
دیاره حزب و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وری كه‌سی یه‌كه‌م كۆبونه‌ته‌وه رۆڵی یه‌كجار گه‌وره‌ی خۆیان ده‌گێرن و زیاتر ئه‌وانه به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌م رازی كه‌ن هه‌ر قسه‌یه‌ك بێت له‌وباره‌وه ده‌یكه‌ن و هه‌ڵوێست ده‌نوێنن، چ به ئه‌رێنی بكه‌وێته‌وه یان نه‌رێنی و، به‌رژه‌وه‌ندی خودی ئه‌وانه‌ی داروده‌سته‌ن رێگاكان ئاَڵۆز ده‌كه‌ن و، بۆ مه‌رامێكی تایبه‌تی له‌مپه‌ر ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئامانجه گشتیه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به كۆی گشتی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه. به‌ڵام كه‌سی یه‌كه‌م و خاوه‌ن شاره‌زایی و توانا و خه‌باتی دوور و درێژ ده‌توانێت له نێو كۆی ئه‌و بارودۆخه‌دا بریار و رای راست و دروستی وا بدات كه ته‌نانه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ركرده و خه‌ڵكی ده‌روروبه‌ری خۆی و حزبه‌كه‌یشی له‌به‌رچاو نه‌گرێت، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كۆی گشتی میله‌تدا.
له‌م رۆژانه‌دا ئه‌وه‌ی گرنگترین پرس هاتبێته راره‌وی سیاسه‌تی گشتی كوردستانه‌وه، پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه كه په‌یوه‌سته به به‌ره‌ژوه‌ندی شخسی و حزبی له لایه‌كه‌وه و به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میله‌تیشه‌وه له لایه‌كی تره‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ردوو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه تا راده‌یه‌ك له‌یه‌ك ده‌ده‌ن وناهێڵن چاره‌سه‌ره‌كان خۆیان فهرزكهن.
له‌م پرسه‌دا ئه‌گه‌ر به‌رێزان به‌رزانی و نه‌شیروان به قووڵی و دوور له هه‌ر پاشماوه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی مێژووی خه‌باتیان به وردی له‌م پرسه بروانن و سه‌رجه‌م شته شه‌خسیه‌كان وه‌لا نێن له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا زۆر به ئاسانی مه‌سه‌له‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێت ده‌دۆزنه‌وه و، یاسایه‌ك له خزمه‌ت میله‌تدا بێت سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی رێزی لی ده‌گرن. بۆیه به دانیشتن و سنگفراوانی و دوور له كۆنه قین و به‌ده‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و خه‌ڵكی ده‌روروبه‌ری هه‌ردوو كه‌سایه‌تی، ده‌توانن ئاسۆیه‌كی روون به‌دی بكه‌ن و چۆن له به‌شداریكردن له حكومه‌ت به چه‌ند دیدارێكی كورت حكومه‌تیان دامه‌زراند، ئاوها له‌م كاته‌شدا ده‌توانن ئاهێك به دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكدا بهێننه‌وه و زیاتر وه‌زعه‌كه قه‌یراناویتر نه‌كه‌ن.
له‌و باوره‌دام ئه‌گه‌ر هه‌ردوو كه‌سایه‌تی بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش هیچ لایه‌نێكی تر ناتوانێت ره‌تیبكاته‌وه و ببێته رێگر له‌به‌رده‌می، ئه‌گینا توشی خۆكوشتنێكی سیاسی ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆیشی ده‌بێته‌وه. بۆیه به دانیشتنێكی كورتخایه‌ن ئه‌م هه‌موو بێنه و به‌رده كۆتایی دێت و مێژووش به جوانی بۆیان تۆماری ده‌كات.
ئه‌م پرسه گرنگ و كاریگه‌ره به سۆز و خودپه‌رستی چاره‌سه‌ر نابێت و، ئه‌وه‌ی گرنگه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و زۆرینه‌ی خه‌ڵك جه‌خت له‌سه‌ر سیستمێكی په‌رله‌مانی و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كاته‌وه و له‌وێوه ئاراسته‌ی راست دروست ده‌بێت و، هه‌نگاوێكی له‌م جۆره گه‌شبینی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیستمی گونجاو و زامنكردنی عهقڵانهتی سه‌ركردایه‌تی ده‌به‌خشێت به‌هه‌موو لایه‌ك. بۆیه كات كه‌می به‌سه‌ره‌وه ماوه و چاوه‌رێی هه‌نگاوی یهكلاكهروهین.