له‌چله‌ی ماته‌مینی پێشمه‌رگه‌ی كۆچكردویی پاڵه‌وانی قه‌یوان ماوه‌ت، پێشمه‌رگه‌ی پارتیزانی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كاكهعهبهڕهق.
کاتێك؛چاوه‌کانم پڕ له‌فرمێسك و، دڵم پڕ قوڵپی گریان بێت.! په‌نجه‌کانم به بڕسکی پیریدا بڕۆن، چۆکه شکسته‌که‌م ؛به‌رگه‌ی ئه‌م کۆسته نه‌گرن، بابرده‌ڵه‌ی غه‌ریبی و شار‌و، ووڵاتانبم؛ جگه له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابوردووه، بێگه‌رده‌که‌ی و شاخ و، پێشمه‌رگه‌و، توێشه‌به‌ره‌ی گونده‌کانی شارباژێڕ وبرسیله چاوه‌کانی ئه‌وی ڕۆژێ که بۆ ئازادی و خاکێکی سوتماك تێ ئه‌کۆشان، بۆ خانه‌قای ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی نوێژی بونمان تێدادهبهست و، وانه‌بوون بۆ ژیان، بۆ ئه‌و جه‌نگانه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رگدا؛ ئه‌بوینه خوان ومانی؛ساته‌کانی ژیان‌و، لێره‌و له‌وێ بۆی داده‌مه‌زراین!.کاکی گه‌وره‌م، ئه‌وه‌ندی پێم ده‌کرێت بۆن باروتی قه‌یوان ماوتت بۆ کۆکهمهوهو بیکه‌مه نوکی قه‌ڵه‌مێکی پڕله قوڵپی خوێنی شه‌هیدانی ئهویڕۆژێ، تورسکایی فانۆسێکی ژه‌نگاویت بۆ بکه‌مه ڕۆشنایی بینییه‌کانی زه‌مه‌ن، تا چێژێك بۆ ژیان و سۆزێك بۆ مه‌رگی ناواده‌ت بنووسمه‌وه؛که چۆن هه‌موان به‌و مه‌رگه‌ی له‌به‌رمان بوو گه‌پمان ده‌کرد؛ لێم ببوره چاوه‌کانم، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ست دێت؛ پریاسکه‌ی توندگرێدراوی یادی ئهوساتانهت بۆ بکهمهوهولهچهندوشهیهکی پڕحه‌سره‌تی غوربهتیمدا بۆت بکه‌مه تروسکایی چیرۆکێکیی هه‌میشه زیندووی نێو باخچه هه‌تا ههتاییهکهت، ئهوباخچهیهی که دڵنیا نیم له‌م دوره‌وه پێی شاد ببم و له ئامێزتان بگرم ئه‌ی هاوڕێ ئازیزه‌کانم؛ دڵنیاشم که بۆن‌و به‌رامه‌یی ئێوه هه‌رده‌مێنێت و، هه‌ر بۆیه گومان.! ناکه‌م لهبینینهوهت، ئه‌وساکه زیاتر؛ ده‌دوێین برام، ...دڵنیابه؛ زیاتردهدوێین...کاکه عه‌به‌ڕه‌ق...زیاتر ده‌ده‌وێین ئه‌ی پیاوه به ئه‌مه‌ك ودڵسۆزهکه.!
یادێک له جه‌نگ.!
سوپای فاشیستی سه‌دام؛ به هێزێکی زۆره‌وه ڕوی کرده ناوچه‌کانی شارباژێڕ؛که ئه‌وکات سنوره‌کانی هه‌موو گرته‌وه.که چیاکانی کردبوه ئامانجی سه‌رکی خۆی بۆ به‌رگری و مانه‌وه زنجیره‌چیای ئه‌زمه‌ڕ؛كهبهكهڵكی قهیوانهوهبهستراوه، دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی دهڕوانێتهسهرتهواوی گونده‌كانی شارباژێڕ و تادهگاتهماوهت و پاشان گرنگی بهسهرسهربازگهی سیتهكهوهههیهوكۆنترۆڵی ده‌كات، كه‌ڵكی قه‌یوان به‌دیوی ڕۆژئاوادا، نزیكی ٢٤كیلۆمهترهوئهڕوانێتهسهرتهواوی گونده‌كانی دۆڵه‌ڕوت و سه‌ربازگه‌ی سارداوسهربهسلێمانی و ئهوزنجیرهچیایهلهگهڵ دابان هه‌لاج و تادهگاتهمهرگهوئاوهێ و له‌گه‌ڵ كێوه‌ره‌ش و له‌بناری قه‌ندیل یه‌ك ده‌گرێته‌وه پاشان كه‌ڵكی قه‌یوان گرنگی ههیهبهسهرگوندهكانی به‌ری دۆڵی و تادهگاتهوهیاخسهمهرو گرنگی بۆسهكردایهتی ئه‌وسای یه‌كێتی نیشتیمانی هه‌بوو، ، لهبهرئهوهلهمهكتهبی عهسكهرییهوهداوایان لهسهركردهوبهرپرسی شه‌ڕه‌كان كردكهلهمانگی ٦-١٨٩٦، ده‌بێت به‌پێی پێویست به‌رگری له‌جیای قه‌یوان بكرێت وبکریته هێڵی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سنوره‌کانمان، جوونكهگهرئهوێ به‌رده‌ستی ڕژێم بكه‌وتایه؛ته‌واوی گونده‌كانی به‌ری دۆڵه‌ڕوت و به‌ری دۆڵێ.واتهگووندی قه‌یوان و ناحییه‌ی كارێزهوتادهگهیشته، نزیك سه‌ركردایه‌تی هه‌ره‌سی ده‌هێنا؛له‌به‌رئه‌وه سه‌رکردایه‌تی بڕیاریدا به به‌رگری گرتنێکی باشی هێزه‌کانی ڕژێم بۆ ئه‌مه‌ش له هه‌موو ناوچه‌کانه‌وه گرنگی پێدراو له‌سنوری ئێمه‌شه‌وه مسته‌فاچاوڕه‌ش، شێخ جه‌عفه‌ر، شۆڕش ئیسماعیل و وه‌هاب و چهندسهركردهیهك به‌رپرسیارێتی ئهوشهڕیان گرتبوهئهستۆ، باسی چۆنیه‌تی به‌رگریكردنیان دهكردو، که شوێنێک هه‌بووله چیاکه گرنگیه‌کی ستراتیجی زۆری هه‌بوو بۆ ڕاگرتنی هێز له سنوره‌که‌دا که‌ئه‌مه‌ش کارێکی ئه‌سته‌م بوو، خستیانه به‌رده‌م فه‌رمانده‌کان که کێ ده‌توانێت ئه‌م کاره بکات.عه‌به‌ره‌ق یه‌كێك بوولهوانهی ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆبه‌رگریكردن و به‌خۆی و هه‌شت پێشمه‌رگه‌وه به‌ڕێکه‌وتن و شه‌ڕێکی زۆر سه‌ختیان ئه‌نجام دا
كیكیان شه‌هید و دوانیان برینداربووبهڵام شه‌رێكی سه‌ختی قاره‌مانانه‌ی كردوسهركهوتوبوولهشهڕهكهدابهڵام له‌سلێمانی و له‌سه‌ربازگه‌ی سارداولهفرقهی ٣٤ و هه‌لی كۆپتهروزیاترله٢٠٠٠٠ههزارچهكدارناچارعهبهڕهقدوای سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن له‌سه‌ربڕیاری ئهوبهرپرسانهپاشهكشهی كردوتادههات به‌ره‌ی جه‌نگ له‌لایه‌ن هێزی پێشمهرگهوهتهسك تردهبوهوهههتامانگی ١١شهڕی داستانی قه‌یوان ماوه‌ت كهشهڕێكی مێژوویی بووبه‌ڵام ١٢٦شههیدی تیادراولهكۆتایشدابهشهڕی كیمیاوی كۆتایی هات و دوتریش ئه‌نفال ده‌ستی پێكرد
داستانهمهزنهكانی عه‌به‌ڕه‌ق مرۆڤی سه‌رسام ئه‌كرد و دواتریش یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌بوو، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی و چه‌ندمانگێكی كه‌م پێش ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری ئازادكردنی كوردستان، خۆی گهیهندهناوشاربۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی شانه‌كان و په‌یامی ئازادكردنی كوردستانی به‌گه‌له‌كه‌ی راگهیاندولهسهرهتای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان به‌خۆی و مهفرهزهكهیهوهتهواوی زنجیره‌چیای گۆیژهوئهزمهڕی له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ڕژێم ڕزگاركردویهكهم ئاربجی به‌ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی شاری سلێمانی شاری خاوه‌ن شكۆراگهیاندوو جهماوهربهبیستنی ده‌نگی ئاربجیهكهی كاكهعهبهڕهقلهماوهیهكی كه‌می وره‌ی پۆڵاینیان شارهجوانهكهی شه‌هیدانی ڕزگاری ئازادیخوازی كوردستانیان ڕزگاركردومێژوویهكی زیندوی پڕسه‌روه‌ری بۆگه‌لی كورداتۆماركرد.
بهداخهوهكۆچی دوایی كاكهعهبهڕهق لهبهڕواری ٦-١-٢٠١٣بۆشاییهك و كهلینێكی گه‌وره‌ی هه‌تاهه‌تایی لهنێوهاوڕێ و هاوسهرنگهرانیداولهناوشۆڕشی نێوێ ی گه‌لی كوردیهكێتی نیشتیمانی كوردستان دروست كرد
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
