ببمە بریسکەی مۆمێک لەشەوەزەنگێکی زۆر تاریکدا، ڕوناککەرەوەی ڕیگەت بێت.
ببمە پەناو پشتێکی پۆڵاینی ڕاستەقینەی . ، . بیرو بۆچونە کانت
ببمە مەلەوانگەی دوو دەریای شینی چێوتی چوون چاوەکانت. ،
ببمە مانگە شەوی چواردەی خەرمانەدراو، تالە ئاسمانەوە تێرسەیری باڵات کات
ببمە جێژووانی هەتا هەتایی . . لەهەر چوار ژوورەکەی ناوی دڵمدا . تێرسەماکەیت،
ببمە هەواڵگری مژدەی هاوسەنگیت . بە ناو شانەکانی جەستەمدا. . .
ببمە لافاوێکی زریاناوی ، لەگەڵ خۆمدا ڕاتماڵم و بەرەو دووا، نەگەڕێینەوە . .
ببمە پەڵە هەورێکی ئێجگارگەورە تا . . باراناوی جوانی تۆ . . هەمو خاک ببوژێنێتەوە.
ببمە نانێکی زۆر زۆر گەورەی گەرم، نەک هەرتۆ، گشت برسیەکانی دنیا تێر کات
ببمە بەردە نوێژێکی ئێجگار پیرۆز. . ویستو نزاکانتی لەسەربێتە دی. . .
4/10/2016

