
بەینی خۆمان بێت، لەڕاستیدا ئەم حکومەتە کە هەربەناو حکومەتە . . نازانم چۆن هەندێک ناوزەندی دەکەن بە (حکومەتی هەرێمی کوردستان)!!؟؟ چونکە سەرجەم فەرمانبەران بەهۆی بێموچەییەوەو وادەی درۆ و بێمتمانەییەوە، نەدەوامیان دەوامە و نەبایکۆت کردنەکانیشیان بایکۆتە و نە مانگرتن و ناڕەزاییەکانیا ناڕەزاییە . . کار گەیشتۆتە قەیرانی بێشیرازەیی لە هەموو بووارەکاندا. . ئەوەشی ناوی لێنراوە حکومەت هەر لەجێیخۆی (ڕاوەح ) دەکات و نە بایدیوە نەباران . . . ؟
بۆیە دەڵێم بەینی خۆمانبێت . . دێیتەوە بیرم لەچلەکاندا کە جولەکەکان لەناوماندا بوون، دەیان ووت بۆنەیەکیان هەیەبەهەموویان تێیدا لە {هامان} ئەدەن و دەیکووتن ئەمەندە گوناهبار بووە ؟؟! پیێدەچێت چارەسەری ئەمەی پێیدەڵێێن حکومەت بەدەردەکەی ئەو هامانە بێیت.
