
یادی بەخێر شاعیر (کەمالی )، لەوەڕگێرانێکی دەقێکی شاعیرێکی عەرەبیدا دەڵێت :-
چومە سەر شاخ بۆ تەیرەکەم دەگەڕام
بینیم تەیرەکەم لە قەفەزی غەیرا . . .
پێیم ووت تەیرەکەم چیدەکەیت لە قەفەزی غەیرا ؟؟
لە وەڵامدا ووتی:-
زەمانت تێپەڕی بگەڕێ بەدووای غەیرا . . .
بەینی خۆمان بێت، زۆرن ئەوانەی کە چوونە سەر مێز یان هەرپلەو پایەیەک، وەیا بەرپرسایەتیەک و سەرکردایەتیەک وااااااااااااز ناهێنن، بەدووای غەیرا ناگەڕێن . . ؟؟ وادەزانن دەبێت هەرخۆیان بن و بەو پلەو پایەوەیان هەرئەبێت بمێننەوە . . . هەمو هەوڵو کۆششێکان تامردن بۆ مانەوەیانە، وادەردەخەن کەلە خۆیان کەس شیاو تر نیە . . ؟ واخۆی ئەنوێنێت نەمانی ئەو ماڵ وێرانی و پاشەگەردانیە . . ؟کەسیتر شایانو شایشتەی ئەو پلەو پایەیە نیە . .
لە من باشتر ئەزانن، زەمانیان تەواو بووە، رۆژ رۆژی نەوەی نوێیە، هەڵگرانی بیری پێشکەوتن و زانیاری زانستە . . منیش باشئەزانم هەوڵی دەست بەسەراگرتن ومانەوەی ئەو بەرژەوەندیانەی لەو ماوەیدا پێکتان هێناوە. . نەک بەرژەوەندی گشتی . . ؟؟ ئێستاکەش تێر ناخۆن ملیون ملێارەها لە لاتان چەپۆ کانیەتی ئێمەش ڕووتو ڕەجاڵ . . . . ؟؟
