هەرچەند بیر دەکەمەوە، واز لە دەستەڵات بهێنم ؟؟!!
ویژدان ڕێگەم پێنادات . . !!
کێن ئەو پیاو چاکانەی لەدووای من دێن و حوکم دەکەن . . ؟؟
کێ چاک کەرەوەی شەل و
پەککەوتە و
کوێرانە . . ؟؟
کێ ئێسکی مردووان زیندوو ئەکاتەوە . . ؟؟
کێ لە بنقۆڵیەوە رووناکی مانگ دەردێنێت . . ؟؟
کێ بارانیان بۆ دەبارێنێت . . ؟؟
کێ ئەبینێت، نەوەد جەڵدەیان لێبدات . . ؟؟
کێ ئەبینێت بەدرەختدا هەڵیان واسێت . . ؟؟
کێن ئەبینێت مانگا ئاسا بژین. . ؟؟
وەکو مانگاش بمرن . . ؟؟
هەرچەندە بیر ئەکەمەوە . . ؟؟ وازیان لێبهێنم . . ؟؟
واز لە دەستەڵات بهێنم . . ؟؟
فرمێسکی چاوەکانم وەکو دەریا لافاو دەکات . . ؟؟
بۆ یەکا پشتم بە خوا بەست و بریارمدا. . ؟؟
هەر لە ئێستاوە تا ڕۆژی قیامەت بمێنمەوە .
سىىىىىىىىىىىىىىواری گەل بم . . .

