
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کێڵگه نه‌وتییه‌کان و مۆڵه‌تپێدان له به‌یاننامه‌یه‌کدا که له سایتی وه‌زاره‌ته‌که بڵاویکردووه‌ته‌وه، ڕایگه‌یاندووه، که حکومه‌تی عێراق پلانی خۆی له‌سه‌ر ١٢ کێڵگه‌ی نه‌وت ده‌گۆڕێت که به‌نیاز بوو بیداته کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
به‌پێی به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، پێشتر به نیاز بوو ئه‌و کێڵگه نه‌وتیانه بدرێن به کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌ڵام له‌کاتی ئێستادا حکومه‌ت به جۆرێکی دیکه بیر ده‌کاته‌وه و ده‌یه‌وێت به‌شێک له‌و کێڵگانه بدرێن به کۆمپانیا بیانییه‌کان و به‌شێکییان به پلان و توانای خۆماڵی کاریان تێدا بکرێت. هەروەها ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "وه‌زاره‌ت پلانێکی نوێ داده‌نێت و ئه‌و کێڵگانه دابه‌ش ده‌کات به‌سه‌ر کۆمپانیا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و پلانه‌که‌ش له ناوه‌ڕاستی ساڵی داهاتوو ئاشکرا ده‌کرێت."