دڕنده و خوێن یان منداڵ و ژیان. ! ئه‌وه‌به‌ناوی جیهاد و ئیسلامه‌وه‌ده‌كرێت و ده‌گوزه‌رێت له‌شه‌ڕگه‌كانی سوریادا، جگه‌له‌نامرۆڤایه‌تی و دڕنده‌یی ناچنه‌خانه‌ی هیچ جۆره‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی تره‌وه، ئه‌وان منداڵ و ژن و په‌كه‌وته‌كان ده‌كوژن و سه‌رده‌بڕن؛له‌كاتێكداكووشتنی هاوڵاتیانی سڤیڵ له‌ئیسلامداگه‌وره‌ترین تاوانه به‌رامبه‌ربه‌فه‌رمایشته‌كان و هه‌ردروستكه‌رێكی یه‌زدانی كه‌ئه‌نجام ده‌درێت، كێ له‌سزای یه‌زدان ئه‌ترسێت؟؟ئه‌وانه‌ی منداڵ ده‌كوژن، یان ئافره‌ت به‌دیاری و به‌ناوی(نیكاحی جه‌سته‌وه)بۆشۆڕشگێڕه به‌ناوئیسلامیه‌كان وه‌ك كۆیله‌یه‌ك بۆخۆیان ده‌به‌ن؟؟؟
براوه‌ی جه‌نگه‌كان بۆیان هه‌یه‌هه‌موومافێكی سه‌رزه‌مینیان هه‌بێت و ژیان و مه‌رگ بگرنه‌ده‌ست به‌ناوی یه‌زدانه‌وه‌له‌سه‌رزه‌مین بریاربده‌ن كه‌كێ به‌هه‌شتیه و كێ جه‌هه‌نه‌م و ئه‌هریمه‌نی. !دڵنیام یه‌زدان پشت به‌دڕنده‌كانی سه‌رزه‌و‌ی نابه‌ستێت بۆبه‌ره‌وپێش بردنی ئاین و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌نا ئه‌م كار و كرده‌وانه‌ده‌مانخه‌نه‌گومانی بونی ئاینێكی دڕنده‌ی ده‌ست وه‌شێن له‌بوون و بونیادگه‌ری كه‌خودی یه‌زدان تێیدابه‌رپرسه، گه‌ربه‌پێی یاساكانی ئیسلام و قورعانیش بن، ئه‌وان گومانیان ڕه‌وانینه‌وه؛له‌ڕاستی و ماناكانی ئه‌نفال و سوره‌ته‌كانی قورعان و كه‌سایه‌تی(حه‌لاج) واته‌ته‌یر و تیوره‌كانی ئیسلام و قه‌عقاع و وه‌قاسه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ و. . . هتدیان كرده‌دیاری و سه‌ری مناڵه ساواكانیان پێ په‌ڕاند و مێژویه‌كی خوێناویان بۆئێمه‌گه‌ڕانده‌وه‌ئه‌وان نه‌ترسان، ئه‌وه‌ی ده‌یانویست كردیان و ده‌یكه‌نه‌وه، ئه‌وان هه‌میشه‌دڕنده‌بون و به‌دڕنده‌ییش ده‌مێننه‌وه، له‌بار و دۆخی ئێستادابۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان. ئیسلام و سیاسه‌تی میلله‌تێكی به‌دبه‌ختیان پێكه‌وه‌په‌یوه‌ستكردوه و حه‌ڵاڵیان بۆخۆیان و حه‌رامیان له‌سه‌رخه‌ڵكی دابه‌شكردوه، لێره‌داحه‌رام و حه‌ڵاڵ به‌جێده‌هێڵم بۆ ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ئه‌زمونێك له‌ڕابردووه‌ربگرین و كه‌مێكیش له‌ده‌سه‌ڵات بدوێن، چونكه‌بۆچونی ئه‌میر و لێكدانه‌وه‌ی بۆده‌سه‌ڵات، پێی وایه‌ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی دیموكراسی خودی مێزه‌ربه‌سه‌ره‌كان و ئاخونده‌كانی ئێران پێشڕه‌ویان بێت.
ئه‌وانه‌ش دوباره‌به‌جێده‌هێڵم چوونكه‌خودی به‌ڵگه‌كان بۆخۆیان ده‌دوێن و پێویست به‌ئیشاره‌ت ناكات، به‌بیر و بۆچونی ئه‌میركافرێكی وه‌ك من ناڕاستگۆیی به‌رامبه‌ربكه‌م، به‌ڵام هاوڕێی سیخوڕی ئیتلاعات و به‌چكه‌به‌سیجه‌كانی ئێران و مه‌لائیحسانه‌كانی بزوتنه‌وه‌كانی له‌مه‌ڕخۆتان سوێندتان له‌سه‌رده‌خۆن و مێزگه‌ری و كۆڕ و كۆونه‌وه‌كانی به‌به‌عسی بونتان به‌قورعانێكی پیرۆزده‌كاته شایه‌ت له‌سه‌رتان، ئه‌گه‌رچی ڕاوێژكاره‌كه‌ی عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵ نهێنی و ڕاده‌ستكردنی چه‌ندین پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌پلانی مه‌لائیحسانه‌كان و ته‌سلیم كردنیان به‌دام و ده‌زگاكانی سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی مێزه‌ربه‌سه‌ره‌كان له‌تۆڵه‌ی جه‌نابتان ده‌كاته‌ڕۆمانێك و تۆش ده‌كاته‌پاڵه‌وانێكی جیهاد و لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌له‌گه‌ڵ مه‌لائیحسان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌جێبهێڵین و بێینه‌وه‌سه‌رخه‌ونه‌كانت، تاچه‌نده‌ڕاستن و گوایه‌به‌ڕێزتان خه‌ون به یه‌زدانی مه‌زنه‌وه‌ده‌بینن و گوایه‌به‌ره‌وبه‌هه‌شتیان بردویت؟؟؟پاش ئه‌وه‌ی له‌خواترسێكی وه‌ك تۆ نكۆڵی له‌خه‌ون بینینه‌كانت ناكه‌یت، ڕاسته‌وخۆمن ده‌خاته‌به‌رامبه‌ربه‌پرسیارێك و جه‌نگی عێراق و ئێرانم به‌بیردینێته‌وه، ئایاله‌خه‌وتاكه‌چویت بۆبه‌هه‌شت، كه‌ست له‌وانه‌بینی كه‌كلیلی به‌هه‌شتیان پیبوو، ڕوبه‌روی شه‌ڕگه‌كان ده‌چون و پێیان له‌مه‌رگی خۆیان ده‌نا؟به‌ڕاستی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه به‌عسیه‌ك خه‌ون به‌خواوه‌ببینێت؟به‌ڕاستی تاوانه‌كه‌سێك ته‌نهایه‌ك دڵۆپ ئاره‌قی نه‌كردبێته‌وه و خانوی چه‌ندنهۆمی و باڵه‌خانه‌ی به‌رز و به‌پێی مۆدیل ساڵانه‌ئۆتۆمبیل بگۆڕێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ بێت و ئه‌وه‌نده‌ش له‌خواترس بێت. سه‌یر وسه‌مه‌ره‌یه‌ڕۆژانه‌به‌ناوگروپه‌ئیسلامیه‌كان هه‌زاران مناڵی سه‌ربێشكه‌ی كوردستانی ڕۆژئاوابه‌ناوی جیهاده‌وه‌ده‌كوژن و جه‌نابتان له‌ئاست ئه‌وهه‌مووتاوانه‌داوه‌ك نه‌باتان دیبێت نه‌باران، دڵنیاشم له‌وه‌ی ته‌نهایه‌ك مناڵت بردبێته‌ماڵی خۆت و یه‌ك ژه‌م نانت پێدابێت، تاوان له‌وه‌زیاترده‌بێت چی بێت؟ئه‌ی وتاره‌به(حه‌ما‌سیه‌كانت) بۆ كه‌ی هه‌ڵگرتبێت؟بۆده‌ریان نابڕیت و بۆتاقم و تفه‌نگه‌كه‌ت نابه‌ستیت، گه‌رتۆله‌به‌رگریكردنی تاوان و كوشتنی مناڵانی كوردستانی ڕۆژائاودابكوژرێیت، بێشك شه‌هیدی گومانی تیانیه‌به‌هه‌شتیت.
Wusha. 2000@yahoo. de
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
