ئێستاتان بدیایە چیتان دەووت. . . ؟! ئازاد حەمدی
مەبەستم بەراووردێکە، بارودۆخی ئێستا و دووێنێ وتەنها دوونمونە،
لەساڵەکانی حەفتاکاندا دوو کەسایەتی ناسراو و خۆشەویست هەبوون :
یەکەمیان لە هەولێر بەرێز (عەونی یوسف )هەتاوەکو بووبە وەزیریش، کە پرسی بارودۆخیان لێدەپرسی کەچۆنە ؟ لەوەڵامدا دەیووت {مەقایس نەماوە جەناب}.
دووەمیان لە سلەیمانی بەرێز (رەئوف مەعروف }خاوەنی کتێبخانەی گەلاوێژ، هەرکە دەربارەی بارودۆخیان لێبپرسیایە، لەوەڵامدا دەیووت { فەوزایە}.
وا بەبیرمدایەت ئەو دوو بەرێزانە ئێستاکە لەژیاندا بمانایە . . پرسیارمان لێبکردنایەتەوە، چیان دەووت ؟؟! بۆ ئەم هەموو ناتەوویەو کەموو کووڕیانە هەرلە قەیرانی داراییو بێموچەیی و نەداری وبێ سووتەمەنی نەوت و بەنزین غاز وئاوو کارەبا وقەیرانەکانی تر. . .
یا گوێنەدان بە پێشێل کردنی ئەوەی پێیدەووترێت (حصانەی پەرلەمانی) و ناچوونە ناو پاتەخت ولابردی وەزیرو وە. . . .
ئەوانیش بەتەوسەوە دەیانووت :مەعاشەکەت جووانە ؟؟؟؟!!.
٢٧/١٠/٢٠١٥