
لەڕۆژنامەی (الشرق الاوسط ) ژمارە ١٣٧٩٩کە لە ایلولی ٢٠١٦ دا دەرچووە. . لە نوسینی {مشعل السدیری }بە دڕێژی لەسەر ((رۆشنبیری بەخشینی ئەندامەکانی لەش ))ی نوسیوە . . ژێیدا هاتووە کە :- بە پێی ووتە بێژی بەڕێوەبەری ناوەندی سعودی بۆ چاندنی ئەندامەکانی لەش، لە ماوەی ساڵێکدا :-
٩٧٩٠ گورچیلە، ١٧٩٣ جگەر، ٣٠٠ دڵ، ١٨٢ سی، ٣٥ بنکریاس کە هەمووی بە رەزامەندی ئەوکەسانە بووە کە بەخشیویانە، بە بێ زۆر لێکردن و بازرگانی پێوەکردنەوە بوو بێت .
تێیدا چەند نموونەیەکی مرۆیی خستۆتە ڕوو، لەوانە من ئەم یەکەیان پێشکەش دەکەم . .
لە ئەمەریکا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە پیاوێک پێش ئەوەی بمرێت دڵی خۆی دەىەخشێت، کچێکی پێنج ساڵەی لەپاش بەجێدەمێنێت . . دڵەکە بەر پیاوێک دەکەوێت لە دەڤەرێکی تر . . کردارەکە بەسەرکەوتووی بۆی ئەنجام دەدرێت بەردەوام دەبێت لە ژیان . . لە پاش بیست ساڵ ئەم پیاوە کچەکەی ئەدا بە شو . . دەچێتەبۆ ئەو خەستەخانەیەی بەخشەرەکەی تێدا مردوە و ناونیشانی کچەکەی وەردەگرێت، بۆ ئاهەنگی هاوسەر گێری کچەکەی بانگی دەکات و ئامادە دەبێت . . ؟!
ئەوەی هەستی مرۆیی جوڵاند . . بینیان ئەم کچە لە ئاهەنگەکەدا سەری ناوە بەسەر دڵی ئەو کەسەی دڵی باوکی هەڵگرتووە و گوێ لە لێدانە کانی دەگرێت کە هەرزیندووەو ڵێئەدات . . ؟؟!!
