سڵاو و ڕێز و خۆشهویستی زۆر بۆ بەڕێزتان…
به بۆنهی کۆچی دوایی (کاك سالاری حاجی قادر)ی جوانەمەرگەوە، وەك باوك وهاوسەر و برا وهاوڕێ وخاڵ ومام و ئازیزمان، زۆر سوپاسی ئەو ئەرك ماندوبوون و هەستە پڕسوێیەی بەتەنگەوە هاتن و دڵسۆزیتان ئەکەین، هەر لە هەواڵی نە خۆشکەوتنیەوە، بەڕێزتان لە هەواڵ و سەردانی نەخۆشخانە و ماڵەکەیدا و خەمخۆری بوون و درێغیتان نەکرد، تا بەخاك سپاردن وپرسەکەی ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوی 16-06-2013 لە ئەمستەردام. بەڕاستی ئەو بەدەنگەوەهاتنەتان زۆری لە ئازار وغەمەکانی ئێمەی کەم کردەوە. زۆر بەڕێزەوە لەو دڵسۆزی وبەتەنگەوەهاتنە کوردانەیەی ئێوە ئەڕوانین.
سوپاسی ئەو لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە کوردیانە ئەکەین بۆ لە دەستدانی ئەو کوردە دڵسۆزەی خۆیان، کە شان بەشانی دڵسۆزی ئێوە درێغیان نەکرد. هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی کوردانی تاراوگە بێت، جارێکی تر کۆستی وا نەیەتە ڕێگەی هیچ دڵسۆزێکی خۆتان ئاساییەوە.
دووباره سوپاس و پێزانین و ڕێزمان قبوڵ بکهن
دڵسۆزتان
کەس وکاری کاك سالار
17-06-2013
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
