
ئاژانسی ئه‌لعه‌لام به زمانی ئینگلیزی ڕاپۆرتێکی له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کچانی ئێزدیی ڕزگاربوو له ده‌ستی داعش (به‌تالیۆنی کچانی ڕۆژ) بڵاوکردووه‌ته‌وه و دەنووسێت پێشمەرگەکانی ئەو هێزە خۆیان بۆ هێرشکردنه سه‌ر داعش له موسڵ ئاماده کردووه.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێ "تا ئێستا زیاتر له ١٠٠ کەس له‌و کچه ئێزدییانە له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ڕاهێنیان پێکراوه و ٥٠٠ کەسی دیکه‌ش ڕاهێنانیان پێدەکرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که هه‌ر یه‌که له‌و کچانه که ئێستا پێشمه‌رگه‌ن، ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرکێکی سەربازی کە پێیان بسپێردرێت، بەتایبەت شەڕی موسڵ.