
لەو چرکە ساتەوەی
کامێرای گلێنەی چاوەکانم
بەدیدەمی شاد کردیت و
لەتۆمارگەی مێشکمدا وێنەکەتی
نەخشاند و چەسپاند. . . !!
هەنگ ئاسا. . .
چەشنی ئەوان . .
چالاکانە لەکوورەکانیان . .
بە پێی نەریت ویاسایان . .
چۆن لە ئاست ئاسۆی خۆیان . .
هەڵئەفڕن و هەڵدێن . .
چەند چەرخەیەک . . بەرز ئەبنەوە،
بەرەو گوڵ و گوڵزارەکان . .
ئەفڕن. . . ئەفڕن. . تاااااااا
بە هەڵاڵە و شیلە،
ئەگەن و شاد ئەبنەوە . .
منیش ئەوها،
دەمەوێت . . بژیم،
و پێت شادببمەوە.
١/٨/٢٠١٥