
چه‌که‌ره‌ی خۆشه‌ویستی خاك و خه‌ڵکی کوردستان و شۆڕش بوو، درێژه‌ی به‌بون ومێژوویه‌کدا؛ تا ئه‌مڕۆکه‌ش، قه‌رسیلی ئه‌وباغچه‌یه‌یه له‌هه‌ناوی تاك به‌تاکماندا، بۆته دارستانێکی مه‌زن و، ڕۆژانه بن دارێکی ده‌که‌ینه جێژوانی ئازیزێکی شاخ و گونده‌کانی کوردستان؛ له‌گه‌ڵ کانیاوێکدا، فرمێسکه‌کانمان ئاوێزانی جۆگه‌له‌کانی، گوڵه گه‌نم ده‌بون و هه‌ناسه‌شمان هاوشانی هه‌وره‌کانی ئاسمان ده‌بن، قژمان له‌ته‌نیشت گه‌ڵاکانی پایزداهێورهێور‌ده‌وه‌رن! تیژی چاومان هێنده‌ی تیشکی خۆر‌و ڕاستی ئه‌به‌دیه‌تی نێو خه‌ڵک و خه‌باته‌که‌ی ڕۆشن ده‌بن ئه‌وساتانه‌ی
به‌ته‌نیاشین وگشت دارستان هێدی هێدی که‌ده‌خه‌ون ده‌چینه‌وه‌ناو ئه‌ندێشه‌وله‌گه‌ڵ، به‌سه‌رهاتێکی نێو شاخه‌کان به هێمنی چاو لێك ده‌نێێن بۆیه‌له‌گه‌ل بینینی وێنه‌یه‌کدا، یان بیرکردنه‌وه‌ی كاره‌ساتێكدابۆ ساتێكیش ئۆقره‌ناگرم و ئه‌ڵێم گه‌رباسكردنی كورتیش بێت، ئه‌بێت له‌مستی خۆمتان بگرمده‌ناده‌مردڵنیابن که‌وا نه‌که‌م بێ‌شک ده‌مرم.!؟
ئه‌وی ڕۆژێك خۆی به‌ده‌روێش وزكری بۆشۆڕش ئه‌كرد، ئه‌وی رۆژێك وه‌ك فه‌قێیه‌ك له‌بری ئه‌وه‌ی نان بۆمه‌لایه‌ك به‌رێت، ، له‌ئێستاداكڕنوش ده‌بات و سوجده‌بۆبه‌رپرسه‌كه‌ی ده‌بات، بێباكه‌له‌وه‌ی گه‌رئه‌مرۆ نانێكی ده‌ستبكه‌وێت گرنگ نیه‌له‌ڕابردوداكام هاوڕێی گیانبازی ئه‌ومێژوه‌ی ئه‌مڕۆی بۆدروستكرد، ئه‌ڵێم هه‌زارنه‌فره‌ت له‌ونانه‌ی به‌وجۆره‌بخورێت، بیره‌وه‌ری ئه‌وهه‌موومرۆڤه‌جوانه‌ی به‌ئاسانی له‌یادكردبێت به‌سه‌رهاتێكی دوورودرێژداخی لێ ده‌خۆم كه‌ناتوانم له‌چه‌نددێڕێك زیاترله‌م بابه‌ته‌دابنووسم، چوونكه ده‌بێته‌هۆی سنوورتێپه‌ڕاندن بۆخوێنه‌رده‌كرێت له‌یاده‌وه‌رییه‌كداوله‌په‌ڕتوكێكداده‌یان لاپه‌ڕه‌ی میژووی پڕسه‌روه‌ری له‌سه‌ربنووسرێت وله‌سه‌رهه‌ڵبدرێته‌وه، لێ بگه‌ڕێمه‌وه‌بۆڕابردو و له‌ساڵی ١٩٨٤له‌گفتوگۆی نێوان میری و یه‌كێتی نیشتیمانیدا، ئه‌وده‌م سه‌ركردایه‌تی و ته‌واوی پێشمه‌رگه‌شه‌كه‌ت و ماندووببون و جگه‌له‌و كاراساتانه‌ی به‌سه‌ریه‌كێتیداده‌هات و نه‌یاره‌كانی فرسه‌تیان له‌پێشمه‌رگه‌وئه‌ندام ڕێكخیستنه‌كانیدا ده‌هێناو به‌صه‌دان پێشمه‌رگه‌ی بێ‌تاوان ده‌بوونه‌قوربانی، به‌هه‌مان شێوه‌له‌وگفتوگۆیه‌داصه‌دانی ترله‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ڕژێم فرسه‌تیان لێ ده‌هێنان و به‌هه‌مان شێوه‌گیان ده‌به‌خشی و زۆرجاریش گۆڕوون ده‌بوون، له‌دوای به‌ربوونم له‌زیندان و بوونه‌وه‌م به‌پێشمه‌رگه، كاكه‌به‌كری حاجی فارسی تێكۆشه‌روبلیمه‌تی كه‌رته‌كه‌مان، خه‌ڵكی گووندی گه‌نكاوه‌بوه‌هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رم، به‌كری ده‌م به‌خه‌ندو هه‌میشه‌ده‌م به‌پێكه‌نین، باڵایه‌كی مام ناوه‌ندی سورفل و گووپ خڕوه‌ك سێوه‌لاسووره‌زۆرجاربه‌قریوه و ده‌نگی پێكه‌نینه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌توت ئاوازێكی سه‌مفۆنیایه‌وله‌به‌ره‌به‌یاندابه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه‌پێشمه‌رگه‌ی به‌خه‌به‌رده‌هێناوبه‌شێوازێك ئاوێته‌ی ببوین گه‌رڕۆژێك گوێمان له‌ده‌نگی پێكه‌نینه‌كه‌ی نه‌بوایه، ئه‌ورۆژه‌وه‌ك پرسه‌یه‌ك وابووبۆئێمه‌وماته‌مینی ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ی داده‌گرت وبه‌خه‌مباریه‌وه‌سه‌رمان ده‌نایه‌وه.
كاكه‌به‌كری حاجی فارس دڵی به‌گفتوگۆی نێوان یه‌كێتی و میری خۆش نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدابه پێچه‌وانه‌ی بیر و باوه‌ڕه‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌ك بوو، ده‌بوایه‌بچوبایه‌بۆچاره‌سه‌ركردن، كه‌ئه‌وده‌مه‌ش به‌بڕیاری شۆڕش له‌ژێرچاودێری(لیژنه‌ی ته‌نسیق)به‌ره‌و‌نه‌خۆشخانه‌كان به‌ڕێ ده‌كران، به‌داخه‌وه‌له‌ڕێێ قادسیه‌ی دۆڕاوی ئه‌وسه‌رده‌مه، نه‌خۆشیه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و دڵسۆزبه‌كری حاجی فارس و ڕۆژگار و قه‌ده‌رچاره‌نوسی نادیارئه‌كات و له‌بۆسه‌یه‌كدابه‌رده‌ستڕێژی گووله‌ی خۆفرۆشان ئه‌كه‌وێت و دڵی له‌لێدان ده‌كه‌وێت و ده‌بێته‌قوربانی خاك و نیشتیمان، من و چه‌ندپێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌كاری شۆڕش هاتبووینه‌وه‌شار وله‌ماڵی ئه‌ندامێكی ڕێخكستن، كه‌زۆرنزیك بووله‌كاك نه‌وشیروان و دواتریش له‌گه‌ڵ چه‌ندهه‌ڤاڵێكی تردا(ئاسۆی قومریان )گۆڕبه‌گۆڕكرد، نانی نیوه‌ڕۆیان بۆدانابوین و له‌پڕهه‌واڵی شه‌هید بوونی كاكه‌به‌كری حاجی فارسمان پێگه‌یشت، هه‌رچوارمان سویندمان خواردهه‌رئه‌وسه‌عاته‌تۆڵه‌ی نه‌سه‌نینه‌وه‌نانه‌كه‌مان نه‌خۆین، ده‌ست به‌جێ چووینه‌به‌رده‌م باره‌گای تۆپیوو عوسمان، له‌وده‌مه‌داله به‌غداده‌وه‌چه‌كداریان بۆهێنابون و نه‌مان هێشت پشووبده‌ن چوارمان به‌سزای گه‌ل و شۆڕش گه‌یاند پاشان چووینه‌به‌رده‌م چه‌ندباره‌گایه‌كی تروبه‌هه‌مان شێوه‌كاری له‌وجۆره‌مانكرد، ئیترئیمه‌كه‌مێك هۆشمان به‌خۆمانداهاته‌وه‌به‌وه‌ی هه‌رهیچ نه‌بێت توانیبیتمان تۆڵه‌ی تاڵێك له‌مووی سه‌ری كاكه‌به‌كری حاجی فارس بكه‌ینه‌وه.
پاش بیستنی سه‌ركردایه‌تی و به‌تایبه‌تی كاك نه‌وشیروان خۆی گه‌یانده‌لامان و ناهه‌قی نه‌بووكۆڵێ تووره‌بوو، زۆریش جنێوی پێداین، ئه‌وله‌سه‌رهه‌ق بوو، ئیمه‌نه‌ده‌بووبه‌وشێوه‌یه‌سه‌رپێچی بكه‌ین، چوونكه ئه‌بوایه‌پرس و ڕامان به‌سه‌روی خۆمانه‌وه‌هه‌بوایه، ئه‌ورۆژانه‌م هه‌رگیزله‌یادناچێت و دوابه‌دوای ئه‌وكاره‌ساته‌دڵته‌زێنه، ده‌یان كاره‌ساتی تری له‌وجۆره‌ڕوی داوتاوه‌كووئه‌وه‌ی گه‌یشته‌سه‌رشه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌وفه‌رمانده‌وسه‌ركرده‌ی قاره‌مان شه‌هیدمامه‌ڕیشه، یادتان به‌خێر و هه‌زاران سڵاوله‌گیانفیدای گه‌ل و نیشتیمان و گیانی پاكی هه‌رشه‌هیدێك له‌هه‌رجێیه‌كی كوردستان
..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
