له‌وپه‌ڕی دڵسۆزیمه‌وه، له‌ناخی ده‌رونمه‌وه، هه‌ستی خۆم ده‌رده‌بڕم و به‌ئومێدی هه‌میشه‌یه‌كگرتن و خۆشه‌ویستی و گه‌ڕانه‌وه‌بۆڕابردوو ئاوات و هیوای پاشه‌رۆژی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی ڕۆژه‌سه‌خت و دژواره‌كانی چیابڵنده‌كانی كوردستانه.
ڕه‌نگه‌هه‌موومان گوێ بیستی ئیزاعه‌شڕه‌جوانه‌كه‌ی به‌رگه‌ڵووبوبین، كه‌به‌دووپاتری ئۆتۆمبیل كاری ده‌كرد و هه‌موورژێمی پێشووی به‌عسی له‌ناوچوی تۆقاندبوو، كه‌به(ده‌نگی گه‌لی كوردستان)ناسرابوو، ئه‌وده‌مه‌ش به‌شێكی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه، له‌چه‌ندكوونه‌شاخێك و له‌چه‌ندژورێكی بچكۆلانه‌ی تاریك و به‌چه‌ندتایپێكی كۆنی ژه‌نگاوی و چه‌ندپێشمه‌رگه‌یه‌كی تین‌و و برسی، وتار و هه‌واڵه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان بڵاوده‌كرده‌وه و له‌هه‌مان(ئیزاعه‌وه)له‌باكوری كوردستانه‌وه، تاوه‌كووباشوری عێراق، خه‌ڵكی به‌گشتی گوێ بیستی نه‌به‌ردیه‌كانی هێزی پێشمه‌گه‌ی كوردستان ده‌بوون، هه‌رئه‌وده‌مه‌ش بووناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌له‌گووندی سه‌رگه‌ڵووبوو، ڕۆژانه‌ش به‌ده‌یان فڕۆكه‌ی دووژمن بۆردومانی ئه‌وناوه‌نده‌یان ده‌كرد و كادره‌پێشكه‌وتوه‌كانی یه‌كیتیش مه‌رگی خۆیان پێش ژیانی خۆیان خستبوو، زۆر دڵسۆزانه‌ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی شۆڕ‌شیان به‌جێ ده‌هێنا وله‌مه‌رگی خۆیان زیاترچاوه‌ڕوانی هیچ پاداشتێك ترنه‌ده‌بوون، له‌وساڵانه‌شدا ڕژێم به‌جۆرێك له‌دڵه‌ڕاوكێدابوون، به‌ئاواته‌وه‌بوون، نه‌ك گفتوگۆله‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كان بكه‌ن، به‌ڵكووتامه‌زرۆبوون ته‌نانه‌ت وتوێژله‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌كیشدابكه‌ن.
سه‌رگه‌ڵووبه‌به‌رزایی و خواروی چیای دابان و هه‌لاج و جۆگه‌له‌یه‌كی زۆربه‌خوڕله‌گوونده‌كه‌وه‌به‌ره و خوار و به‌نێوان سێبه‌ری دار و ده‌وه‌ن و سیبه‌ری چیا و گرده‌كان، به‌رگه‌ڵووی پێك ده‌هێنا و به‌وبه‌ریشه‌وه‌له‌په‌ناشاخێكه‌وه، له‌نێوان دووتاشه‌به‌ردا، ئه‌شكه‌وتێكی بچووكی ده‌ستكرد، جێی حه‌وانه‌وه‌ی پۆلێك پێشمه‌رگه و پاشان به‌جوتێك پێڵاوی لاستیكه‌وه، كاك نه‌وشیروانی لێ‌بوو، ئه‌وده‌مه‌ش زانیم ئێره‌ماڵی كاك نه‌وشیروانه و كه‌واته‌سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران له‌ده‌یان ماڵی به‌وجۆره‌ی لێ دروست بوون، ژنانی سه‌ركرده و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كان، له‌گووند و ئه‌شكه‌وت و باره‌گای تیكۆشه‌ره‌كان نه‌وه‌ی دواڕۆژیان ده‌خسته‌وه و له‌ده‌یان نه‌خۆشخانه‌ی ئێستیان پێ جوانتر و خۆشتربوو، مناڵی سه‌ركرده و فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كان له‌نێوقه‌دپاڵی شاخه‌كان و ژێربۆردومانی فڕۆكه‌كانی دوژمن و سه‌ڕه‌رای نه‌بوونی قوتابخانه‌وه‌ك پێویست، به‌وجۆره‌ده‌گوزه‌ران، به‌لام له‌ژیانی ئیسته‌ی شاره‌كانیان هه‌رپێخۆشتربوو، داستانی قه‌یوان ماوه‌ت، سه‌خترین و گه‌وره‌ترین و زۆرترین قوربانیانی شۆڕشی نێویی یه‌كێتی نیشتیمانی بوو، له‌یادمه‌پێشمه‌رگه‌یه‌كی گۆچان به‌ده‌ست، به‌ته‌زبیحێك و له‌گه‌ڵ چه‌ندپێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌دوور، وه‌ده‌ركه‌وت دوژمن بۆردومانی ده‌كرد، ئه‌وهه‌نگاوی زیاتری به‌ره و بۆردومانه‌كه‌ده‌برد، دار و ده‌وه‌نی سه‌رتووله‌ڕێگاكان گڕیان گرتبوو، ده‌سوتان، كه‌چی ئه‌م به‌نێوان گڕه‌كه‌داڕێێ ده‌كرد، كاتێك نزیك بۆوه‌وه‌لێمان، ئه‌وده‌مه‌ش بینیمان ئه‌وپێشمه‌رگه‌یه‌مام جه‌لاله و مه‌رگی خۆی پێشكه‌ش به‌پێشمه‌رگه‌كان ده‌كرد، یه‌كێتی به‌وجۆره‌خه‌باتی ده‌كرد، پێشمه‌رگه‌كانی جگه‌له‌قوربانیدان و تائێسته‌ش نكۆڵی له‌ڕاستی ناكرێت، خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشیتیمان و خاكیان ده‌كرد، كاتێك میدیای كوردی و ته‌واوی بیر و بۆچوونه‌كانی خه‌ڵكی به‌گشتی ده‌خوێنمه‌وه، ترپه‌ی دڵم زیاترده‌بێت و له‌ناخی ده‌رونمه‌وه‌نیگه‌ران ده‌بم و شتێكی چاوه‌ڕێی نه‌كراوبوو ئه‌مڕۆدوای ئه‌وهه‌مووقوربانیدانه و دوای ئه‌وهه‌مووئه‌رك و ماندووبوونه به‌ڕوخساری یه‌كترداهه‌ڵبشاخێن و به‌داخه‌وه‌ئه‌وهه‌موودڵسۆزی و خۆشه‌ویستیه‌ش بۆیه‌كتر و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری ئه‌ورۆژه‌سه‌خت و دژوارانه‌دابه‌به‌رچاوی نه‌یار و دوژمنانمانه‌وه، ته‌واوی ئه‌وتێكۆشه‌رانه ئه‌وانه‌ی ڕۆژگارێك بوون ده‌جه‌نگان و ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆیان دروستكرد، له‌بار و دۆخێكی وه‌ك ئێستاداڕه‌نج و ماندوبونیان له‌یادبكرێن و ئه‌وانه‌ی گیانی خۆیان فیدای گه‌لی كوردكرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
