مه‌راسیمى پرسه‌ى خوالێخۆشبوو (نوری ئه‌حمه‌د به‌کرخان)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە خوالێخۆش بوو(نوری ئه‌حمه‌د به‌کرخان) له‌دایکبووی 1949 دانیشتووی گوندی ده‌رگه‌ڵه‌ی باڵه‌کایه‌تی لە شاری هه‌ولێر ڕۆژی 04-05-2013 کۆچی دوایی کرد، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا، دوا ماڵ ئاوایی لە خانەوادە و هەموو دۆست و خۆشەویستانی کرد.

کوچکردوو ده‌کاته‌ برای به‌ڕێز مامۆستا(عالم) له‌ شاری ده‌نهاخ و مامی به‌ڕێز دکتۆر مۆفه‌ق ده‌رگه‌ڵه‌یی ڕاوێژکاری سه‌رکۆمار بۆ کاروباری ڕۆژنامه‌وانی.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ بە خزمان و هاوڕێیان و دۆستانی ڕاده‌گه‌یه‌نین، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی خانه‌واده‌که‌ی له‌ کوردستان بڕیاریاندا، کە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 13:00 تا کاتژمێر 16:00 ڕیکه‌وتی 09-06-2013 له‌ هۆڵی زانکۆی (الحره‌) له‌ شاری ده‌نهاخ له‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه‌ پرسه‌ی بۆ دابنێن.

kerketuinweg 20 A

2544 CW Den Haag

بەناوی کۆچبەرانی کوردی نیشته‌جێی هۆڵەندا و رێکخراوە کوردییەکانه‌وە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین.داواکارین لە یەزدانی مەزن کە ئەمە دواناخۆشیی ئەو بنەماڵە تێکۆشه‌ره‌ بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات.

بۆ په‌یوه‌ندیکردن له‌ ڕێگای ئیمایڵی: مامۆستا عه‌ونی خۆشناو 0627454687،  

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

به‌ هۆی ئه‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنانه‌وه‌:

0634529810 یاخود 0703462200

 

 

 

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر

سوپاسنامە