به‌شی یه‌كه‌م
هه‌ندێك ڕاستی و نهێنی مه‌لابه‌ختیارلێره‌داده‌خه‌مه‌ڕوو، كه‌كۆمه‌ڵه‌كه‌سانێك نه‌ك مێژوی ئه‌م پیاوه نازانن، به‌ڵكومێژوی هیچ كه‌ساێتیه‌كی تریش نازانن و دڵنیام له‌وه‌ی له‌نزیكیشه‌وه‌ڕوخساریان نه‌دیوه و ته‌نانه‌ت بچوكترین زانیاریشیان له‌سه‌رڕابردوی ئه‌ودا نیه‌تاوه‌كوو‌بۆخه‌ڵكی ڕونبكه‌نه‌وه جگه‌له‌نوسینی كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌ی بێبنه‌ماكه بوه‌ته هۆی سه‌رلێشیواویی و تاڕاده‌یه‌كیش نه‌خۆشی ده‌رونیان پێوه‌دیاره، هه‌مووهیواو و مه‌به‌ستیان بۆخۆده‌رخستن و تیر و توانجی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكشكاندنی باری كه‌ساێتی و ناوزڕاندنی نه‌بێت، له‌خه‌ونیشدامه‌لابه‌ختیاریان نه‌دیوه و بێزو و ئاره‌زوی ده‌كه‌ن گه‌ربۆته‌نهاجارێكیش له‌به‌رده‌رگاكه‌یدابكه‌ون و پاسه‌وانی بكه‌ن، من هیچ كارێكم به‌مه‌لا به‌ختیارنیه وله‌ڕابردوشدا و له‌ئێستاشداڕه‌خنه‌م ئاراسته‌كردوه و له‌نزیكیشه‌وه‌گفتگۆشم له‌گه‌ڵ كردوه و لێشی وه‌رگرتووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداهیچ په‌یوه‌ندیه‌كیشم پێوه‌ی نیه و بڕواش ناكه‌م ئه‌م نوسراوه‌م به‌دی بكات، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س بزماربه‌ده‌رگای مێژوداده‌كوتن، بێ ئه‌وه‌ی له‌مێژوش بگه‌ن.مێژوونوسینه‌وه‌به‌كه‌سانێك ناكرێت، كه‌هه‌میشه ئاوله‌لوله‌ی مسینه‌كانیان ده‌تكێ كاتێك ئاغا و لێپرسراوه‌كانیان ده‌ست له‌تارات هه‌ڵده‌گرن، بێ شه‌رمانه له دوایانه‌وه‌هه‌نگاوی بچوك ده‌نێن و ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری ده‌سڕن.
لێره‌داچه‌ندپرسیارێك دێته‌گۆڕێ ئایا ده‌کرێت به‌هه‌ر چه‌کدارێکی کورد پۆشی کوردیزمان بوترێت پێشمه‌رگه ؟ که‌ی گه‌نجێکی کورد ده‌بوو به پێشمه‌رگه بۆ ده‌بوو به پێشمه‌رگه؟؟ئه‌گه‌ر سه‌رپێی تێیبڕوانین پرسیارێکی گه‌لێك ساده‌یه‌وه و وه‌ڵامه‌که‌شی له‌خۆی ئاسانتره، کاتێک خاك و نیشتیمان ده‌که‌وته مه‌ترسیه‌وه‌ئیترپێشمه‌رگه‌له‌دایك ده‌بوو، هه‌رله‌وڕۆژه‌وه‌ی میلله‌ت كه‌وته‌به‌رشاڵاوی هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی دوژمنی داگیركه‌ر و تێكۆشه‌ران ڕویان له‌شاخ كرد و مه‌فره‌زه‌سه‌ره‌تاییه‌كان دروست بوون، كه‌سانێك كه‌ئێسته‌سه‌نگه‌رله خه‌ڵكی ده‌گرن، له‌وڕۆژه‌وه‌ڕویان له‌هه‌نده‌رانكرد و ویست و حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانیان هاته‌دی و دڵنیابون له‌وه‌ی له‌دوره‌وڵاتێكی وادابۆنی كیمیاویی بێزاریان ناكات و هه‌وای پاك هه‌ڵده‌مژن، دڵنیابوون له‌وه‌ی ده‌نگی فڕۆكه‌ی سیخۆ و شیرقه‌ی تۆپ و هاژه‌هاژی له‌پڕده‌ركه‌وتنی كۆپته‌رله‌خه‌و‌دابه‌خه‌به‌ریان ناكات، دڵنیابوون له‌وه‌ی به‌فر و باران و ته‌ڕو توشی كۆڕه‌وی دوای ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری ئازادكردنی كوردستان، جل و به‌رگیان ته‌ڕناكات و جه‌سته‌یان شه‌كه‌تو ماندوناكات، ئیتربۆخۆیان به‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌رگای باسیان خسته‌سه‌رپشك مێژوی تێكۆشه‌رانی شاخ به‌هی خۆیان ده‌زانن و به‌ئێمه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه، كارێكی زۆرگه‌وجانه‌یه‌له مێژوه‌یه‌ك ده‌دوێن و باس له‌كوشتنی فڵان و فیسك ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوی دووگوندی كوردستان نازانن، لێره‌شه‌وه‌خۆشیان ده‌ست له‌گیرفان و چاوه‌ڕێی موچه‌ی سۆسیال ده‌كه‌ن.
ده‌رخستنی ڕاستی و ڕوداوه‌كان، به‌په‌یامێكی ئه‌خلاقی هه‌ڵده‌سه‌نگێنم و بابه‌تێكیش ڕاستیه‌كان بخاته‌پێش چاوسه‌رنجی خوێنه‌رڕاده‌كێشیت، ئه‌وده‌مه‌قورساییه‌كی خۆی ده‌بێت و ئه‌ونوسینه هه‌میشه‌به‌زیندوویی ده‌مینێته‌وه، هه‌ندێك كه‌س مێژوو، بۆمه‌رامی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ده‌نوسنه‌وه، گه‌رسه‌رنجێك بخه‌ینه‌سه‌رنوسینی یاده‌وه‌ریه‌كانی كاك برایم جه‌لال.پڕبه‌ده‌می وشه‌ی درۆی نێولاپه‌ڕه‌كانی خوارد، گه‌رمێژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردبه‌وشێوه‌یه‌بوبێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ناهه‌قیه‌كه و به‌رامبه‌ربه‌به‌خه‌باتی خه‌ڵكی و بیر و باوه‌ڕی شه‌هیدانه‌وه‌ده‌یكات.ده‌ناكاك برایم جه‌لال له‌نوسینی یاده‌وه‌ریه‌كانیداجگه‌له‌ته‌شهیر و هێرشی ناڕاسته و خۆله‌سه‌رئاستی بێ بنه‌ماده‌كاته‌سه‌ر و هاوسه‌نگه‌رانی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆڕابردو و كێشه و گیروگرفته‌كانی خویی ململانێ نێوهاوڕێكانی، لاپه‌ڕه‌كانی په‌ڕتوكه‌كه‌ی ڕه‌ش ده‌كاته‌وه و زۆر به‌ئاسانیش ده‌توانرێت، به‌خوێندنه‌وه‌ی نوسینی یاده‌وه‌رییه‌كانیدا، ئیشاره‌ت به‌خاڵی لاوازی و باری ده‌رونی ئه‌وپیاوه‌بكرێت.
(چاوه‌ڕوان) بۆبه‌شی دووه‌م
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
