سڵاو و ڕێز , خزمان و دۆستان و هاوڕێیان وئازیزانمان .
به ناوی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا (کەمال جەلال قەرەداغی)سوپاس و ڕێزی بێپایانمان بۆ هەموو ئەو خوشک و برا بەڕێزانەی، کە لە مەراسیمی پرسە و ناشتنی کۆچکردوو (مامۆستا (کەمال جەلال قەرەداغی))، ئاماده‌ی به‌رچاوتان هه‌بووه، په‌روشی و خه‌مخۆری له ڕاده‌به‌ده‌رتان سه‌بوری و ئارامی بێپایانی پێبه‌خشیووین، یان به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هاوبه‌شی خه‌میان کردووین و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه، به‌ڕێزه‌وه به بێ ماندوو بوون له خەم و پەژارەیان که‌مکردوینه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن سیاسی و و نوێنه‌رانی پارته کوردستانی و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هۆڵه‌نده ده‌که‌ین، که به سه‌ریان کردوینه‌ته‌وه.
داخوازین له یه‌زدانی گه‌وره ناخۆشی نه‌یه‌ته رێگای هیچ لایه‌کیان و مردووی هه‌موو لایه‌ك به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
دووباره سوپاس ڕێزی بێپایانمان قبووڵ بفه‌رموون.
براتان
بێستون کەمال جەلال
له جیاتى خانه‌واده‌ی خوالێخۆش بوو
هۆڵەندا
١٣-٠١-٢٠١٣
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
