لای ئێمە هێندە پیوانە دانراوە بۆئەوەی سنورەکانی ئازادی ژنان تەسك بکرێتەوە، ترادسوێنی کوردەواری و چنجاڵی بیری دواکەوتووی ناوچەی ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات و تێکەڵەی تێگەیشتن و تەسکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئاینی، بوونەتە دینگەکانی ڕاوەستانی بیری تەسکی کۆمەڵاایتی بۆ کۆیلەکردنی مێینە.لەگەڵ ئەم هەموو بەربەستانەدا جارجارە لەکۆمەڵگای کوردی‌دا شاژنانی کوردایەتی هاتونەتە مەیدان و بێگوێدانە هەر ڕووبەڕووبونەوەیەکی ترسناك قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە و بەشێک بوون لە هەنگاوە دیار و گەشەکانی کۆمەڵگای کوردەواری و شۆڕەسواری مەیدانێك بوون، کە پیوانی کورد لەئاستیاندا چۆکدادەر بوون.لەڕۆژهەڵات هەرلە مستورە خانمەوە تا قەرە فاتم و تا عادیلە خانم و حەبسەخانی لەمەڕ ئێمە، ئەمانە کۆڵەکەی دەرکەوتەکانی جیهانی ژنی کوردەواری بوون، هەر ڕەگ و ڕیشەی ئەمانە بوون بۆ شۆڕشی ئەیلول دەیان گوڵی نێرگزی لەباخچەی کوردایەتی پەروەردەکردو لەسەنگەری کوردایەتی دا هاوشانی کوڕانی پێشمەرگە ده‌جەنگان.لەشۆڕشی نوێ‌دا ژمارەی ژنان و دەوری ژنان هیچ بۆشاییەکی لەڕووی پێشکەوتنی کوردا نەهێشتەوە، زیندان و سەنگەرو ڕێكخستنەکان ژن تیایدا کۆڵەکەیەکی خەبات و ماندوبوون بوو تیایدا.ئەگەر چی دەوری ژنان و بەربەستەکانی بەردەم ژنانی کورد لە ئەرك و پێگە سیاسی و کۆمەڵایتییەکان بوونی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگای کوردەواری وەك ئەوەی ژن دەخوازێت ڕێگر بووە و ئەوەی ژنان خۆیان بوون لەگەڵ کۆمەڵیك پیاوی تیگەیشتوو توانیویانە لانی کەم ژن لەکۆمەڵگای کوردی‌دا دەروازەی ئازادی لی بکرێتەوە جێگای داخە نەریتە کۆنەکان و...هتدد.هۆکارن ژنانی لەمەڕ ئێمە هاوشانی ژنانی جیهان بێنە مەیدان، گه‌ر به‌راوردێك بكرێت له‌نێوان سیسته‌می كاركردن و دیارده‌ی نه‌رێتی كۆنه په‌رستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی وڵاتانی خۆرهه‌ڵات و سیسته‌می كاركردنی ووڵاتانی رۆژئاوا، ده‌بینین هێنده‌ی به‌رزی زه‌وی و ئاسمان جیاوازی نێوانیان به‌سه‌دان ساڵ ته‌خمیل ده‌كرێت.
نموونه‌گه‌لێكی زۆرهه‌ن بۆڕاستی نێوان ئه‌وبه‌راورده‌كه‌ژنان له‌ڕۆژئاوادابه‌سیسته‌مێكی باشتر له‌ژنانی خۆرهه‌ڵاتداده‌ژین و بگره‌وه‌ك مرۆڤێكی زۆرئاسایی ده‌ژین، له ڕێستوه‌رانێكداله‌ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ كچه‌ئه‌ڵمانیه‌كی هاوڕێی كاركردنم به‌ناوی (Sahra) له‌زانكۆی (Medizinische Universität Heidelberg) له‌كۆلیژی پزیشكی ده‌خوێنێت و چه‌ندمانگێكی ماوه‌كۆلێژه‌كه‌ی ته‌واوبكات و بڕوانامه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، له‌كاتی پشوی زانكۆدابۆبژێوی ژیانی خۆیی و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌رك و ماندووبون له‌سه‌رخێزانه‌كه‌ی وه‌ك كرێكارێك كارده‌كات كه‌وتمه‌دیالۆك و گفتوگۆله‌گه‌ڵیدا و وروژاندنی چه‌ندپرسیارێك سه‌باره‌ت به‌پێگه‌ی ئافره‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپادا، پاش سه‌رنج و تێبینی (Sahra) زارا و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی، له ئه‌نجامداوه‌ڵامی دایه‌وه، ئافره‌تان ده‌بێت هه‌ست به‌بوونی خۆیان بكه‌ن و خۆیان به‌كه‌مترنه‌زانن له‌هه‌ربوارێكی ژیاندا و گرنگ پله و پایه‌نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه‌مرۆڤ هه‌میشه‌له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا بێت و به‌چاوی ڕێزه‌وه‌بروانێته‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی، پاشان ده‌بێت مرۆڤ هه‌میشه‌خۆی به‌زل نه‌زانێت و ڕێزله‌ئیراده‌ی خه‌ڵكی بگرێت و به‌چاوی به‌زه‌یی و دڵسۆزانه‌بڕوانێته‌كاره‌كه‌ی، له‌ڕاستیداژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌له‌ئێستادابیركردنه‌وه‌یان له‌ڕابردودا باشتره وهه‌رچه‌نده زۆرترین قوربانیانی پیاوسالارین، به‌ڵام دورنیه‌ئه‌وداب و نه‌رێته‌كۆنه‌بنه‌بڕ بكرێت و هه‌روه‌ك تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان، ژنانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش به‌ره و ئاسۆیه‌كی بڵندله‌ئێسته‌باشترهه‌نه‌گاوبنێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
