پرسەی بۆ خوالێخۆشبوو مامۆستا و هونەرمەند فایەق نوری سەعید
سەرلەبەیانی رۆژی 28ی شوباتی 2013 مامۆستا و هونەرمەند فایەق نوری سەعید لە خەستەخانەیەکی شاری ئاخنی ئەڵمانی دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت، خوالێخۆشبوو باوکی هاوڕێمان فینوس فایەقی شاعیر و رۆژنامەنوس و خەزووری کاک فەرەیدوون جەلال رەشیدە و باوكي کاک بڵند لە کوردستان و ئەڤین خان و کاک بژار لە ئەمەریکا..
رۆژی7 ی مارت جەستەی خوالێخۆشبوو گەیشتەوە شاری سلێمانی و بەخاک سپێردرا.
بەناوی رەوەندی کوردیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەکەیان دەکەین و ئومێدەوارین دوا کۆست و ناخۆشیان بێت و لە یەزدانی گەورە داواکارین جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت
هەر بەو بۆنەیەوە رۆژی 23ی مارت 2013، کاتژمێر:١٣:٣٠تا ١٧ پرسە بۆ خوالێخۆشبوو دادەنرێت لەم ئەدرێسەی لای خوارەوە.
بەشداریتان مایەی سەبووریە بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو.
إنا لله و إنا إلیه راجعون
ئەدرێس :
Brenedictus en Brernadettekerk
Sir Winiston Churchillaan 372
2285 SK Rijswijk
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن.
فەرەیدون جەلال: ٠٦٤٦١٤٤٤٤٠
فەرمان : ٠٦٤٢٤٧٠٩٣٤
www.pukonline.org
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
