ڕۆژنامەنووس مونیرە مەخموری، وتارێکی لەژێر ناوی (موسڵ کوردستان نییە)دا لە لاپەڕە (٦)ی ژمارە (٦٦٤٣)ی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی (٢/٤/٢٠١٥)دا بڵاوکردۆتەوە، کە تیایدا هاتووە: (کاری سەرەکیی پێشمەرگە تەنیا پاراستنی خاکی کوردستان و بەدیهێنانی ئارامی و ئاسایشە بۆ هاووڵاتیانی کوردستان بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە، بۆیە هیچ کات لەگەڵ ئەوەدا نیم پێشمەرگە بەشداریی شەڕێکی پێبکرێت کە شەڕی ئەو نییە، یاخود بەشداریی لە گرتنەوەی ناوچەیەکدا بکات کە نە سیاسەت و نە دەستووری وڵاتەکە بەشێک نەبێت لە خاکی کوردستان).
دەمەوێ لە سەر دوو بۆچوون وەڵامی مونیرە بدەمەوە.یەکەمیان: بەشداری کردن یان نەکردنی پێشمەرگە لە گرتنەوە و ڕزگارکردنی شاری موسڵ.دووەمیان: ئایە موسڵ شارێکی کوردیی و بەشێکە لە خاکی باشووری کوردستان یان نا؟
مەرجی کورد بۆ بەشداریی پێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە گرتنەوەی موسڵ:
سەرەتا دەمەوێ ئەوە بڵێم، ئەگەر سەرکردایەتی کورد، کورد و هێزی پێشمەرگەی کوردستان شاری موسڵ بە شارێکی کوردی و سەر بە خاکی باشووری کوردستان نەزانن، منیش لەگەڵ مونیرە هاو بۆچوون دەبم و پێم وایە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هیچ شێوەیەک نابێ بەشداری لە گرتنەوە و ڕزگارکردنی ئەو شارە بکەن، چونکە ئەوانەی دوای داعش‌یش کە شارەکەیان دەکەوێتە بەر دەست هەر داعشن بۆ گیانی کورد! بەڵام ئەگەر کورد موسڵ بە بەشێکی کوردستان بزانێ، پێویستە مەرج و داواکاری هەبێ لە بەرانبەر بەشداری کردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە گرتنەوەی ئەم شارەدا.سەپاندنی مەرجەکان و داواکارییەکانی کورد بۆ گرتنەوەی شاری موسڵ، لە لایەک پەیوەستە بە تواناکان و دەسەڵاتی باشووری کوردستان و پێگەی کورد لەناو موسڵ و تەواوی پارێزگاکەدا لەگەڵ ڕەخساندنی فاکتەرە دەرەکی و ناوخۆییەکان بۆ پشتیوانی سەپاندنی مەرجەکان، لە لاکەی تریشەوە دەوەستێتە سەر لاوازی و کەم توانایی حکومەتی شیعەگەری بەغدا و بێهێزی و پەرتەوازەیی لایەنی سوننە لە پارێزگای موسڵ.دەکرێ سەرکردایەتی کورد، مەرجی بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕزگارکردنی موسڵ ببەستێتەوە بە گەڕاندنەوەی تەواوی پارێزگای موسڵ بۆ سەر هەرێمی کوردستان (باشووری کوردستان واتە ویلایەتی موسڵی دێرین)، کە لە کۆنیشەوە موسڵ بەشێک بووە لە ویلایەتی موسڵ (باشووری کوردستان).بەڵام ئەگەر عەرەبی ئێراق، بە سوننە و شیعەوە قایل نەبن بەم مەرجەی کورد، دەکرێ سەرکردایەتی کورد بەلای کەمەوە مەرجی ئەوە بسەپێنێ کە تەواوی بەشی خۆرهەڵات واتە کەناری دەستە چەپی ڕووباری دیجلە لە شاری موسڵ، کە تاوەکو گرتنی ئەو شارە لە لایەن داعشەوە زۆربەی دانیشتوانەکەی کورد بووینە، بدرێتەوە کورد و بخرێتەوە سەر هەرێمی باشووری کوردستان.خۆ ئەگەر عەرەب بە هیچ کامێک لەم دوو مەرجەی کورد قایل نەبوون، ئەوکاتە سەرکردایەتی سیاسیی کورد لەژێر هیچ فشارێک و بە هیچ شێوەیەک بەشداری گرتنەوەی موسڵ نەکات و بە عەرەب ڕابگەیەنێ کە شاری موسڵ شارێکی دێرینی کوردستان و کورد بووە، مادام عەرەب قایل نابن بە گەڕاندنەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، کوردیش نایەوێت بەشداری لە ڕزگارکردنی ئەم شارە بکات و خوێنی بۆ بڕێژێت، کە خۆیشم پێم وایە خوێن ڕژاندنی ڕۆڵەی کورد و پێشمەرگە لەپێناوی ڕزگارکردنی شارێک بۆ دوژمنێکی دێرین و ئاییندەی دوای داعش، نەک هەڵەیە بەڵکو تاوان و ناپاکی نەتەوەیی و نیشتمانیشە.
ئایە شاری موسڵ شارێکی کوردیی و بەشێکە لە خاکی باشووری کوردستان؟
ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی کورد، سیاسەتمەدار، مێژوونووس، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، بە هەمان شێوەی مونیرە مەخموری، شاری موسڵ بە شارێکی کوردی و بەشێک لە خاکی کوردستان دانانێن، کە بۆچوونی ئەم جۆرە کەسانە سەبارەت بە شارەکە بۆ دوو هۆکار دەگەڕێنمەوە.هۆکاری یەکەم: بەشێکی زۆر لە خاوەنی ئەم بۆچوونانە شارەزایی تەواویان لەسەر جوگرافیا و مێژووی باشووری کوردستان نییە و ئاگادار نین کە بەگوێرەی بەڵگەنامە نەژادی، مێژوویی، جوگرافی، نێودەوڵەتی و بەشێکی زۆر لە ڕێکەوتننامە و پەیماننامە جیهانییەکان شاری موسڵ، شارێکی کوردی و سەر بە خاکی باشووری کوردستانە! هۆکاری دووەم: خاوەنی ئەم جۆرە بۆچوونانە خۆیان ڕادەستی دیفاکتۆ (الأمر الواقع)ی سیاسەتی بەعەرەبکردنی شارەکە کردووە و تەواوی بەڵگەنامە نەژادی، مێژوویی، جوگرافی و نێودەوڵەتییەکانیان فەرامۆش کردووە، بۆیە ئیتر شاری موسڵ بە شارێکی دێرینی کوردیی و بەشێک لە خاکی باشووری کوردستان نازانن.
موسڵ شارێکی کوردیی و بەشێکە لە خاکی باشووری کوردستان:
شاری نه‌ینه‌وا (مسیلا/ میسیل/ مویسیل/ مسپیلا/ موسڵ) چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک پێش زایین له لایه‌ن کورده وه دروستکراوه.هه‌ندێک له مێژوونووسان ده‌ڵێن که‌سێک به‌ناوی (نون/ نینه/ نینۆس = نینه کوڕی بلوز) که په‌یامبه‌رێکی کورد بووه ئه‌م شاره‌ی دروستکردووه و دواتر به‌ناوی ئه‌وه‌وه ناونراوه (نون ئاوا)، به تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگاریش بووه به (نهین ئاوا/ نه‌ینه‌وا)؛ سه‌رچاوه: (س١، ل٢١٣+٢١٦).هه‌روه‌ها مێژوونووس و ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕوسی (م.دیانۆکوف)، له په‌رتووکی (میدیا)دا له باسکردنی شاری موسڵ-دا ده‌ڵێت: پیاوێک ناوی (نین) بوو ئه‌و شاره‌ی دروستکرد، ئه‌و پیاوه کورد بوو بۆیه گوتیان نین ئاوه‌دانی کردۆته‌وه واته (نین ئاوا)، دواتر به تێپه‌ڕبوونی کات بۆته نه‌ینه‌وا؛ س٢، ل٩).
مێژوونووسی ئێراقی عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی له لاپه‌ڕه (٧٧)ی په‌رتووکی (العراق قدیما وحدیثا)دا، نووسیوێتی: (نه‌ینه‌وا له هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین‌دا گوندێکی بچوک بووه که هیچ گرنگییه‌کی نه‌بووه.وه‌لێ کاتێک که ئاشوورییه‌کان هاتن و تێیدا نیشته‌جێبوون، هه‌روه‌ها له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریشیدا نیشته‌جێبوون، نه‌ینه‌وا گه‌شه‌ی کرد‌و ئاوه‌دان بووه‌وه‌و بووه شارێکی جێگه‌ی گرنگی پێدان.به‌مشێوه‌یه به پایته‌ختی پادشاکانی ئاشوور مایه‌وه تاوه‌کو ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی ئاشوورییه‌کان له ساڵی (٦١٢)ی پێش زایین‌دا؛ س٣).
ئه‌وه‌ی که مێژوونووسی ناسراوی ئێراقی عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی باسی کردووه، ده‌یسه‌لمێنێ که شاری نه‌ینه‌وا (موسڵ)، نه‌ک هه‌ر عارەبهکان دروستیان نه‌کردووه به‌ڵکو به‌ر له هاتن و کۆچی ئاشوورییه‌کانیش ئاوه‌دان بووه، واته نه عارەبهکان و نه ئاشوورییه‌کان دروستیان نه‌کردووه، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین به‌ر له هاتنی ئاشووری و عارەبهکان شاری نه‌ینه‌وا (موسڵ) له‌سه‌ر ده‌ستی کورده‌کان دامه‌زراوه‌و ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه، که‌چی له هه‌زاره‌ی چواره‌می به‌ر له زایین ئاشووری و دواتریش عارەبهکان له ساڵی (٦٣٧)ی زایینی‌دا وه‌کو داگیرکه‌ر هاتوون بۆ نه‌ینه‌وا و داگیریان کردووه.
هه‌ندێکی دیکە له مێژوونووسان پێیان وایه شه‌به‌ک (شاهبهنگ/ شابه‌نگ/ شه‌به‌نگ/ شابه‌ک)ه‌کان نه‌وه‌ی کورده میدییه‌کانی دانیشتووی موسڵ-ن و هه‌ر ئه‌وان یه‌که‌مین مرۆڤ و کورد بووینه که به‌ر له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکە و نزیکه‌ی پێنج سه‌ده به‌ر له هاتنی ئاشورییه‌کان، له شاره‌که نیشته‌جێ بووینه و شاری موسڵی کۆنیان دروستکردووه و ناویان ناوه (نه‌و ئه‌رده‌شێر/ نیو ئه‌رده‌شێر) واته ئه‌رده‌شێری نوێ یان تازه، که ناونانی موسڵ به (نیو ئه‌رده‌شێر) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رکرده‌ی کوردی میدی (ئه‌رده‌شێر)؛ (س٤، ل٨).
بۆ زیاتر جه‌ختکردن له‌سه‌ر ڕاستی دروستکردنی شاری موسڵ له لایه‌ن کورده‌وه، ئاماژه به (میم ئاورینگ) ده‌ده‌م که له لاپه‌ڕه (٢٤)ی په‌رتووکی (کوردناسی)دا نووسیوێتی: (له‌سه‌ر زه‌مینی موسڵ له سه‌رده‌می ساسانییه‌کانا شارێک هه‌بووه که ئارده‌شێر دروستی کردووه و ناوی (بوزاردشیر/ بوزئهردهشێر) بووه، که پادشای ساسانی بۆ نیشته‌جێکردنی کورده‌کان دروستی کردبوو؛ س٥).
ئه‌وه‌ی که میم ئاورینگ باسیکردووه، ئاماژه‌یه‌کی تره بۆ دروستکردنی شاری (نیو ئه‌رده‌شێر/ بوزئهردهشێر) دواتر (نه‌ینه‌وا/ موسڵ) له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه.
به‌رزترین مناره له‌ناو شاری موسڵ-دا مناره‌ی (حه‌دبا)یه، به‌رزییه‌که‌ی (٥٥) مه‌تره و عارەبهکان زۆر پێیه‌وه ده‌نازن، که‌چی له ڕاستیدا کوردێکی دانیشتووی شاری موسڵ به‌ناوی (کاکه حه‌مه) ئه‌م مناره‌یه‌ی دروستکردووه؛ (س٦، ل٢٩).
هەر وەکو بۆ هەموومان ئاشکەرایە، داگیرکه‌رانی کوردستان ته‌نیا به بەعەرەبکردن، تورککردن و فارسکردنی خاکی کوردستان وازیان نه‌هێناوه، به‌ڵکو هه‌رده‌م شانبه‌شانی داگیرکردنی خاکه‌که هه‌وڵی گۆڕینی باری نه‌ته‌وه‌یی کوردیش (دیمۆگرافی)یان داوه‌و به‌زۆریش بێت بنه‌چه‌ی زۆر له بنه‌ماڵه کورده‌کانیان گه‌ڕاندۆته‌وه سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی خۆیان.زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بنه‌ماڵه به‌ناوبانگه‌کانی شاری موسڵ له ڕەگەز و لە بنچینه‌دا کوردن، به‌ڵام له ئه‌نجامی سیاسه‌تی بەعەرەبکردن هه‌ندێکیان له‌ژێر کاریگه‌ری ئایینی ئیسلام و هه‌ندێکی تریان به‌زۆر بەعەرەب کراون، دیارترینیان ئەو بنەماڵانە بنه‌ماڵه‌ی (جه‌لیلی)یه‌کانه که کوردی فه‌له بووینه و بۆ ماوه‌ی سه‌د و دە ساڵێک له نێوان ساڵانی (١١٣٦-١٢٤٩ی کۆچی/ ١٧٢٤-١٨٣٤ی زایینی)دا ویلایه‌تی موسڵ-یان به‌ڕێوه‌بردووه.جگه له جه‌لیلییه‌کان، بنه‌ماڵه‌کانی: (ئه‌لحه‌ساوی، ئهلشههوان، بن هیلال، جۆلبۆ، جومێرد، قه‌سار، جادری، ئاغه‌وات، که‌شموله، ئه‌لعومه‌ری، چلمێران (له بنچینه‌دا خێڵی شامێران/ شه‌مێرانی کوردی بووه، که له ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌بجه و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌ن، به‌ڵام عارەبهکان ناوه‌که‌یان گۆڕیوه بۆ چلمێران)، دێوه‌چی، سابونچی، مه‌حه‌لی، حه‌مۆ جه‌به‌لی، ئال که‌سۆ، شۆشی، شهفخون، قه‌دۆ، نه‌جم جادر، ڕه‌زوانی، ئال ڕه‌شاد و موده‌ڕیس)، که هه‌ر هه‌موویان کورد بووینه‌و نه‌ک ته‌نیا به ده‌ردی جه‌لیلییه‌کان چووینه، به‌ڵکو بووینه به پشتیوان و هێزێک بۆ نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ری (عارەب)و دوژمنایه‌تی خواستە نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد ده‌که‌ن، که پێشتر ئەوان خۆیان به‌شێک بووینه له‌و نه‌ته‌وه مافخوراوه؛ (س٦+س٧).بۆ نموونه ڕۆژهه‌ڵاتناسی ڕوسی ئه‌لبێرت میخائیلۆڤیچ مینتیشاشڤیلی، له لاپه‌ڕه (٥٢)ی په‌رتووکی (العراق في سنوات الأنتداب البریطاني)دا ئاماژه‌ی به هۆزی (خاسینان)ی شارستانی کوردی بەعەرەبکراو کردووه، که له ناوچه‌کانی چوارده‌وری شاری موسڵ خه‌ریکی کاری چاندنی گه‌نم، جۆو گه‌نمه‌شامی بووینه؛ (س٨).سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆر خێڵی عارەب به به‌رده‌وامی به مه‌به‌ستی بەعەرەبکردن و داگیرکردنی خاکی کورد بۆ ناو شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری هێنراون، ئه‌و خێڵانه‌ی که به‌شداری بەعەرەبکردنی کوردستانیان کردووه ئه‌مانه‌ن: (خه‌زره‌ج، ته‌میم، ئه‌زد، ته‌غله‌ب، شه‌یبان، سه‌له‌می، تهی، کینده، عه‌بد، قه‌یس، ئه‌لبو به‌زون، حه‌رب، زه‌وبه‌ع، دلێم، به‌نو خالید، به‌نو عه‌قیل، بیکات، عه‌گیدات، مه‌والی، لهێب، شه‌ممه‌ڕ، ئهشمته، ئهلبوحهیات، شیاهنه، شورتان، ئهلبوغزات، جبور، ئهلواوی، ئهلبوعمێره، ئهلبوحهماده، ئهلبوسهلمان، ئهلبوسالم، ئهلبومفرج، ئه‌لبوحه‌مدان، ئهلبوجهواری، ئهلبونهجاد، حه‌دیدی و نهوافله؛ (س٦+س٧+س٩).
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی سەرەوە کە کورد یەکەم نەتەوە بووینە شاری موسڵ-یان دروست کرووە و تێیدا نیشتەجێ بووینە، بەڵای کەمەوە کوردەکان (٥) سەدە بە لە هاتنی ئاشوورییەکان وەکو داگیرکەر بۆ موسڵ ئەم شارەیان دروست کردووە، نزیکەی (٥) هەزار ساڵێکیش بەر لە بڵاوبوونەوە و هاتنی فاشیزمی ئیسلامی عەرەبی وەکو داگیرکەر بۆ ناوچەکە و داگیرکردنی شاری موسڵ، کورد لە سەر خاکی خۆی لە موسڵ و دەوروبەری ژیاوە.هەروەها بەپێی ئاماژە کردن بە بەڵگەی بەعەرەبکردنی چەندان بنەماڵە، هۆز و تیرەی کورد لەناو شار و پارێزگای موسڵ، بۆمان دەردەکەوێ کە شاری موسڵ و تەواوی پارێزگاکە بەپێی بەڵگەنامە نەژادی، مێژوویی و جوگرافییەکان شارێکی کوردی و بەشێک لە خاکی باشووری کوردستانە.
بەڵگەی داگیرکردنی شاری موسڵ و بەعەرەبکردنی:
ئه‌گه‌ر بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم بگەڕێینەوە، ده‌رده‌که‌وێت که ویلایه‌تی موسڵ و شاری موسڵ تاوه‌کو ڕۆژی لکاندنی ویلایەتەکە له لایه‌ن (کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان)ه‌وه له ڕۆژی (١٦/١٢/١٩٢٥)دا به ده‌وڵه‌تی ئێراق که تا ئه‌وکات له (ویلایه‌ته‌کانی به‌غداو به‌سرا) پێکده‌هات، هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به عارەب و ئێراقه‌وه نه‌بووه.
بێگومان ئه‌و بڕیاره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان، بڕیارێکی زۆر نابه‌جێ و سته‌مکارانه بوو، چونکه دژی خواست و ئاواته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردمان بوو، به‌تایبه‌ت که کورد له‌و ڕاپرسیه‌ی که بۆ لکاندنی باشووری کوردستان (ویلایه‌تی موسڵ) ئه‌نجام درا، دژی وه‌ستایه‌وه.دانیشتوانی شاره‌کانی سلێمانی و که‌رکوک هه‌ر ده‌نگیان نه‌دا، هه‌روه‌ها دانیشتوانی پارێزگاکانی هه‌ولێر و موسڵ (نه‌ینه‌وا و دهۆک) به مه‌رجێک ده‌نگیاندا که حکومه‌تێکی کوردی له ویلایه‌تی موسڵ له چوارچێوه‌ی ئێراقدا بۆ کورد دامه‌زرێنن! که‌چی کۆمه‌ڵه‌ی نەتەوەکان گوێی له کورد نه‌گرت و لکاندنه‌که‌ی به‌زۆر سه‌پاند.جا لەبەر ئەو هۆکارە ئه‌و لکاندنه زۆره‌ملێیانه، لکاندنێکی نایاساییه‌و یه‌کگرتنێکی ئاره‌زوومه‌ندانه نییه تاوه‌کو شێوه‌یه‌کی یاسایی وه‌رگرتبێت!
پێشتر ئاماژە بەمە کرا کە کورد یەکەم کەس و نەتەوە بووینە کە شاری موسڵ لەسەر دەستی ئەوان دروست کرابێ و لە شارەکە نیشتەجێ بووبن، هەروەها بەڵگەی ئەوەمان هێنایەوە کە ئاشووری و عەرەب وەکو دوو نەتەوەی داگیرکەر هاتوون بۆ سەر خاکی کوردستان و شاری موسڵ بەشێک بووە لە خاکی کورد و کوردستان لەلایەن ئەوانەوە داگیرکراوە، هەروەها ئاماژەش بەوە کرا کە چەندان بنەماڵە، هۆز و تیرەی کوردی شار و پارێزگای موسڵ لەلایەن فاشیزمی عەرەبی ئیسلامی بەزۆر یان بە هۆکاری کاریگەری ئایینی لە ئەنجامی ترس یان ساکاری و نەفامی خۆیان، کراون بە عەرەب.ئێستاش ئاماژە بە چەندان بەڵگەی دیکە دەدەین کە دەیسەلمێنن، شاری موسڵ شارێکی کوردی و کوردستانیی بووە، وەلێ لەلایەن فاشیزمی ئیسلامی سەر بە نەتەوەی عەرەب لە پێناوی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی خۆیان، بەعەرەبیان کردووە.
کۆمەڵەی نەتەوەکان لە ڕۆژی (٣٠/٩/١٩٢٤)دا بڕیاری دا کۆمیسیۆنێک له‌ژێر ناوی (کۆمیسیۆنی توێژینه‌وه‌ی کێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ) بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی ویلایەتی موسڵ پێکبهێنێ، ئەوە بوو ڕۆژی (٢١/١٠/١٩٢٤) کۆمیسیۆنەکە دامەزرا.پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکە بەم ناوە، خۆی له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه بۆ کورد بوون و کوردستانی بوونی ته‌واوی ویلایه‌ته‌که به شاری موسڵ-یشه‌وه.ناونانی کۆمیسیۆنه‌که به‌م ناوه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ و ده‌ریده‌خات که ویلایه‌تی موسڵ ویلایه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بووه‌و هیچ پێوه‌ندییه‌کی به دەوڵەتی تورکیا و به دەوڵەتی ئێراق و عارەبهوه نه‌بووه.باشه ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و کۆمیسیۆنه پێوه‌ندی به دیاریکردنی سنووری نێوان ئێراق و تورکیا هه‌بووایه بۆ ناویان نه‌ده‌نا کۆمیسیۆنی دیاریکردنی سنووری نێوان تورکیا و ئێراق؟ دواتر به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (لکاندنی ویلایه‌تی موسڵ به ده‌وڵه‌تی ئێراق) که له بڕیاری کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له ڕێکه‌وتی (١٦/١٢/١٩٢٥)دا سه‌باره‌ت به لکاندنی باشووری کوردستان (ویلایه‌تی موسڵ) هاتووه، مانای سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ویلایه‌ته‌که بە تەواوی شارەکانییەوە (موسڵ، دهۆک، هەولێر، کەرکوک، سلێمانی و دیالە) و پێوه‌ندی نه‌بوونی ئەم ویلایەت و شارانە به عارەب و ئێراقه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت.
دکتۆر فازڵ حوسێن، له لاپه‌ڕه (٧٨)ی په‌رتووکی (مشکلة الموصل)دا به زمانی عارەبی و، له لاپه‌ڕه‌کانی (١٠٨- ١٠٩)ی (کێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ) به زمانی کوردی، له باسی ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان که له یه‌نیوه‌ری ساڵی (١٩٢٥)دا بۆ تۆژینه‌وه‌و گه‌یشتن به ڕاستیه‌کان سه‌ردانی ناوچه‌که‌یان کردوه‌و دواتر ڕاپۆرتێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆیان به‌کۆی ده‌نگ سه‌باره‌ت به پرسی ویلایه‌تی موسڵ به‌رزکردۆته‌وه، نووسیوێتی: (بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام کۆمیسیۆنه‌که گه‌ڕایه‌وه سه‌ر مێژوونووسان، جوگرافیزانهکانی کۆنی عارەب هه‌روه‌ها سوود له ژماره‌یه‌ک نه‌خشه‌ی عارەبی و سه‌دان نه‌خشه‌ی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی شانزه‌و سه‌ده‌ی بیسته‌م وه‌رگیرا که له ئه‌وروپا ئاماده‌کراون، هه‌روه‌ها سوودیان له په‌رتووکه‌کانی گه‌شت و سیاحه‌تنامه‌ی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان و په‌رتووکه‌کانی جوگرافیای دواناوه‌ندی قوتابخانه‌کانی میسر وه‌رگرت که به زمانی عارەبی نووسراون.سه‌ره‌نجام کۆمیسیۆنه‌که گه‌یشته ئه‌وه‌ی که‌سێ ناوچه ناسراون، ئه‌وانیش: (ئێراقی عارەب، الجزیره، کوردستان).سنووری ئێراق له باکووره‌وه له هیت و تکریت و زنجیره چیاکانی (حه‌مرین) تێپه‌ڕ ناکات.دڵنیا نه‌بوون که به‌شێکی ناوچه‌ی ململانێ ڕۆژێ له ڕۆژان به‌شێک نه‌بووه له ئێراقی عه‌جه‌م.له هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی جوگرافیادا هه‌ر له سه‌رده‌می داگیرکردنی عارەبهوه تاکاتی لێکۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌که له ساڵی (١٩٢٥)دا ناوچه‌ی ململانێ نه باس‌کراو نه به به‌شێک له ئێراق دانراوه.لای دانیشتوانی ویلایه‌تی موسڵ ناوی ئێراق نائاشنا بووه.به‌ڵام بۆ عارەبی ئێراق ناسراو و ئاشناتره له وشەی میزۆپۆتامیای ئه‌وروپی (میزۆپۆتامیا به‌شی ڕۆژئاوای ناوچه‌ی (ململانێ) ده‌گرێته‌وه، ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی تورکیا باسی ده‌کات که ویلایه‌تی موسڵ به‌شێک بووه له (ئه‌نادۆڵ)...کۆمیسیۆنه‌که پێی وایه ڕاست نییه.هەر دوو ناوچه‌که واته (ویلایه‌تی موسڵ و ئه‌نادۆڵ) کوردستانی ڕۆژئاوا‌و سوریا ده‌که‌ونه نێوانیانه‌وه؛ س١٠+١١).
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به‌نرخترین به‌ڵگه‌نامه‌یه بۆ سه‌لماندنی کوردستانێتیی و کوردێتیی شاری موسڵ و ته‌واوی ویلایه‌ته‌که، که له هه‌مان کاتدا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و عارەبیشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمیسیۆنێکی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان خۆی هاتۆته ویلایه‌تی موسڵ و له نزیکه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه کردووه، پشتی به‌ستووه به مێژوونووسان و جوگرافی زانه‌کانی کۆنی عارەب، ژماره‌یه‌ک نه‌خشه‌ی عارەبی و سه‌دان نه‌خشه‌ی سه‌ده‌کانی شانزه و بیسته‌م که له ئه‌وروپا ئاماده‌کراون، هه‌روه‌ها په‌رتووکه‌کانی گه‌شت و گوزاری هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان و په‌رتووکه‌کانی جوگرافیای دواناوه‌ندی قوتابخانه‌کانی میسر که به زمانی عارەبی نووسراون، ئنجا دواتر به گوێره‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌نامانه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ره‌وه که ده‌ڵێت سنووری ئێراق له باکووره‌وه له هیتو تکریت و زنجیره چیاکانی حه‌مرین تێپه‌ڕ ناکات.به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان، زۆر به دڵنیایی و بێ هیچ گومانێک ده‌ڵێم موسڵ شارێکی کوردییه و سه‌ر به هه‌رێمی کوردستان (باشووری کوردستان)ه، چونکه شاری تکریت نزیکه‌ی (٢٤٥) کیلۆمه‌ترو شاری (هیت)یش (٣٦٠)کم ده‌که‌ونه باشوور‌و باشووری خۆرئاوای موسڵ، هه‌روه‌ها سنووری ده‌وڵه‌تی ئێراق یان خاک و نیشتمانی عارەبیش له‌لای باکووره‌وه له‌و دوو شاره‌ی ناوبراو له سه‌ره‌وه‌دا کۆتایی دێت.پاشانیش زنجیره چیاکانی حه‌مرین که له نزیک (مه‌نده‌لی)یه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته نزیک قه‌ڵای شه‌ڕگات و نزیک فه‌تحه که فه‌تحه نزیکترین شوێنه بۆ موسڵ، نزیکه‌ی (١١٠) کیلۆمه‌ترێک ده‌که‌ونه باشووری شاریی موسڵ.کاتێک که سنووری وڵاتی ئێراق له‌لای باکووره‌وه له هیت، تکریت و زنجیره چیاکانی حه‌مرین تێپه‌ڕ نه‌بووبێت، که‌واته به هیچ شێوه‌یه‌کیش نه شاری موسڵ و نه‌هیچ شارێکی سه‌ر به ویلایه‌تی موسڵ، نه شاری عارەبی و نه ئێراقی بووینه‌و نه ده‌شبن!
هه‌روه‌ها کاتێک که له باسی بۆچوونه‌کانی کۆمیسیۆنه‌که‌دا ده‌ڵێت: (دڵنیا نه‌بوون (کۆمیسیۆنه‌که) که به‌شێکی ناوچه‌ی ململانێ ڕۆژی له ڕۆژان به‌شێک نه‌بووه له ئێراقی عه‌جه‌م)، که‌واته ئه‌وان گومانیان له هیچ شار یاخود شارۆچکه و دێهاتێکی ناوچه‌ی ململانێ واته ویلایه‌تی موسڵ (باشووری کوردستان) نه‌بووه که سه‌ر به ئێراقی عه‌جه‌م نه‌بووبێت، ئاشکهراشه که ناوه‌کانی (ئێراقی عه‌جه‌م، میسۆپۆتامیای سه‌روو، ویلایه‌تی موسڵ، باکووری ئێراق، هه‌رێمی کوردستان) هه‌ر هه‌موویان به‌و ناوچه جوگرافییه گوتراوه که به باشووری کوردستان ناسراوه‌و هه‌ر له دێرینه‌وه خاک و نیشتمانی کورد بووه.
هەروەها دکتۆر فازڵ حوسێن، له لاپه‌ڕه (١٠٢)ی په‌رتووکی (مشکلة الموصل)دا ئاماژه به یه‌کێ له بڕیاره‌کانی ئه‌و کۆمیسیۆنه ده‌کات که بۆ تۆژینه‌وه له پرسی ویلایه‌تی موسڵ له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کانه‌وه دامه‌زرابوو، له بڕیاری کۆمیسیۆنه‌که‌دا هاتووه: (ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و بیانووی نه‌ژادی (نه‌ته‌وه‌یی) به فاکته‌رێکی بنه‌ڕه‌ت و یه‌کلاکه‌ره‌وه دابنرێت، ئه‌وا ده‌بێ ده‌وڵه‌تێکی کوردی له ویلایه‌تی موسڵ دابمه‌زرێ، له‌و باره‌دا ده‌کرێت ئێزیدی و تورک تێکه‌ڵ به کورده‌کان بکرێن، له‌وکاته‌دا کورده‌کان (٧/٨)ی دانیشتوانی ویلایه‌تی موسڵ پێکدێنن، ئه‌وه‌ش وامان لێده‌کات که دانبنێین به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌م ویلایه‌ته‌دا؛ س١٠).
هه‌روه‌کو ده‌زانین ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له (١٦/١٢/١٩٢٥)دا به تێکڕای ده‌نگ و له کۆبوونه‌وه‌ی ژماره (٣٧)ی خۆیدا له شاری جنێڤ، هه‌روه‌ها له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی به‌ریتانیا و تاڕاده‌یه‌ک به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی ڕاپۆرت و ڕاسپارده‌کانی (کۆمیسیۆنی تۆژینه‌وه‌ی پرسی ویلایه‌تی موسڵ)، به‌تایبه‌ت به پێچه‌وانه‌ی (به‌ڵگه‌کانی ڕه‌گه‌زایه‌تی، مێژوویی و جوگرافی)، به بڕیاری ژماره (٧٧)ی خۆی باشووری کوردستان (ویلایه‌تی موسڵ)ی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به ده‌وڵه‌تی ئێراقی عارەبییهوه لکاند (که تا ئه‌و کاتە له ویلایه‌ته‌کانی به‌غدا و به‌سرا پێکده‌هات).وه هێڵی برۆکسلی وه‌کو سنووری نێوان هەر دوو وڵاتی ئێراق و تورکیا ده‌ستنیشانکرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کۆمیسیۆنی تۆژینه‌وه‌ی پرسی ویلایه‌تی موسڵ-ی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له لاپه‌ڕه (٥٧)ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی که به‌رزی کردبووه‌وه بۆ کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان، ڕێنمایی ئه‌وه‌ی دابوو به کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان که بڕیاری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له‌م ویلایه‌ته‌دا (ویلایه‌تی موسڵ) بده‌ن، چونکه به‌ڵگه‌نامه ڕه‌گه‌زییه‌کان و ڕێژه‌ی به‌رزی کورد له‌و ویلایه‌ته‌دا ده‌ریده‌خه‌ن که ئه‌و خاکه خاک و نیشتمانی کورده.لێره‌دا به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی کۆمیسیۆنێکی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان بۆمان ئاشکرا ده‌بێت که ته‌واوی ویلایه‌تی موسڵ به گشت شاره‌کانییه‌وه خاکی کوردن و سه‌ر به کوردستانن، دیاره کورد نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی (ویلایه‌تی موسڵ)ی پێکهێناوه، بۆیه به بۆچوونی ئه‌وان و به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه و بیانوو نه‌ژادییه‌کان ده‌بوایه ده‌وڵه‌تێکی کوردی سه‌ربه‌خۆ له‌و ویلایه‌ته‌دا دابمه‌زرایه.
بێگومان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕۆشنایی ڕاپۆرته‌که‌ی کۆمیسیۆنی ناوبراودا ده‌وڵه‌تێکی کوردی له ویلایه‌تی موسڵ دامهزرابایه، ئه‌وکات ئه‌گه‌ر شاری موسڵ نه‌بوایه به مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ئه‌وه یه‌کێک ده‌بوو له شاره گرنگه‌کان.کاتێک که کۆمیسیۆنه‌که ده‌ڵێت: (ئه‌وا ده‌بێ ده‌وڵه‌تێکی کوردی له ویلایه‌تی موسڵ دابمه‌زرێ)، ئه‌مه‌ش مانای وایه ته‌واوی شاره‌کانی سه‌ر به ویلایه‌ته‌که و له نێویاندا (موسڵ)یش ده‌گرێته‌وه به‌بێ هاوێرکردنی ئه‌و شاره یان شارێک له شاره‌کانی تری ویلایه‌تی موسڵ (باشووری کوردستان).
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌یه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ویلایه‌تی موسڵ به گشت شاره‌کانییه‌وه، خاکی کوردن و سه‌ر به کوردستانن، ئه‌گه‌ر حه‌وت له هه‌شت به‌شی دانیشتوان کورد بن که ڕێژه‌ی کورد ئه‌وکاته ده‌کاته (٨٧، ٥%)، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی که لهوکاتیدا ژمارەیەکی زۆر کوردی جووله‌که له باشووری کوردستان و بەتایبەت لە شاری موسڵ دەژیان و دواتر ڕه‌وانه‌ی ئیسرائیل کراون، ئه‌گه‌ر بێتوو فه‌له، ئه‌رمه‌نی و تورکمانیش له‌و (١٢، ٥)ی که ده‌مێنێته‌وه ده‌رکه‌ین، ئه‌وه عارەب هه‌ر زۆر که‌م و بۆ ده‌رمان ده‌مێننه‌وه له باشووری کوردستان (ویلایه‌تی موسڵ).وه ئاماژه نه‌کردنی کۆمیسیۆنی تۆژینه‌وه‌ی پرسی ویلایه‌تی موسڵ به عارەب، مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که عارەب قورساییه‌کی وای له ویلایه‌ته‌که له شاری موسڵ نه‌بووه، ئه‌گینا بۆ باسی ئه‌وانی نه‌کردووه! بەڵام ئەوان هەر سوور بووینە لەسەر لکاندنی ویلایەتی موسڵ (باشووری کوردستان) بە ئێراق، لەبەر چەندان هۆکار لەنێویاندا نەوت، پارسەنگی ئایینزایی نێوان سوننە و شیعە کە کوردەکان زۆربەیان سوننەن، پێگە و هەڵکەوتی جیۆپۆلەتیک و ستراتیژی باشووری کوردستان و چەندان هۆکاری دیکە، کە دەتوانن لە پەرتووکی (مێژووی کوردستانێتیی شاری موسڵ، دەرسیم دیبەگەیی)دا بیخوێننەوە.
دکتۆر فازڵ حوسێن، له لاپه‌ڕه (١٢٨)ی په‌رتووکی (مشکلة الموصل)دا به زمانی عارەبی و، له لاپه‌ڕه (١٧٠)ی (کێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ)دا به زمانی کوردی، نووسیوێتی: (کۆمیسیۆنه‌که -کۆمیسیۆنی تۆژینه‌وه‌ی پرسی ویلایه‌تی موسڵ- بڕیاریدا که به‌ڵگه‌ی تورکیا ڕاسته و ئه‌و خاکانه‌ی (مه‌به‌ستی ته‌واوی ویلایه‌تی موسڵ-ه) ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا و ئێراق داگیری کردوون، به‌پێی یاسا مافی تورکیایه تاوه‌کو خۆی ده‌ستیان لێ هه‌ڵده‌گرێت؛ س١٠+١١).
به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ی کۆمیسیۆنی تۆژینه‌وه‌ی پرسی ویلایه‌تی موسڵ-ی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان، ته‌واوی ویلایه‌تی موسڵ به شاری موسڵ-ی مه‌ڵبه‌ندی ویلایهتهکهشهوه، هیچ پێوه‌ندییه‌کی به عارەب و ئێراقه‌وه نه‌بووه، به‌ڵکو له لایه‌ن ئێراق و به‌ریتانیا وه داگیرکراوه.ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که ویلایه‌تی موسڵ به ته‌واوی شاره‌کانییه‌وه (موسڵ، دهۆک، هه‌ولێر، که‌رکوک، سلێمانی و دیاله) هه‌رگیز نه خاکی عارەب بووینه‌و نه به‌شێکی ئێراق.
سه‌رهه‌نگ عه‌بدولوه‌حید، ئه‌فسه‌رێکی پاکستانی بووه و له‌سه‌ر داخوازی وڵاته‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ له ئێراقدا کاری کردووه، له ساڵی (١٩٥٥)دا په‌رتووکێکی به زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر مێژووی کورد و کوردستان به‌ناوی (کورد و نیشتمانه‌که‌ی) نووسیوه، له لاپه‌ڕه (٨٧)ی ئەو په‌رتووکه‌یدا نووسیوێتی: (نادر قولی خان سوێندی خواردبوو کورد له‌سه‌ر زه‌وی پاک بکاته‌وه.ئه‌مجاره‌یان جه‌نگی به ئابڵوقه‌دانی موسڵ – گرنگترین شاری کوردستان – له ئه‌یلولی (١٧٤٣ز) ده‌ستپێکرد.دوای ته‌سک بوونه‌وه‌ی بازنه‌ی ئابڵوقه‌که، به‌پێی نه‌خشه‌یه‌کی زۆر ورد، سوپاکه‌ی نادر به‌شێکیان له دیواری شار ڕوخاند، به‌ڵام کورده ئازاکان مه‌ردانه که‌وتنه به‌رگریکردن و به دیوارێک له لاشه‌ی دوژمنان، ئه‌و به‌شه‌یان پڕکرده‌وه‌و توانیان ئه‌و هێزه به‌ره‌و دواوه ڕاوبنێن؛ س١٢).
ئه‌وه‌ی که ئه‌فسه‌ری نووسه‌ر سه‌رهه‌نگ عه‌بدولوه‌حید ئاماژه‌ی پێکردووه، دوو شتمان بۆ ده‌رده‌خات که ئه‌مانه‌ن: یه‌که‌م ئه‌و مێژووه‌ی که نادر قولی خان هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر کوردستان کردووه که ساڵی (١٧٤٣) بووه، موسڵ شارێکی گرنگی کوردستان بووه، هه‌روه‌ها دووه‌میان ئه‌و ساڵه‌ی که نووسه‌ر په‌رتووکه‌که‌ی تیا نووسیوه که ساڵی (١٩٥٥) بووه، موسڵ هێشتا وه‌کو شارێکی گرنگی کوردستان ده‌ناسرا، هه‌ر بۆیه‌ش نووسه‌ری ناوبراو به‌مشێوه‌یه له باسی هێرشی نادر قولی خاندا، شاری موسڵ به گرنگترین شاری کوردستان ناوده‌بات، که مه‌به‌ستی ئێمه‌ی به جوانی پێکاوه.
نووسه‌ری بەریتانی (که‌ی.مالکۆلم لیسترەنج)، که له لاپه‌ڕه (١١٦)ی په‌رتووکه‌که‌یدا (بلدان الخلافة الشرقیة/ وڵاتانی خه‌لافه‌تی ڕۆژهه‌ڵات)دا ده‌ڵێت: (له سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچیدا (ده‌یه‌می زایینی) دانیشتوانی موسڵ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کورد بووینه؛ س١٣).
ئه‌و دانپێدانانه‌ی مێژوونووس و نووسەری به‌ناوبانگی بەریتانی و جیهانی (گوی لیسترەنج – Guy Le Strange ١٨٥٤-٢٤/١٢/١٩٣٣)، به‌وه‌ی که زۆربه‌ی دانیشتوانی شاری موسڵ تا سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایینی کورد بووینه، به‌ڵگه‌یه‌کی تره بۆ کوردێتیی و کوردستانێتیی شاری موسڵ له لایه‌ک و داگیرکردنی شارەکە و بەعەرەبکردن و به ئێراقی کردنی له لایه‌ن شۆڤینیستانی عارەبهوه له لایه‌کی تره‌وه.
دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز، له‌لاپه‌ڕه (١٩٢)ی په‌رتووکی (الامیر الکوردی-میر محمد الرواندزي- الملقب ب (میری کۆره)دا‌و به پشت به‌ستنی به لاپه‌ڕه‌کانی (٤٠+٥١)ی په‌رتووکی (تأریخ الموصل)ی نووسه‌ری بەڕەگەز ئاشووری ئێراقی سلێمان سائغ، نووسیوێتی: (له جیهان نامه)ی تورکی له دانانی حاجی خه‌لیفه‌ی ناسراو به میرزا چه‌له‌بی خاوه‌نی ئاشکڕاکردنی گومانه‌کان، ده‌ڵێت: (هه‌روه‌ها دانیشتوانی خودی شاری موسڵیش کوردن، ئه‌وان جگه له زمانی کوردی، زمانه‌کانی عارەبی، تورکی و فارسی ده‌زانن.هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌وته‌م، کورده‌کان زۆرینه‌ی دانیشتوانی موسڵ-یان پێکده‌هێنا؛ س١٤).
ئه‌وه‌ی که حاجی خه‌لیفه (میرزا چه‌له‌بی) دانیپێداناوه، به‌ڵگه‌یه‌کی هاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ سه‌لماندنی کوردێتی و کوردستانێتی شاری موسڵ، چونکه زانای ناوبراوی تورک زۆر ڕاشکاوانه ئه‌و له لایه‌ک دانیشتوانی شاری موسڵ به کورد داده‌نێت و له لایه‌کی تریشه‌وه باسی ئه‌وه‌ی کردووه که کورده‌کان له سه‌ده‌ی حه‌وته‌مدا زۆربه‌ی دانیشتوانی شاری موسڵ-یان پێکهێناوه.هه‌روه‌ها مێژوونووسی ناسراوی کورد، محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی، ئاماژه‌ی به هه‌مان شت کردووه که دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز باسی کردووه.محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی، له لاپه‌ڕه (٢٥)ی پەرتووکی (کورته‌یه‌کی مێژووی کورد و کوردستان)دا‌و به پشت به‌ستنی به به‌رگی چواره‌می مێژووه‌که‌ی (فۆن هامه‌ر)، نووسیوێتی: (فۆن هامه‌ر له به‌رگی چواره‌می مێژووه‌که‌یدا، سۆزێ ئه‌کاته سه‌ر مێژووی (جیهان نامه) و ئه‌ڵێ: خه‌ڵکی ناو شاری موسڵ-یش هه‌مووی کوردن و ئه‌مانه بێجگه له کوردی، به فارسی و عارەبی و تورکیش قسه ئه‌که‌ن؛ س١٥).
دکتۆر جه‌بار قادر، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دکتۆرا له مێژوودا، له وتارێکی خۆیدا به زمانی عارەبی له‌ژێر ناوی (السیاسات الحکومیة بحق الکورد في کرکوک خلال العهد الملکي ١٩٢١-١٩٥٨)، که له لاپه‌ڕه‌کانی (١٨٥-٢١٦)ی ژماره (١٤)ی گۆڤاری که‌رکوک بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و، له لاپه‌ڕه (١٩٤)دا، نووسیوێتی: (مسته‌فا که‌مال، له یه‌که‌م سه‌ردانی خۆیدا بۆ ئه‌نقه‌ره له (٣١/١٢/١٩١٩)دا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که: سنووری تورکیا هه‌موو ئه‌و خاکانه ده‌گرێته‌وه که به‌ڕاستی له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌کانماندا بوون تا ڕۆژی ئاگربه‌ست، ئه‌و سنووره‌ش له خاڵی که‌نار ده‌ریای باشووری که‌نداوی ئهسکهندهرۆنهوه ده‌ست پێده‌کات و، به ئهنتاکیهداو دواتریش به حه‌له‌ب و به‌هۆی هێلی ئاسنی قتمهوهو تا ده‌گاته که‌ناری ڕووباری فورات و باشووری جه‌رابلس، لێره‌وه به ئاراسته‌ی باشووردا ده‌ڕوات به‌ره‌و دێره‌زوورو پاشان رووده‌کاته لای خۆرهه‌ڵات و دێته‌وه ناو خاکه‌کانمان له موسڵ، که‌رکوک و سلێمانی.ئه‌و سنوورانه به‌کرده‌وه له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی خۆمانه‌وه ناپارێزرێن، به‌ڵکو ئه‌و ناوچانه بریتین له خاکی خۆمان که تورک و کورد تێیدا نیشته‌جێن.هه‌روه‌ها له باشووری ئه‌و هێله‌دا برایانی هاوئایینمان که به عارەبی ده‌دوێن نیشته‌جێن.ئێمه ته‌واوی ئه‌و خاکانه‌ی که ده‌که‌ونه نێو ئه‌و سنووره به خاکی خۆمانی ده‌زانین و، ناکرێت هیچ به‌شێکی لێ داببڕدرێت یان جیا بکرێته‌وه؛ س١٦).
ئه‌و سنووره‌ی که‌مال ئه‌تاتورکی فاشی و شۆڤینی وه‌کو سنووری ولاته‌که‌ی خۆی ده‌ستنیشانی کردووه، به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی کوردێتیی و کوردستانێتیی شاری موسڵ و که‌رکوک، چونکه ئه‌و باسی ئه‌وه ده‌کات که شاره‌کانی موسڵ، که‌رکوک و سلێمانی خاکی ئه‌وانه چونکه کورد و تورکی تێدا ده‌ژیت، به‌ڵام باسی عارەبی نه‌کردووه، چونکه عارەب خاوه‌نی ئه‌و خاکه نه‌بووه که ناوی ویلایه‌تی موسڵ بووه، به‌ڵکو عارەب هه‌روه‌کو که‌مال ئه‌تاتورک باسی ده‌کات له باشووری ئه‌و سنووره‌دا واته باشووری سنووری ویلایه‌تی موسڵدا ده‌ژین، ئه‌مه‌ش بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه که عارەب و ئێراق هیچ پێوه‌ندییه‌کیان به‌سه‌ر شاری موسڵ و ته‌واوی ویلایه‌تی موسڵدا نه‌بووه.
یوسف مالک، که مێژوونووسێکی ناسراوی ئاشووری ئێراقییه، له لاپه‌ڕه (٤٨)ی په‌رتووکی (کوردستان أو بلاد الکورد)دا که ساڵی (١٩٤٥) به چاپی گه‌یاندوه‌و له باسی شاره‌کانی کوردستاندا نووسیوێتی: (نزیکه‌ی بیست شار ژماره‌ی دانیشتوانیان له‌نێوان (٣٠-٥٠) هه‌زار که‌سه، گرنگترین شاره‌کانی کوردستان له تورکیا ئه‌مانه‌ن: ئامه‌د (دیاربه‌کر)، خه‌رپوت، مه‌ڵاتییه، ئه‌رزڕۆم، ئارزنجان، موش، وان، به‌تلیس، خوزات، ماردین و جه‌زیره‌ی ئیبن و عومه‌ر.
هه‌روه‌ها شاره‌کانی کوردستانی ئێران ئه‌مانه‌ن: مه‌هاباد (سابڵاخ)، سه‌قز، سنه‌و کرماشان.
له کوردستانی ئێراقیش: سلێمانی، که‌رکوک، هه‌ولێر، موسڵ، زاخۆ، ڕواندز، کۆیسنجه‌ق و چه‌ندینی تریش؛ س١٧).
به‌گوێره‌ی بۆچوونه‌کانی مێژوونووسی ناسراوی ئاشووری یوسف مالک، شاری موسڵ شارێکی کوردیی و سه‌ر به باشووری کوردستانه، چونکه نووسه‌ری ناوبراو زۆر ڕاشکاوانه باسی ئه‌وه ده‌کات که شاری موسڵ ده‌که‌وێته نێو سنووری کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان).
نه‌بیل زه‌کی، له لاپه‌ڕه (٥٥)ی په‌رتووکی (الاکراد الاساطیر والثورات والحروب)دا، سه‌باره‌ت به ویلایه‌تی موسڵ نووسیوێتی: (به‌ریتانیا بڕیاری لکاندنی ویلایه‌تی موسڵ-ی له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان وه‌رگرت، که هه‌ریه‌ک له (پارێزگاکانی موسڵ، هه‌ولێر، که‌رکوک و سلێمانی) ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌کانی به‌غداو به‌سرا بۆ دامه‌زراندنی یه‌ک وڵات له‌ژێر چاودێری به‌ریتانی، به‌مه‌ش ناوچه‌یه‌کی چیایی ده‌وڵه‌مه‌ند به دارودره‌ختی چڕ‌و توانای پێشکه‌وتنی گه‌وره هه‌روه‌کو ئینگلیزه‌کان ناوی ده‌به‌ن به ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق، به ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه لکێنرا؛ س١٨).
ئه‌وه‌ی که نووسه‌ری عارەب نه‌بیل زه‌کی باسیکردووه، بەدڵنیایی کوردستانێتیی و کوردێتیی پارێزگاکانی موسڵ (نه‌ینه‌وا+دهۆک)، هه‌ولێر، که‌رکوک و سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بیل زه‌کی باسی ئه‌وه ده‌کات که ویلایه‌تی موسڵ له‌و پارێزگایانه‌ی که له سه‌ره‌وه ناوی بردوون پێکدێت و ویلایه‌تی موسڵ-یش بریتییه له کوردستانی ئێراق، کاتێک که ویلایه‌تی موسڵ کوردستانی ئێراق بێت، که‌واته ته‌واوی پارێزگاکانی سه‌ر به ویلایه‌ته‌که به پارێزگای موسڵ-ه‌وه، شار و پارێزگای سه‌ر به کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان)ن.
بۆ زانیاری زۆرتر لە سەر کوردستانێتیی شاری موسڵ، دەتوانن لە پەیژی فەیسبووکم، پەرتووکی (مێژووی کوردستانێتیی شاری موسڵ) بخوێننەوە.
ئەم دوو لینکەی خوارەوە، لینکی یەکەم پەیژی فەیسبووکەکەمە، لینکی دووەمیش لینکی پەرتووکی (مێژووی کوردستانێتیی شاری موسڵ)ە، کە لە (١٠/٨/٢٠١٣)دا لە سەر پەیژی فەیسبووکەکەم دانراوە، هەروەها لە ساڵی (٢٠١٢)دا لە دوو شوێن و لە ساڵی (٢٠١٤)دا لە شوێنێک دانراوە:
https://www.facebook.com/DersimDibegeyi
https://onedrive.live.com/view.aspx?cid=BF3322EE4152C46B&resid=bf3322ee4152c46b%212280&app=WordPdf
سەرچاوەکـان:
١.محه‌ممه‌د مه‌ردۆخی کوردستانی، مێژووی کورد و کوردستان، وه‌رگێڕانی عه‌بدولکه‌ریم محه‌ممه‌د سه‌عید، چاپخانه‌ی ئه‌سعه‌د - به‌غدا ١٩٩١.
٢.جه‌بار سابیر، کوردستانی نوێ، ژماره (٣٣٠٧)، سێشه‌ممه (٢/٣/٢٠٠٤)، ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕامیاریی ڕۆژانه‌یه، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ریده‌کات.
٣.عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی، العراق قدیما وحدیثا في الطبعة الثانیة، مطبعة العرفان – صیدا، ١٩٥٦.
٤.فارس ناصر حسین، الشبک الکورد..بین التذویب العرقي والانتماء القومي، الاتحاد، العدد (١٠٩٧)، الاحد (٢٨/٨/٢٠٠٨).جریدة یومیة سیاسیة، الصحیفة المرکزیة للاتحاد الوطني الکورستانی.
٥.م.ئاورینگ، کورناسی، وه‌رگێڕانی بوڕهان قانیع، چاپی یه‌که‌م، ناوه‌ندی چاپهمهنیو ڕاگه‌یاندنی خاک، چاپه‌مه‌نی زاموا، باشووری کوردستان – سلێمانی ١٩٩٩.
٦.سه‌عید مه‌موزینی، موسڵ و کورد له دوای ئازادی، چاپخانه‌ی مناره، چاپی یه‌که‌م، هه‌ولێر – باشووری کوردستان ٢٠٠٨.
٧.خه‌سره‌و گۆران، کورد له پارێزگای موسڵ، چاپی یه‌که‌م، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، باشووری کوردستان - هه‌ولێر ٢٠٠٢.
٨.ئه‌لبێرت میخائیلۆڤیچ مینتیشاشڤیلی، العراق في سنوات الأنتداب البریطاني، وه‌رگێڕانی دکتۆر هاشم ساڵح ئه‌لتکریتی، مدیریة مطبعة جامعة بغداد، العراق ١٩٧٨.
٩.دکتۆر عه‌بدولفه‌تاح عه‌لی بۆتانی، الحیاة الحزبیة في الموصل ١٩٢٦-١٩٥٨، الطبعة الاولی، مطبعة وزارة التربیة، جنوب کوردستان – هه‌ولێر ٢٠٠٣.
١٠.الدکتور فاضل حسین، مشکلة الموصل دراسة في الدبلوماسیة العراقیة-الانگلیزیة-الترکیة وفي الراي العام، الطبعة الثانیة، مطبعة اسعد-بغداد- ١٩٦٧.
١١.دکتۆر فازل حوسێن، کێشه‌ی ویلایه‌تی موسڵ، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د شاکه‌لی، چاپخانه‌ی خاک، باشووری کوردستان – سلێمانی ١٩٩٩.
١٢.سه‌رهه‌نگ عه‌بدولوه‌حید، کورد و نیشتمانه‌که‌ی، وه‌رگێڕانی ئاکۆ غه‌ریب، چاپخانه‌ی خاک، باشووری سلێمانی، ٢٠٠٠.
١٣.کەی لیسترەنج، بلدان الخلافة الشرقیبة، ترجمة بشیر فرانسیس و گورگیس عواد، الطبعة الثانیة، مٶسسة الرسالة، بیروت - لبنان ١٩٨٥.
١٤.دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز، الامیر الکوردي - میر محمد الرهواندزي - الملقب ب (میری کۆره)، ترجمة فخري سلاحشور، دار ئاراس للطباعة والنشر، الطبعة الثانیة، جنوب کوردستان - هه‌ولێر ٢٠٠٣.
١٥.محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی، کورته‌یه‌کی مێژووی کورد و کوردستان، به‌رگی یه‌که‌م ١٩٣١، به‌رگی دووه‌م ١٩٣٧، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، باشووری کوردستان - سلێمانی - چاپی نوێ ٢٠٠٠.
١٦.دکتۆر جه‌بار قادر، گۆڤاری که‌رکوک، ژماره (١٤)، پاییزی ٢٠٠٢، گۆڤارێکی ڕوناکبیری گشتی وه‌رزییه کۆمیته‌ی باڵای ئاواره‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی ڕوناکبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای که‌رکوک به هاوبه‌شی ده‌ریده‌کات.
١٧.یوسف مالک، کوردستان أو بلاد کوردستان، منشورات مکتب الفکر والتوعیة في الاتحاد الوطني الکوردستاني، سلێمانی – جنوب کوردستان ٢٠٠٦.
١٨.نه‌بیل زه‌کی، الاکراد الاساطیر والثورات والحروب، العدد (٨)، المشرف علی التحریر جه‌مال الغیطاني، طبعت بمطابع دار إخبار الیوم، حوزه‌یرانی ١٩٩١.
|
|
|
5.4.2015 یەکشەممە |
|
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی |
|
|