(٢٩)ساڵیادی تێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان، پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی دێرین، ئه‌ندامی كۆنفراسی دووی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ئه‌ندام ناوچه‌ی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربازی ناوشار، ئاراس عه‌بدول ڕه‌حمان ناسراوبه(شه‌هید مامۆستاپێشڕهو)
سهرهتاقولهیهك بۆپاسه‌وانی ده‌رگای سه‌ره‌كی و دواترژوری به‌ڕێوه‌به‌ری(ئه‌من)وبهتهنیشتیهوه ژورێكی تر(كه‌مال پشده‌ری)سه‌رپه‌رشتی دهكردبۆلێكۆڵینهوه و لێپرسینه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا به مه‌به‌ستی زیندانی بوون، ڕێی بكهوتایهتهئهوێ، سهرهتابهخێربێیت و فهرمووجگهرهیهك بكێشه و ئاسۆی قومریش شایه‌ت حاڵێكی زیندوی من بوو، وه‌ك یاخی بوویه‌كی شاخ، ئه‌مه‌ش موخه‌ریب بوو ڕاستی و دروستی خۆت بڵێ.دوای نیوكاتژمێرلێكۆڵینهوه، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان قۆڵ به‌ست و چاوبه‌ست، چهندمهتریك و ده‌رگایه‌كی ئاسن خرایهسهرپشت و به‌ده‌ستی ڕاستدا تهوالێتێك و لهولاترژورێكی یه‌ك نه‌فه‌ری(ئینفیرادی)ده‌رگایه‌كی تری ئاسنین، ژورێكی بچووك ولهناوئهوژورهدا ده‌رگایه‌كی تری ئاسنین و دواترژورێكی سێ به‌چواری تر، جێی ژوانی سه‌دان زیندانی بوو، سه‌تڵێك بۆ(میزكردن)بهدهستهچهپی ژورهكهدادانرابوو، په‌نجه‌ره‌یه‌كی زۆربچووك له‌به‌رزی ژورهكهدابۆ هه‌ناسه‌دانی سه‌دان زیندانی دروستكرابوو، وه‌ك مێرولهسهدان ئه‌سپێ لهژورهكهدابۆخۆوێن مژینی زیندانیه‌كان هه‌ڵپه‌یان بوو.
ژوری لێكۆڵینه‌وه، وه‌ك قه‌سابخانه‌یه‌ك ده‌یان قولاپ و كه‌ره‌سه‌ی پێشكه‌وتوی هه‌ڵواسین و وه‌ك دانسازێك چه‌ندین ئامێری دانكێش، بۆمه‌به‌ستی نینۆك هه‌ڵكێشانی لێ‌بوو، له‌جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی مرۆڤه‌كانی نێوئهوزیندانهداتاقی ده‌كرانه‌وه، رۆژێكی زۆرناخۆش و ههرگیزلهیادنهچوو، ته‌واوی زیندانه‌كان بۆژوری ئه‌شكه‌نجه‌دانیان بردبوون، ئهورۆژهتائێوارهبێدهنگی لهنێوژورهكهداباڵی كێشا
بووبهسهرههمووزیندانیهكاندا، به‌ئاسته‌م گوێت له‌ده‌نگی كه‌سێك دهبووجیاوازتربوولهڕۆژهكانی تر ههرئهوڕۆهش بووشهڕێكی سه‌ختی خوێناوی له‌بازیان ڕوی دابوو، ده‌یان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی ڕژێم لهوشهڕهداكوژرابوو، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌دیل گیرابوو، ده‌سته‌كانی لهدواوهبهكهلهپچهشهكهت درابوو ئه‌ڵقه‌ی كهلهپچهكهلهدهستهكانی چه‌قیبوون، خۆڕاگری ئهوتیكۆشهرهبێ ئهندازهبهدهربوو، له‌پڕ ده‌نگی پاسه‌وان و زنجیری ده‌رگای ژورهكهمامۆستاپێشڕهویان لهنێوبهتانیهكداوهك جه‌نازه‌یه‌ك هێنایه‌وه، پێشڕهوههروهك شێربهڕوخساری خوێناویهوهدهینهڕاند و نه‌فره‌تی لێده‌كردن، دیاربوو زۆریان ئهشكهنجهدابوو، به‌ڵام سودیان لێوهرنهگرتبوو، پێشڕهومامۆستایهكی قوتابخانه‌ی ئارامی نێوزیندان بوو، وانه‌ی كوردایه‌تی و خوڕه‌وشت به‌رزی بۆتێكۆشهرهكانی تردهوتهوهمرۆڤێكی یه‌كجار
دڵسۆز و زیره‌ك و چاونه‌ترس بوو، له‌بێده‌نگی پاسه‌وانه‌كان، كه‌له‌پچه‌ی ده‌ستی ئهوپێشمهرگهیهی برینداربووبۆپشودان ده‌كرده‌وه، وره‌ی پۆڵاینی پێشڕهوتهواوی وره‌ی زیندانه‌كانی تری به‌رزده‌كرده‌وه قاره‌مانێتی مامۆستاپێشڕهوبهڕێوهبهری(ئه‌منی)سه‌رسام كردبوو، به‌تایبه‌ت بۆچاوپێكهوتنی پێشڕه‌و سه‌ردانی ژوره‌كه‌ی ده‌كرد.به‌ڵێنی شه‌ره‌فی دابووبهپێشڕهوتهنهانهێنیهك بدركینێت، له‌زیندان ئازادی بكات، كلیلی ده‌رگای زیندانه‌كه‌ی به‌به‌رچاوی ههمووهاوڕێكانیداخستهبهردهم، به‌ڵام پێشڕهوكلیلهكهی بێمنه‌ت بۆفڕێدایهوه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سلێمانی و دواترلهههیئهی كه‌ركوك و (مه‌حكه‌مه‌ی خاصه)بهربڕیاری له‌سێداره‌دان كه‌وت و دواتریش بهلێبوردنی گشتی ئازادبوو، دوای ئازادبوونی بهچهندڕۆژێك په‌یوه‌ندی كردهوهبههێزی پێشمه‌رگه‌و.پاشان له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی و كاك نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ڵاتی شۆڕشگێڕانه ده‌كرێت به‌داخه‌وه(مامۆستا)پێشڕهومامۆستای قوتابخانه‌ی ئارام، قاره‌مان و تێكۆشه‌ری نێوزیندان له‌شه‌وی پێنچ لهسهرشهشی مانگی حه‌وتی ساڵی ١٩٨٤دالهسلێمانی شههیددهبێت و ده‌چێته‌ڕیزی كاروانی نه‌مرانه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
