هه‌وڵی کۆچی دوایی نوسه‌ری کورد کاک حه‌مه‌ی مام ئه‌وڕه‌حمان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە به هاوڕێیان و دۆستانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، نوسه‌ری کورد کاک حه‌مه‌ی مام ئه‌وڕه‌حمان له دایک بووی 1944 شاری سلێمانی، خاوه‌نی کۆمه‌ڵه چیرۆکی (نه‌نکم به‌خێومان ئه‌کات) و کتێبی (پرۆژه‌ی ڕه‌خنه‌و لێکۆڵینه‌وه). . ڕۆژی 16-04-2013 له شاری ده‌نهاخ له هۆڵه‌ندا، کۆچی دوایی کرد و ئاگاداری بەڕێزیشتان دەکەین، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 26-04-2013 جەنازەی خوالێخۆشبوو بەرەو دوایین مەنزڵی بەرە و کوردستان و شاری سلێمانی بەڕێز و حورمەتەوە بەڕێدەکرێت.
شایانی باسه کاک حه‌مه‌ی مام ئه‌وڕه‌حمان ساڵی 1979 له لایه‌ن ده‌زگاداپڵۆسێنه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عسه‌وه ڕاپێچی زیندانه تاریکه‌کانی کرا و پاش ئه‌شکه‌نجه ئازار و ته‌عزیبێکی زۆر له گرتووخانه‌کاندا مایه‌وه، به لێبووردنی گشتی ئازاد کرا، له سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاکانه‌وه، ڕووی له تاراواگه کردووه و له وڵاتی هۆڵه‌ندا له غوربه‌ت و ئاواره‌یی دا جێگیر بووه.
کاکه حه‌مه کاریگه‌ری ئه‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌ی به‌ندیخانه به جارێ ڕه‌وتی ژیانی گۆڕی و سه‌رئه‌نجام به‌و ئازارانه‌وه به غه‌ریبی سه‌ری نایه‌وه.
بۆ بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو دەتوانن لە ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ ئه‌درێسه‌وه پەیوەندی لەگەڵ کاک نه‌وزاد که‌ریمی خوشکه‌زای و خانه‌واده‌که‌ی بکەن:
هاوڕێیان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
له هۆڵه‌ندا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
