
ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌م دوره‌له‌شه‌ڕی كوردكوژه‌ی سه‌رده‌می شاخ، گه‌ربه‌ومه‌به‌سته‌بدوێم ڕون و ئاشكرایه‌هیچ كه‌س خۆی ناكات به‌خاوه‌نی، دڵنیاشم له‌وه‌ی زۆرمان باس له‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و سه‌ركوتكردن و قۆرخ كردن و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ڕابردوداكردوه و ئه‌زمونێكی گه‌وره‌مان له‌وپێشێلكارییه و سه‌ركوتكردنه‌وه‌رگرتوه، بۆیه‌گه‌رهه‌ریه‌ك له‌مانه‌ش كرابێتن، هۆكاری سه‌ره‌كیان بوونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه له‌ناوسنوری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌دا، دیاره‌له‌ومانایه‌شه‌وه بیر و بۆچوونه‌كان و ئازادی ڕاده‌ربرین، هه‌میشه‌له‌ژێرڕكێفی سه‌ركوتكردندایه.
دوابه‌دوای ڕاپه‌ڕین و ئازادبوونی كوردستان، به‌كارهێنانی هه‌مان ده‌ستور و یاسا و ئه‌قڵیه‌تی شاخ له‌شاردا و دووباره كردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدانه‌كان، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرین و په‌راوێزخستن و دووركه‌وتنه‌وه و دابڕانی هه‌زاران كوردی دڵسۆزله‌خاك نیشتیمانیان، له‌ئێستاشدابه‌كوردانی تاراوگه‌پێناسه‌ده‌كرێن، به‌شێكی زۆری ئه‌م كوردانه‌هه‌میشه له‌بیركردنه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌ی كوره‌دواریدان و بیری سه‌ره‌كیان پاراستنی كلتوری میلله‌ته‌كه‌مانن ئه‌مانه و ده‌یان بیركردنه‌وه‌ی تربوونه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی پاڵنه‌ربن بۆكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌به‌زمانی كوردی و دروستكردنی چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری كوردی و په‌یوه‌ندی كردن له‌نێوان نوسه‌ر و ئه‌دیبان و سه‌رگه‌رمی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان بن، لێره‌داده‌مه‌وێت ئاماژه‌به‌كار و چالاكیه‌كانی كوردانی تاراوگه‌دابده‌م له‌هه‌ردووشاری مانهایم، لودڤیگسهافن، ئه‌ویش دامه‌زراندنی ناوه‌ندی زانین و ڕۆشنبیری كوردیه‌كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆمانگی/٨/٢٠٠٣كه‌له‌وساڵه‌دابانگه‌وازی بۆكراوه له ده‌ڤه‌ری ڕاین نێكه‌ر.
پاش چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دواترگه‌یشتن به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی زانین و ڕۆشنبیری دابمه‌زرێت و كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌یه‌كی كوردی، وانه‌وتنه‌وه‌به‌زمانی كوردی(كۆرس)ئه‌م ناوه‌نده‌ش به‌مۆڵه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری كوردی كه‌له خواره‌وه‌ئاماژه‌به‌ناوی سه‌رۆك كۆمه‌ڵه‌كه و دامه‌زرێنه‌رانی ناوه‌نده‌كه‌ده‌ده‌م .
ده‌شتی حه‌مه‌ڕه‌ش، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری كوردی و دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی زانین و ڕۆشنبیری كوردی، ئاسۆ حه‌یده‌ری، عه‌بدوڵا‌مراد، یوسف مه‌نتك، هێمن جواد، وه‌سمان جیهاد، ئامانج كاوانی، شوان بابان، وریاعه‌بدوڵا نازم شه‌كیل كه‌مال عه‌بدوڵا، شیلان عه‌بدول ڕه‌حمان، دكتۆرشوان محه‌مه‌د، كاوان عه‌بدول ڕه‌حمان، فوئادغفور، سیروان عه‌زیز، سۆران یابه، كیسراهه‌ورامی، فه‌رهادمه‌ولود، خالیدسواد، عه‌بدول ڕه‌حمان سه‌ڵاحه‌دین، له‌دوای چه‌ندساڵیی ڕابردوشداچه‌ندكادری پێشكه‌وتو و چه‌ندنوسه‌رێكی تریش به‌شداربوون، لێ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نوسراوه ته‌نهاباس له‌چۆنیه‌تی و دامه‌زراندنی كتیبخانه و دامه‌زرێنه‌رانی ناوه‌نده‌كه‌یه.
پاش ئه‌رك و ماندووبونی ئه‌م هاوڵاتیانه‌كه‌هه‌ندێكیان كادری پێشكه‌وتوی یه‌كێتی و هه‌ندێكی تریان نوسه‌ر و پزیشك و پارێزه‌رن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگاداركرده‌وه، به‌وه‌ی به‌شداری له‌پێشانگای كتێبی نێو ده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت له‌ئه‌ڵمانیابكه‌ن. له‌سالی ٢٠٠٤ وه‌به‌هۆی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م ناوه‌نده، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان، توانی ده‌ستێكی باڵای هه‌بێت له‌به‌شداریكردنی ئه‌م پێشانگایه، له‌م ساڵه‌شداجگه‌له‌وه‌ی له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، خانه‌ی كوردستانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرتۆته‌ئه‌ستۆچه‌ندخانه‌یه‌كی تربه‌شداریان هه‌بوه، وه‌ك ده‌زگای وشه، پارێزگای هه‌ولێر، ده‌زگای به‌درخان ده‌زگای تێنوس که ساڵانی ڕابردوش ده‌زگای تێنوس به‌شداری هه‌بوه، له‌م ساڵه‌شدا دوو سیمنارڕێكخرا، یه‌کێکیان له‌لایه‌ن خانه‌ی کوردستانه‌وه به‌زمانی ئینگلیزی بۆ هه‌ردوو نوسه‌ر محمه‌د حمه‌صالح توفیق ودادوه‌ری به‌ناوبانگ ته‌ها بابان له‌سه‌ر جینوساید کردنی کورد، کۆرێکیش بۆ مامۆستا مه‌ریوان ووریا قانع له‌لایه‌ن ده‌زگای ووشه‌وه رێکخراله‌م خانانه‌دا سه‌دان كتێبی جۆراوجۆرنمایش كراوه و له‌كۆتایی ئه‌م پێشانگایه‌داكتێبه‌كان به‌دیاری پێشكه‌ش به‌میوانه‌كانی ئه‌وێ كراون، ئه‌م پێشانگای كتێبی نێوده‌وڵه‌تی فرانكفۆرت له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری وڵاتانه‌وه، به‌شداری تیاده‌كه‌ن و پترله ٧٠٠٠هه‌زارده‌زگای چاپه‌مه‌نی به‌شدارده‌بن.
لێره‌دازۆربه‌وردی ده‌سته‌ی دا‌مه‌زرێنه‌ر و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی كتێبخانه و دروست كردنی ناوه‌نده‌كه و به‌شداری حوكمه‌تی هه‌رێم، بۆخوێنه‌ر و هاوڵاتیان ڕونكردۆته‌وه، هه‌ركه‌س بیه‌وێت ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتربدات، ده‌بێت به‌ڵگه و دیكۆمێنتی له‌به‌رده‌ستدابیت و بیخاته‌ڕوو، ده‌نائه‌م كتێبخانه‌یه و به‌شداریكردنی له‌م پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیه، نه‌باره‌گای حیزب و ڕێكخراوه‌كانه، به‌ڵكووموڵكی گه‌لێكی سته‌مدیده و ئه‌رك و ماندوبونی ده‌یان كادر و نوسه‌ر و ڕۆشنبیری به‌شێكی كوردانی تاراوگه‌یه.
Wusha. 2000@yahoo. de
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
