به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پرسه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووسی تیرۆركرا‌و كاوه گه‌رمیانی ده‌كات و وێرای ده‌ربرینی خه‌م و په‌ژاره بۆ ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه، تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌روه‌رییه نیشتیمانییه‌كان وه‌سف ده‌كات
له به‌شێكی پرسه‌نامه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" یه‌كێك له شانازی و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی ئێمه له پارێزگای سلێمانیدا ئازادی میدیا و ئازادی راده‌ربڕینه، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه رێگه ناده‌ین هیچ ده‌ستێكی ناحه‌ز و ره‌ش ئه‌و شانازیی و ده‌ست كه‌وته‌مان لی بستنێته‌وه یان له‌كه‌داری بكات. "
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
به‌ناوی خودای گه‌وره
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید كاوه گه‌رمیانی. . .
رۆژنامه‌نووسان و نوسه‌رانی به‌رێز. . .
به‌ناوی خۆم و پارێزگای سلێمانییه‌وه، به‌گه‌رمی سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی كاكه كاوه‌ی جوانه مه‌رگ و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم و به‌توندی ئه‌و كاره تیرۆریستیه مه‌حكوم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م.
یه‌كێك له شانازی و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی ئێمه له پارێزگای سلێمانیدا ئازادی میدیا و ئازادی راده‌ربڕینه، هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه رێگه ناده‌ین هیچ ده‌ستێكی ناحه‌ز و ره‌ش ئه‌و شانازیی و ده‌ست كه‌وته‌مان لی بستنێته‌وه یان له‌كه‌داری بكات.
تیرۆركردنی شه‌هید كاوه، به‌هه‌وڵێك ده‌زانین بۆ له‌كه‌داركردنی حكومرانی خۆماڵی و ده‌ستكه‌وته دیموكراتی و نیشتیمانییه‌كان و پێمان وایه ئه‌و هه‌وڵه ده‌ست درێژی كردنه بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌روه‌رییه‌كانمان، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌و به سزا گه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه.
دووباره هاوخه‌می خۆم بۆ به‌هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نم و له‌خوای گه‌وره داواكارم كاكه كاوه به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و پشتیوانمان بێت له دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران.
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح
پارێزگاری سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
