
توركیا نه‌یشاردوه‌ته‌وه ئامانجی رێگری كردن بووە له هەبوون و دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كوردی لەهەرشوێنیك بێت بەتایبەتی له باكوری سوریا، كه په‌یه‌ده رابه‌رایه‌تی ده‌كات . چونكه لای توركەكان ئه‌و هه‌نگاوه جۆرێك له فه‌رمی بوون ده‌به‌خشێته ده‌سه‌ڵاتی كوردی وە دەبێتە پشت و پەناگەیەك بۆ هێزی په‌كه‌كه له‌ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ نائارامی بۆ توركیا ده‌خولقێنێت بۆیە هەوڵەكانی چركردەوە بەئاراستەی تێكشكاندنی ئەو هەنگاوە، بەلام رۆڵی خۆبەختكردنی (یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه) وەك دوباڵی سه‌ربازی (په‌یه‌ده) و جۆشدراوی بیری (په‌كه‌كه ) توانیان واقعێكی پۆزه‌تیڤ له‌رۆژئاوا بخولقێنن، لە ئەنجامدا هەولەكانی توركیایان كەم بایەخ كرد ونەیتوانێ ڕۆلی خواستراو نەك جێبەجێ بكات بەڵكو زۆر بەخراپی بەسەریدا بشكێتەوە . .
دەركەوت هێزەكانی یه‌په‌گه كاریگه‌رترین هێزی دژ به داعش بوون له سوریا، بۆیە هه‌ماهه‌نگی باشیان له‌گه‌ڵ ئەمەریکاو هاوپه‌یمانان بۆ مەیسەر بوو، هاوكاریی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا بۆ باڵه سه‌ربازیه‌كانی په‌یه‌ده له سوریا، ده‌رخه‌ری ئه‌م راستیه بوون، ئەمڕۆش له لایه‌ن هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و ئەمەریکاو ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیا به‌تایبه‌تی، وه‌ك هێزێكی هاوپه‌یمانی دژ بەتیرۆر له ناوچه‌كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا دەكەن. .
پاش هاتنی روسەكان بۆ ناوچەكەو پشگیری ئاشكرایان لە ( پەیەدە) لەدوای خستنەخوارەوەی فرۆكە جەنگیەكەی روسیا لەلایەن توركیا ، ئەو وڵاتەی شێت و هاركرد بەخولقاندنی قه‌یرانی نۆێی لە باكوری كوردستان بەتەوەواوەتی نەخشە كۆنەكەی كە بۆ رێگریكردن بوو لە هەبوونی یەكپارچەیی هەرێمی ڕۆژئاوا شكەستی هێنا .
سیاسەتی ئەردۆگان لەژێر ناوی دژایەتی تیرۆر وەك خۆیان ئیدعای بۆ دەكەن، لە ناوچە کوردییەکان بە قەیرانێكی تر دەستیپێكرد، سەرەتا شێتانە هەڵسان بەگرتن و كوشتنی چالاكوانی مەدەنی وتەقاندنەوەی شوێنە گشتیەكان، دوا هەولیشیان تەقەكردن بوو لە دەمیرتاش .
ماوەیەكە كار گەیشتە ئەو ئاستەی كە لەڕێی تۆپ و تانکەوە لەكوچەو كۆلانەكان خەڵكی سڤیل لەژن و منداڵ قەتلوعام بكەن وشارە كوردیەكان بكەنە ناوچەیەكی وێرانی شەر، لەمێژووی گەلانی باكوری كوردستان چەندان جار ڕوبەڕووی زۆرترین تاوانی لەناوبردن بۆنەتەوە، نەھامەتی نەما بەسەر كورداندا نەهاتبێت.
دوای تێكدانی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا لەئێستادا هیچ پاساوێک بۆ كوردەكان نەماوە لەژێر چەتری ئەم دەوڵەتەدا بەردەوامی بە ژیان بدەن، توركەكان كەی بیانەوێ و بەبیانوی( تیرۆر، تێكدانی یەكپارچەیی خاكی توركیا، هەڵسوكەوت كردن دژی دەستوری توركیا ) هێز ببەنە ناوچەكەو بارای نائاسایی رابگەینن و دەست بكەن بەگرتن و سیاسەتمەداروكادیرە چالاكەكانی كورد و، ناوچەكە بكەنە مەیدانی شەرو خەلكەكەی ئاوارەو سەرگەردان بكەن وسیاسەتی پاكتاوی رەگەزی لەناوچەكە ئەنجام بدەن .
لە کاتێک تورکیا ئیدعای دیموکراتی دەکات، خاوەنی دەستورێکە کە مافی مرۆڤ ومافی کەمینەکان پێشێل دەکات ولەدەستوردا نکوڵی لەبوونی نەتەوەی تر دەکات ، گەلی کورد بەشێوەیەکی نایاسایی ونادادپەروەرانە و نامرۆڤانە لە زمان وکەلتورو دابونەریت و ڕێوڕەسمی نەتەوەیی خۆی بێبەش دەکات . لەو هەلومەرجە نوێیەی كەهاتۆتە پێش حەقە بیر لەهیچ ڕێگا چارەی تر نەكرێتەوە لە غەیری جیابوونەوە و ئەعلان كردنی دەولەتی كوردی لەتوركیا .