
پاش ئه‌وه‌ی گروپێك له پارێزه‌رانی په‌نابه‌ران سكاڵایه‌كیان له‌دژی حكومه‌تی ئوسترالیا تۆماركرد به‌مه‌به‌ستی داخستنی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له‌دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپانیوگینیا، دادگای باڵای ئه‌و ووڵاته له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی ئوسترالیا سكاڵاكه یه‌كلایكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی په‌نابه‌ران له‌دوورگه‌كانی ناورۆ و پاپنیوگینیا یاساییه. به‌وه‌ش جكومه‌تی ئه‌و ووڵاته ده‌توانێت به‌رده‌وام بێـت لهپیادهكرنی ده‌ستگیركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێـت به‌قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه بگه‌نه ئه‌و ووڵاتـه و پاشان دیپۆرتكردنیانه بۆ كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی داكۆكیكاران له مافی په‌نابه‌ران و ئاژانسه‌كانی یوئێن و به پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی په‌نابه‌رانی له‌ی قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. پێشتریش، چه‌ند جارێك له‌ڕێگه‌ی جوڵاندنی كه‌یسی پهنابهرنهوه داكۆكیكران له مافی په‌نابه‌رانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه چه‌ند داوایه‌كیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا كردبو له‌ناویاندا كه‌یسی په‌ناخوازێكی كوردبوو كه ژنێكی دووگیان بوو كه‌له كۆتایه‌كانی ساڵی ڕابردوو داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی ئوسترالیا كرد تا بتوانێـت منداڵه‌كه‌ی له ئوسترالیا له‌دایك بێت به‌ڵام داواكاریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زیری كۆچی ئوسترالیاوه ڕه‌تكرایه‌وه. له‌ئێستادا زیاتر نزیكه‌ی 250 په‌ناخواز كه به‌مه‌به‌ستی جۆراوجۆر و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌و دوو دوورگه‌یه‌وه گواسترابوونه‌وه بۆ ئوسترالیا جارێكی تر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ئوسترالیا، حكومه‌تی ئوسترالیا ده‌توانێت دیپۆرتیان بكاته‌وه بۆ كه‌مپه‌كانیان له‌و دوو دوورگه‌یه.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی په‌نابه‌رانی كورد له‌و دوو دوورگه‌یه تائێستا به فه‌رمی دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به بوونی ده‌یان په‌نابه‌ری كور به‌تایبه‌ت كوردی ڕۆژههڵاـی كوردستان ده‌كه‌ن له‌و دوو دوورگه‌یه و كه‌یسی كوشتنی ڕه‌زا به‌راتی كه په‌نابه‌رێكی كورد بوو له بنهچهندا خه‌ڵكی ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو دوورگه‌یه كه‌سێكه كه زرۆترین بابه‌تی یاسایی و مرۆیی له‌باره‌وه نوسراوه و تائێستاش بكوژانی ئه‌و په‌نابه‌ره كورده‌ش سزای یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنراوه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.