌بدوڵائۆجه‌لانه‌وه‌وتاری مێژویی ئاراسته‌كردون. له‌گێڕانه‌وه‌ی گیر و گرفته‌كانی سه‌رده‌می شاخ و شه‌ڕه‌كانی ناوخۆ، ڕاستگۆیانه‌خۆی به‌به‌شێك له‌وكه‌سانه‌ده‌ژمێرێت به‌وه‌ی له‌وشه‌ڕانه‌دا به‌شداربووه ئه‌گه‌ركه‌سێكی وه‌ك مه‌لابه‌ختیارله‌ڕوی سیاسیه‌وه‌نه‌خوێنده‌واربوبێت و ئه‌م هه‌موو قۆناغانه‌ی سه‌ركه‌وتوانه‌بڕیبێت، له‌گریمانه و ئه‌گه‌رێكداخوینده‌واربوایه، جگه‌له‌م به‌رپرسیارێتیانه چی تری له‌ژیانی سیاسی خۆیدا ده‌كرد؟ كه‌واته‌مرۆڤێكی سه‌ركه‌وتوه‌به‌م نه‌خوێنده‌واریه‌شیه‌وه توانیویه‌تی ئه‌م هه‌مووڕێنمایی و سه‌ركردایه‌تیه‌بكات.
زۆربه‌ی زۆری هێزی پێشمه‌رگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دوو، باره‌گاكانیان له‌به‌ری دۆڵێ بوو، كاك سه‌ركه‌وت محه‌مه‌دفه‌تاح ناسراوبه(سه‌ركه‌وتی جهیاز)كاك سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌دفه‌تاح ناسراوبه(سه‌ربه‌ستی جیهاز)كه‌هه‌ردوكیان له‌تیپی ٤٧ی پیره‌مه‌گرون بوون و له‌زۆربه‌ی زۆری بروسكه‌كاندائاگاداربوون له‌یادمه‌كاتێك مامه‌ڕیشه‌یان شه‌هیدكرد، هه‌موان له‌ده‌وری جیهازه‌كه‌داكۆبووینه‌وه و بروسكه‌یان كردبه‌وه‌ی شه‌ڕهه‌ڵ ده‌گیرسێته‌وه و له‌لایه‌ن كاك سه‌ركه‌وت و كاك سه‌ربه‌سته‌وه، هه‌واڵی ڕاسته و خۆی شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه‌مان پێگه‌یشت و بروسكه‌یان كرد و هێزی پێشمه‌رگه‌له‌هه‌رشوینێك بێت په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌باره‌گاكانیانه‌وه، ئه‌مه‌شم بۆئه‌ومه‌به‌سته‌هێنایه‌وه‌كه‌وازۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پێشمه‌رگه‌ی دێرین هێشتاله‌ژیانداماون، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه، ناڕاستگۆیانه‌ڕوداوه‌كانی سه‌رده‌می ڕۆژگاره‌سه‌خته‌كان بازاڕگه‌رمیان پێوه‌ده‌كرێت و ده‌نوسرێنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی ڕوخساری مه‌لابه‌ختیاریان له‌نزیكه‌وه‌نه‌دیوه؟چیرۆكی مه‌لابه‌ختیار و فه‌ره‌یدون عه‌بدول قادر، ئه‌وانه‌ی بۆمه‌لابه‌ختیارده‌جریوێنن؟؟بۆچی مه‌لابه‌ختیارئازادكرا؟؟؟
چاوه‌ڕوان بۆبه‌شی چواره‌م
Wusha. 2000@yahoo. de
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
