
له‌ووڵاتانی پێشکه‌وتودا، جۆری شێوازی به‌ڕێوه به‌رایه‌تی، جاکۆماری بێت، وه‌یان شایاتی، پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانیان، هه‌ڵوێست و ئامانجی سه‌ره‌کییان، خزمه‌ت کردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ووڵاته‌که‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌بێته هۆکاری ململانێی پێشکه‌وتنیان له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵوێسته‌کانیان. جه‌ماوه‌ر دڵسۆزییان ئه‌سه‌لمێنێت، به‌کردار نه‌ک به‌ووشه‌و دروشمی بریقه‌دار!.
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه، له‌ووڵاتی ئێمه‌دا" کوردستان"بونی ئۆپۆزسیۆن، ته‌نها ناوه‌و، ڕاگه‌یاندن و کرداریان یه‌ک نیه‌و زۆر پێچه‌وانه‌یه!جاسهیر له‌وه‌دایه، له‌دژایه‌تی کردنهکهشیاندا، شێوازێکی زۆر تایبه‌ت به‌کار ئه‌هێنن، به‌ڕاستی جێگه‌ی خۆیه‌تی بوترێت گٶرانکاری ئه‌نجام زۆر سه‌رکه‌وتوونه، به‌ڵام کام گۆڕانکاری، چاکسازیه؟. خودانهکات بیر له‌وه بکه‌نه‌وه، ئه‌وه ئه‌بێت ته‌نها دروشم بێت بۆ په‌رده‌پۆشی ووێرانکاری، چونکه له‌پێناوی وێڕانکاریدا، ئه‌وان دروست بونه، له‌وینه‌ی گورک له‌پێستی مه‌ڕدا، که‌سێ به‌رد لهپهةجهرهی ماڵه‌که‌ی خۆی بگرێت و به‌هه‌وڵدان بۆ چاکسازی له‌به‌ر چاوی بگرێت. یان نه‌خۆشه، وه‌یان تێکده‌ره!.
نامانه‌وێت زۆر درێژه بهووتارهکه بده‌ین، بۆیه به‌کورتی چاوێک به‌ره‌ودووا ئهگێڕێنهوه، بۆ بینینی چونیه‌تی هه‌نگاو نانی سه‌ره‌تاییان، هیچ سیاسه‌ت مه‌دار و رۆناکبیرێك نیه هه‌ستی به‌وه نه‌کردبێ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ له‌باربردنی یه‌کخستن و یه‌ک هه‌ڵوێستی ناوماڵی کورد، به‌گۆڕینی ناوی ئۆرگانه‌کانی ڕێکخستنه‌کانیان به‌شێوازێکی زۆر جیاواز، که‌ته‌نانه‌ت ئه‌ندامان و ههواداررانیشیان به‌ئاسانی لێ تێناگه‌یشتن !.
بۆنمونه: ئه‌بینین هه‌ر پارت و ڕێکخراوێکی سیاسی لهباوشوری کوردستاندا که‌هه‌یه‌و وه‌یان دروست ئه‌بیت، له‌دووای دانانی ناوی پیرۆزی کوردستان وه‌ک پاش ناو، بۆ سه‌ره‌نج ڕاکێشانی، ناخی دڵسۆزانی کوردایه‌تی، دروشمی یه‌کیه‌تی و یه‌کڕێزی گه‌لی کوردستان به‌رز ئه‌که‌نه‌وه، که‌چی به‌هه‌ڵوێست و کردار، ١٠٠% له‌وڕوه‌وه دورن، پێجه‌وانه‌که‌ی ڕاستره، هه‌روه‌ک له‌به‌ر چاوه، به‌به‌شداری کردنیان له‌ده‌سه‌ڵات، له‌کابینه‌ی هه‌شته‌م چی ڕویدوهو تائێستاش چی ئه‌گوزه‌رێ، کرداره نهوێستراوهکان دروست ئه‌که‌ن، که‌ڕه‌خنه‌یان لێ ئه‌گیرێ، به‌جۆرێ له‌ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ئه‌دوێن، که‌ئاگاداری ئهوباسانه هه‌ر نێن!.
بۆ نمونه: په‌لکێش کردنی ترسناکترین دوژمنی کورد و کوردستان، بو به‌شداری پێکردنیان له کٶڕ و کۆبونه‌وه نهێنیه‌کانی لۆتکه، وه‌ک قاسم سلێمانی و ئیتلاعاتی ئێرانی، ته‌نانه‌ت په‌لکێشکردنی به‌رپرسانی ئیتلاعاتی ئێرانی بۆ ناوحه‌ره‌می پیرۆزی پاڕله‌مان، له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا کاری له‌وجۆره ڕویداوه، ئایه خه‌یانه‌تکاری ئه‌بێت چۆن بێت؟.
دروست کردنی ئهوگرژیه ترسناکه‌ی، ئه‌ندام پاڕله‌مانیان لهرچاوه وه‌ک هه‌رزه‌کارێک له‌ناو ئاژاوه گێڕاندا وه‌ستاوه‌و گاشهبهد له‌ناو دهستهکانیدایهو، چاوه‌ڕوانی ڕسکانی هه‌ل ئه‌كات بۆ وه‌شاندنی، به‌ڵام له‌کاتێکدا بارودۆخه‌که گۆڕا، هه‌رهه‌مان ئه‌ندام پاڕله‌مانی به‌ڕێزی گاشه به‌ده‌ست ڕایگه‌یاند، که گۆڕان به‌هیچ جۆرێ به‌شداری له‌و ئاژاوه گێڕیه نه‌کردووه، به‌ڵکو به‌پێجه‌وانه‌وه دژی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌یه!.
ئه‌وه باسێ پیاوه ترسناکه‌که ناکه‌ین" قاسم سلێمانی" که ئه‌بێت به‌دۆست و هاوکاری ڕاسته قینه‌یان و پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کهکۆڵهگهی بنه‌ڕه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش‌و بهخۆدانن، دوژمنیانه!!.
لێره‌دا گازه‌نده له کۆمه‌ڵ ناکرێت، چونکه ڕابردویه‌کی پڕ له‌شانازی کوردایه‌تی پیرۆزیان نیه، که بتوانن سینگ لهپێشکهری پێبکه‌ن به‌رانبه‌ر به‌پارتی، به‌تایبه‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانی پیرۆز، بۆیه ناچارن پاڵ بدنه هه‌رلایه‌نێکه‌وه، که سه‌نگێکی سیاسی و شۆڕشگێڕی کوردایه‌تیان هه‌بێت، به‌ڵکو ناویان بکه‌وێته‌وه ناوانه‌وه، له‌دووای خهیانهتکاریێهکانی ڕابردویان، که ناتوانن نکۆڵی لێ بکه‌ن!.
به‌هه‌ر حاڵ، پێشینان وتویانه: ڕیش بو به‌توشه‌وه ئه‌بێت شانه‌ی بۆ هه‌ڵگری. لاپه‌ڕه‌ی ڕابردو ئه‌خه‌ینه لاوه‌و لاپه‌ڕه‌ی تازه ئهکهێنهوهو ئه‌پرسین، ئایه ئه‌ولایه‌نانه چی‌یان له‌پارتی ئه‌وێ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لهئاژاوهگێڕی نیه؟ئایه ئه‌و خزمه‌ته‌ی له‌مێژووی ڕابردودا، پارتی و به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، بۆ کورد و کوردستان کردویانه، لایه‌ن و که‌سایه‌تییه‌ک هه‌یه بیسه‌لمێنێت، نه‌ک به‌قه‌د ئه‌وان، به‌ڵکو بهنێوهی ئه‌وانی کردووه؟.
که‌واته ئێستا، چی‌یان ئه‌وێت له‌ژێر په‌رده‌ی دیموکراسیه‌تدا، بیسه‌پێنن به‌سه‌ر پارتی و بارزانیدا؟خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست چاکسازیه، ئه‌وه به‌ته‌نها له‌سه‌ر پارتی نیه‌و، هیچ کاتێکیش پارتی ڕیگری نه‌کردووه، به‌ڵکو زیاتر ئاوات و ئامانجی ئه‌وه‌و، له‌هه‌ر ههنگاوێکی له‌و جۆرانه‌شدا، له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌یه!.
که نه‌تان تووانی له‌ڕێگه‌ی دیموکراسیهتهوه، زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بێنن، تابتوانن بگه‌ن به‌و مه‌به‌سته‌ی ئه‌تانه‌وێت! داوای سازانتان کرد، پارتی قه‌بوڵی کرد. ئه‌وه ئهنجامهکهیبو کهبینرا! .
داوای کورسی سه‌رۆکایه‌تیتان کرد، سه‌رۆکی هێژا کاکه مه‌سعود بارزانی، به‌وپه‌ڕێ دڵفراوانیه‌وه، داوای له هه‌مو پارته کوردستانیه‌کان کرد، نوێنه‌رێک دیاری بکه‌ن، تاکو ئاڵوگۆڕی له‌گه‌ڵدا بکه‌م، نه‌تان تووانی!
ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێکه شه‌ڕی نه‌گریسی داعش، به‌رۆکی ووڵاتهکهمانی گرتووه، زیاتر له١٤٠٠ شه‌هید و چه‌ندین هه‌زار بریندار هه‌یه، بێجگه له‌چه‌ند ئه‌ندامێکی به‌ڕێزی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی، تاکه ئه‌ندامێکتان بۆ تاکه ڕۆژی به‌ره‌ی جه‌نگی نه‌بینوه، له‌کاتێکدا، سه‌رۆکی هێژا کاکه مه‌سعودبارزانی، بێجگه له‌سه‌ر په‌رشتی ڕاسته‌و خۆی داستانه گه‌وره‌کانی پێشمه‌رگه، بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی داعش، ته‌نانه‌ت یه‌که‌م ڕۆژه‌کانی جه‌ژنه‌کانیش، له‌به‌ره‌کانی جه‌نگ، زۆر به‌گه‌رمی جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له‌پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان ئه‌کرد. جوانترین سونبولی به‌شداری کردنی ڕاسته‌وخۆی له‌ڕزگار کردنه‌وه‌ی شنگالدا، که‌هێشتا توزی خاک و خۆڵی به‌ره‌ی جه‌نگ، به‌گیانیه‌وه ماوه، ئیتر جێگه‌ی خۆی نیه بڵێن و بپرسین، ئه‌رێ مهڵۆزمه نه‌یاره‌کانی پارتی، چیتان ئه‌ویت وئامانجی بنه ڕهتیتان چییه؟؟.