مهراسیمى پرسهى خوالێخۆشبوو (ئەمینە قادر فتاح)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بە خزمان و هاوڕێیان و دۆستانی رادەگەیەنین کە(ئەمینە قادر فتاح) لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد،
کۆچکردوو دەکاتە دایکی بەرێزخاتوو مهرەبان حاجی حمەگوڵە و دەکاتە خەسوی بەرێز وەستا جمیل فیتر لە شاری دێڵفت .
بەناوی کۆچبەرانی کوردی دانیشتووی هۆڵەندا و رێکخراوە کوردییەکانی هۆڵەنداوە پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین.داواکارین لە یەزدانی مەزن کە ئەمە دواناخۆشیی ئەو بنەماڵە بەڕێزە بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
بەم بۆنەیە کەسوکاری کۆچکردوو وهاوڕێیان ودۆستان ڕۆژی یەکشەممە ڕێکهوتی ١٢-٥-٢٠١٣له کاتژمێر12:00 پرسهی بۆ دادهنێن لەم ئەدرێسەی خوارەوە لەمالی وەستا جمیل فیتر
ناونیشانی پرسە شاری دێڵفت
Lisztstraat 112
2625 AM DELFT
بۆ پهیوهندیکردن له ڕێگای تهلهفۆن و ئیمایڵی: 0615554464
ههڤاڵان و برادهرانى خانهوادهى خوالێخۆشبوو
خوای گەورە سەبوری هەموولایەکمان بدات.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
