
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بە خزمان و هاوڕێیان و دۆستانی رادەگەیەنین، تێکۆشه‌ری دێرین کاک سالاری حاجی قادر، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 07-06-2013 پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیەکی درێژخایەندا، له شاری ئه‌مستردام دوا ماڵ ئاوایی لە خانەوادە و هەموو دۆست و خۆشەویستانی کرد، کوچکردوو ده‌کاته برای به‌ڕێزان کاک خه‌سره‌و له سوید و کاک نه‌ورۆز و سه‌یران خان له هۆڵه‌ندا و هاوسه‌ری خاتوو (ماردین خه‌لیفه) مامۆستای پێشووی زمانی کوردی خوێندنگای یانه‌ی کوردی "میدیـــا"ی ئه‌مستردام و دوو جگه‌ر گۆشه(هاوڕێ و لانه)ی له پاش خۆی به‌جێهشتووه.
بە ناوی کۆچبەرانی کوردی دانیشتووی هۆڵەندا و رێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەنداوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین. داواکارین لە یەزدانی مەزن، کە ئەمە دوا ناخۆشیی ئەو بنەماڵە بەڕێزە بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات. بەم بۆنەیە کەسوکاری کۆچکردوو وهاوڕێیان و دۆستانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 10-06-2013 کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ له‌م گۆڕستانیDe Nieuw ooster Begraafplaats Crematorium gedenkpark له‌شاری ئه‌مستردام له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه به خاکی ده‌سپێرن.
De Nieuwe Ooster
Kruislaan 126
1097 GA Amsterdam
Bezoekadres kantoor: Rozenburglaan 5
Tel 020 – 60 80 608
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 16-06-2013 له کاتژمێر 13:00 تا کاتژمێر 16:00 پرسه‌ی بۆ داده‌نێن لەم ئەدرێسەی خوارەوە له شاری ئه‌مستردام:
Ambonplein 59, 1094 PW Amsterdam
بۆ په‌یوه‌ندیکردن له ڕێگای ته‌له‌فۆن و ئیمایڵی: ماردین خان: 0616143954
کاک نه‌ورۆز حاجی قادر: 0610437005، کاک ئیسماعیل حاجی فه‌ره‌ج: 0642461212
هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
