
بەینی خۆمان بێت . . هەزار جار دروود لە یادو یادگاریەکانی بێکەسی شاعیر، بە بیرتاندا دێتەوە کە لە شیعرێکیدا ووتویەتی :
خواگیان کاری نابەجێ ناکات
تاشاخ نەبینێت بەفری تێناکات
هەرچەند بیردەکەمەوە، بێکەس لەو ساتو کاتانەدا (لە سیەکان ) دا . . چ بارو دۆخێکی ناهەموار، نا لەبار، ئاڵۆزی وەیا قەیرانێکی بەدی کردبێت بەدەست ڕژێمی پاشایەتیەوە . . ؟؟ وا بەو ڕادەیە ناخو دەروونی هەژاندبێت . . ؟ ئەوساتو کاتانە چەقەیرانێکی هەستپێکردووە وا هەژاوە و ئەو شیعرەی داناوە . . . دەپرسم ئێسابووایە، چە شیعرو شانامەیەکی بۆ دەهات . . ؟!! چۆنچۆنی بە شانو شەوکەتی حکومەتەکەماندا هەڵیئەدا . . . ئەترسم لەبری شاخ بەفری لە بێابانەکاندا ببارانایە . . . . ؟؟!!!!!!وە یا لە چەگٶشەیەک وەیا تووانچێکی لە قسە نەستەقەکانی پیرەمێرد دا ببینایەتەوە . ؟
