
بەینی خۆمان بێت ..ئەڵێین سەیرە لە کۆیە ...:-
*- ئەگەر بەرهەم هێنەرێک یان کومپانیایەک، بیەوێت پرۆژەیەک ..هەتاوەکو خزمەتگوزاریش بێت ..؟؟ دەبێت لە قانزاجەکەی ، تەنها بەبێ بەشداری لەسەرمایەکەی ..ڕێژەیەکی سەدی بدرێتە بەرپرسی دەستەڵاتدار؟!!!
*- ئەنجومەنی وەزیران بریار دەدات بە نەمان وەیا کەمکردنەوەی ڕۆتین لە فەرمانگەکاندا..پێدەچێت ئاگای لێنەبێت بەهۆی پێنەدانی موچەو دوواکەوتنیەوە دەوامی فەرمانگەکان پەکی کەوتووە لەهەفتەیەکدا سێ ڕۆژ دەوام دەکەن ...؟؟
*- لەگەڵ ئەوەی لەشاری ڕۆشنبیری تەڵاری هونەر هەیە ..؟؟بەڵام زۆر کٶڕو کۆبوونەوەی حزبی تێدا ئەنجام ئەدرێت ..؟؟
*- پاش دوواکەووتنی پێدانی مووچەی کەمئەندامان، پێان ڕاگەیەنراوە بچن بۆبانک بۆەرگرتنی ..کەدەچن بۆ بانک ..؟ نە پارە هەیە و نە ئاگایان ڵێیە ..؟؟
*- ئەو سەوزاییو گوڵو گوڵزارانەی بۆ سەوزکردن و جووانی شەقامەکان چێنراوون..؟؟ هەمووی تێنویانە زۆری ڵیووشک بووە مەترسی لەناو چوونیان ڵێنیشتووە بەهۆی بێپارەوە ..؟؟
*- تازە بەتازە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یامادەیە دانووستانی ئاشتی بکات لە گەڵ عەرەبدا..؟؟
