بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بە خزمان و هاوڕێیان و دۆستانی رادەگەیەنین، خاتوو مه‌حسوومه حسێن، ڕۆژی 24-06-2013 به نه‌خۆشی، له شاری ئه‌مستردام دوا ماڵ ئاوایی لە خانەوادە و هەموو دۆست و خۆشەویستانی کرد، کوچکردوو ده‌کاته هاوسه‌ری خوالێخۆش بوو عومه‌ر ئاغای قه‌ره‌داخی و دایکی برایان (سه‌ردار، سالار، هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌ره‌داخی، شۆڕش) و خوشکان(سروه، ئاواز، دڵخواز، دڵسۆز و نازه) و نه‌نکی هونه‌رمه‌رندانی کاروان و کارزان قه‌ره‌داخی.
بە ناوی کۆچبەرانی کوردی دانیشتووی هۆڵەندا و رێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەنداوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین. داواکارین لە یەزدانی مەزن، ئەمە دوا ناخۆشیی ئەو بنەماڵە بەڕێزە بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات. بەم بۆنەیە کەسوکاری کۆچکردوو وهاوڕێیان و دۆستانی ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 28-06-2013 کاتژمێر 10، 30 ی به‌یانی له گۆڕستانیUitvaartcentrum Westgaarde له شاری ئه‌مستردام له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه به خاکی ده‌سپێرن.
Ookmeerweg 273
1067 SP Amsterdam
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکه‌وتی 30-06-2013 له کاتژمێر 13:00 تا کاتژمێر 16:00 پرسه‌ی بۆ داده‌نێن لەم ئەدرێسەی خوارەوە له شارۆچکه‌ی زوته‌رڤاوده نزیکی لایدن:
Eendenkooi
Kooikersplein 1
2382 EG Zoeterwoude-Rijndijk
بۆ په‌یوه‌ندیکردن له ڕێگای ته‌له‌فۆن و ئیمایڵی: مامۆستا نامدار قه‌ره‌داخی: 0641965182
هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو
