وه‌زیره و چوارمنداڵ له‌چاوه‌ڕوانی هاوسه‌ر و باوكیاندان ..شه‌هاب كه‌ریم
(وه‌زیره‌فه‌تاح، نەوشيروان نه‌مه‌ڵی ولوقمان وخەرامان ودڵشاد، له‌چاوه‌ڕوانیدان
له‌شه‌وێكی سه‌رما و سۆڵه‌ی زستاندا، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن به‌ساڵاچوو، له‌كوونجی ژووره‌بچكۆله‌نه‌كه‌یدا، باسی له‌ڕابردووی خۆی و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كردوو، له‌خه‌می گه‌له‌به‌ش مه‌ینه‌ت خووراوه‌كه‌یدابوو، جار، جاریش له‌به‌رخۆیه‌وه و له‌ژێر لێویه‌وه، پرسیاری ده‌كرد و ده‌یوت، تۆبڵێێ رۆژێك له‌ڕۆژان، ئه‌م گه‌له‌ی من ڕزگاری بێت و كوردستانیش ئازادبێت؟كه‌ی ئه‌وخه‌ونه‌م بێته دی و میلله‌ته‌كه‌ی منیش وه‌ك گه‌لانی ترئازاد و سه‌ربه‌خۆبێت، ئه‌م پرسیارانه و زۆرتری وه‌ك ڕێنمایی و یاداشته‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی له‌نێوان خیزان و مناڵه‌كانیداده‌كردووده‌یگێڕانه‌وه، منیش زۆربه‌ئازاربووم بۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مزانی شتێك هه‌یه‌له‌ڕابردویداكه شانازی پێوه‌ده‌كات، ئه‌ویش مێژوویه‌كی پڕسه‌روه‌ریه‌كه‌له‌نێوان هاوڕێكانیدا له‌ژووره‌تاریكه‌كانی زینداندا، وه‌ك یاده‌وه‌ریه‌ك له‌زهنیداماون و دیمه‌نی ڕوخساری هاوڕێ بێسه‌ر و شوێنه‌كانی وه‌ك ئه‌لبوومێك له‌چوارچێوه‌یه‌كی گۆشه‌ی دڵیدابۆهه‌تاهه‌تایه‌هه‌ڵیگرتون، فرمێسكه‌كانی پیاوی به‌ساڵاچووم به‌لاوه‌سه‌یرنه‌بو چوونكه من له‌ناخی تێده‌گه‌یشتم ئه‌وده‌مه‌ش مامه‌پیره‌وه‌ك ئێستانه‌بوو، ئاخرسی ساڵ له‌مه‌وبه‌رهێشتاحه‌ڤده، ساڵێك له‌من گه‌وره‌تربوو، دوای ئه‌وهه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ی زیندان، كه‌ده‌درا، نه‌ك فرمێسك به‌ڵكوو، بۆجارێكیش ئاهێكی به زاریدانه‌ده‌هات و له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانێكدابۆهاوڕێكانی تری ناوزیندان، وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك وابوو، له‌پڕده‌ستی بۆ په‌نجه‌كانی ده‌برد و ده‌یوت ئه‌وپیاوه‌م مه‌زنه‌م هه‌رگیزله‌یادناچێت، كه‌نینۆكه‌كانی ده‌ستی له‌سه‌ركوردبوونی و نینۆكه‌كانی قاچیشی له‌سه‌ربه‌شیوعی بوونی هه‌ڵكێشرابوون.
دواترزانیم باسی ئه‌وكه‌ڵه‌پیاوه‌شیوعیه‌ده‌كات، كه‌تائێسته‌گۆڕغه‌ریبه و له‌سه‌ربه‌شێوعی بوونی چاره‌نووسی نادیاره و ئه‌وڕۆژگارانه‌ش له‌زیندانداڕاسته‌بۆنی مردنیان لێده‌هات، به‌ڵام بۆئه‌مڕۆمیژوویه‌كی زیندوی گه‌وره‌یان بۆنه‌وه‌ی دواڕۆژ، وه‌ك ئه‌زموونێلك له‌ڕابردووی خه‌باتگێڕاندادروست كرد و ئه‌م ئازادیه‌ش به‌دیهات، ئه‌گه‌رچی ڕژێم هه‌موو حیزب و ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك یه‌ك ده‌بینی و ده‌یخوێندنه‌وه، به‌چاوی دووژمنه‌وه‌ده‌یڕوانیه‌هه‌رتاكێكی كورد و ئه‌وه‌ش ببووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له‌زیندانه‌كانیشداوه‌ك یه‌ك ئازاری ده‌دان و وه‌ك یه‌ك لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن، بۆیه(غه‌نی حاجی ئه‌حمه‌د)نه‌مه‌ڵی كادرێكی حیزبی شێوعی بوو، پیاوانی ڕژێمی له‌زینداندابێزاركردبوو، هه‌رچی ئه‌وان داویان لێده‌كرد، ئه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه، وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه و باسی سه‌روه‌ریه‌كانی شه‌هیده‌كانی ده‌كرد، كاتێك نینۆكی په‌نجه‌كانی ده‌ستیان هه‌ڵده‌كێشا، له‌بری ئه‌وه‌ی ووشیه‌ك بدركینیت، قاچی بۆبه‌رزده‌كردنه‌وه و پێی ڕاده‌گه‌یاندن به‌وه‌ی نینۆكی په‌نجه‌كانی تریشی بۆهه‌ڵبكێشن.
ئه‌م قاره‌مانه، له‌ساڵه‌كانی شه‌سته‌كاندا، ئه‌ندامی حیزبی شێوعی بووه وبه‌كری حاجی ئه‌حمه‌دی برای شه‌هیدبووه و ته‌رمه‌كه‌ی خراوه‌ته‌ئاوی سیروانه‌وه، له‌ساڵانی حه‌فتاكانداله‌شاری دیالی به‌رپرسی حیبی شیوعی ده‌بێت و پاشان ڕوو له‌مۆسكۆده‌كات و له‌وێ ئەکادیمی مارکسی لیلینیزم دەخۆێنێت، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆوڵات له‌به‌ڕواری٦/٦/١٩٨٢له‌لایه‌ن ئاسۆی قومریه‌وه‌ده‌ستگیرده‌كرێت، جگه‌له‌وه‌ی به‌رپرسانی تری زیندان، ئاماده‌ده‌بوون، له‌لایه‌ن كه‌مال پشده‌ری و نه‌قیب مه‌دحه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه و لیپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له‌وده‌مه‌داكه‌مال پشده‌ری له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانیدازۆرتووند و تیژبوو، ئیترله‌ورۆژه‌وه‌غه‌نی حاجی ئه‌حمه‌د، بێسه‌ر و شێونه و دوای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌ڕتووكێك به‌ناوی علی هه‌ژار سەرکردەو رۆشنبیربه‌پێێ ئه‌وسه‌رچاوه‌یه و به‌ڵگه‌نامانه‌ی منزومەی شەرقی امنی عام لە برواری ٧/١٩٨٣لە سێدارە دراوە لەگەڵ شەهید علی هەژار وکردۆ گەڵاڵەی و٤٥ کەسی تر کە ناوی غەنی حاجی ئەحمد نەمەڵی٧کەس هاتووه به‌ڵام تائیسته‌ش خێزان و مناڵه‌كانی له‌چاوه‌ڕوانی ته‌رمی هاوسه‌ر و باوكیانن، به‌داخه‌وه‌تائێسته‌ش هه‌ربه‌و چاوه‌ڕوانییه و به‌وئازاره‌وه‌ده‌تلێنه‌وه، رۆژانه‌ش نوقمی ده‌ریا و دنیای خه‌یاڵ ده‌بن، هه‌میشه‌له‌بیركردنه‌وه‌دان ئاخۆته‌رمی ئه‌م قاره‌مانه هه‌رهیچ نه‌بێت گه‌ردووئێسك و پروسكیشیان وه‌ك ته‌رمی ئه‌نفاله‌كان بۆبیته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
