
جێگەی سەرنجە ئەم خۆپیشاندانەی ئێستا، کە مامۆستایان و فەرمانبەران پێیهەڵدەستن، سەرەڕای پیرۆزی داواکانیان مافیان و بەرفراوانیان . . وا هەست دەکرێ بەباشی و بە گەرمیەوە بە پیریانەوە ناچێن ، ئەمەندە بیر لە بار بردنیانەوە
دەکرێتەوە، بیر لە چارەسەر و بەجێهێنانی ئەو داوایانە ناکرێتەوە. . ؟؟بەڵکو جۆرەها کار دەکرێت بو بە لاڕێبردنیان و لەبار بردنیاندا . . . .
بەلای منەوە هۆکاریان زۆرە، بەڵام هۆکاری سەرەکی بەوە دەزانم (بەهۆی تەمەن و پابەند بوون بە فەرمانەکانیانەوە و ســستی گیانی شۆڕشگێریان و نادیاری ناتەواوی پێشەنگەکانیانەوە بێت و لەگەڵ ڕێزی زۆرمدا بۆیان کە هۆکارێکی سرووشتیە کەوایە . .
بۆ سەلماندنی ئەو بۆ چوونانەم، جاران لەلآیەن کرێکاران و خوێندکارانەوە خۆپیشاندان ئەکران، چوونکە چینێکی شۆڕشگێر ونەگٶڕو خۆ نەویستن و ڕاستی و بەردەوامی داواکانیان ئەبوونە هوی پاڵپشتی چین و تۆێژەکانی تر، سەرە ڕای دڕندەیی و بە هێزی دەستەڵاتدارەکانی ئەو سەردەمانە . . .
ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە، ئەپرسم بۆچی و لەبەرچی قوتابیان وخوێندکاران نەبوونە پاڵپشت وهاندەری مامۆستاکانیان. . ؟؟؟!!
١٥/١٠/٢٠١٥
