به‌مه‌به‌ستی دیراسهكردنهوهو پێداچونه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/ 3 له‌دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ئاماده‌بونی سه‌ردار قادر جیگری پارێزگاری سلێمانی و به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی سلێمانی و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای گفتوگۆ كردن و گۆرینه‌وه‌ی بیروڕا له‌سه‌ر نرخی هێڵه‌كان گواستنه‌وه‌ی نیوان شاره‌كان و نرخی گۆشتی سورو و كریی خانوو و نرخی خزمه‌تگوزاری یه‌كه‌كانی نیشته‌جی بوون به شێوه‌یه‌كی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان بۆیه بریاردرا:
1-كریی گواستنه‌وه‌ی هێڵی ته‌كسی نێوان سلێمانی- هه‌ولێر كه‌م بكرێته‌وه بۆ 12 هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ دروست كردنی لۆگۆ بۆ سه‌رجه‌م ته‌كسیه‌كانی ناو شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شار.
2- نرخی گۆشتی سوور ده‌بیت له 13 هه‌زار دینار زیاتر نه‌بیت هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بیت غرامه ده‌كریت وه هه‌وڵ ده‌دریت كارئاسانی ته‌واو بۆ هاوڵاتیان بكریت له‌رێگه‌ی هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه به‌مه‌رجیك لایه‌نی ته‌ندروستی و ڤیرته‌رنه‌ری ره‌چاو بكه‌ن.
3-كرێی خانووبه‌ره ده‌بیت سه‌دا بیست كه‌م بكرێته‌وه‌و هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ی پابه‌ند بن و هاوكاربن.
4- ده‌رباره‌ی قیسته‌كان ده‌بیت هه‌ردوو لا خاوه‌ن كاڵا‌و كریار هه‌ولڕ بده‌ن گریبه‌ستێكی نوی واژوو بكه‌ن و له‌كاتی موچه‌دا قیسته‌كان بدریت.
5-كریی خزمه‌تگوزاریه‌كانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جی بوون ده‌بیت له‌نێوان 50-65 هه‌زار دیناردا بیت ئه‌وانه‌ش كه‌زیاتر بیت كه‌م بكرێته‌وه بۆ ئه‌و نرخه.
ئه‌م نرخانه‌ش بۆ ماوه‌ی دوو مانگه دواتر دیراسه ده‌كریت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆرانكاریه‌كاندا نرخه‌كان گۆرانكاری به‌سه‌ردا بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.