
به‌هۆی جیاوازی نرخ له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر، نرخی نێرگه‌له دیاری ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانیش رایگه‌یاند سه‌رجه‌م كافتریاكانی سلێمانی ده‌گرێته‌وه و پێویسته پابه‌ندی نرخه نوێیهكهبن.
سۆران عبدول غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی وتی: دیارده‌ی نێرگه‌له كێشان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و به‌دواداچوونمان بۆ نرخی نێرگه‌له كردووه، بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه تێچووه‌كه‌ی كه‌مه و له‌به‌رامبه‌ردا نرخێكی زۆر له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
سۆران عبدول غه‌فوور وتیشی: تێچووی هه‌ر نێرگهلهیكی عادی ته‌نها 2000دینار و فرێش 3000 دیناره، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوینه‌وه و پارێزگاری سلێمانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشانداوه، كه نرخی هه‌ر نێرگه‌له‌یه‌ك له شوێنه گشتیه‌كان ته‌نها 4000 دینار و له كافتریا چوار و پێنج ئه‌ستێره‌كانیش 5000 دینار ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: نرخی نێرگه‌له‌ی فرێش له شوێنه گشتیه‌كان 5000 و له كافتریا چوار و پێنچ ئه‌ستێره‌كان 6000 دینار ده‌بێت، پێویسته سه‌رجه‌م كافتریاكان پابه‌ند بن به‌و نرخه نوێیه‌وه هه‌ر شوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسای ده‌كرێنه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.