سڵاو و ڕێز و خۆشه‌ویستی،
خزمان و دۆستان و هاورێیان و ئازیزانمان له هه‌ر شوێنێک بن. . .
به بۆنه‌ی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (نوری ئه‌حمه‌د به‌کرخان)ی برای ئازیزمان، به‌ناوی خانه‌واده‌که‌مانه‌وه سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و دۆست و که‌س و هاوڕێ و خوشک و برا به‌ڕێزه‌کانمان ده‌که‌ین، که له کاتی به‌خاکسپاردن و پرسه‌ی برامان له ڕێکه‌وتی 05. 05. 2013 ڕۆژانی دوایی له کوردستان و له رۆژی 09. 06. 2013 له شاری لاهای هۆڵه‌ندا یان به ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه هاوبه‌شی خه‌میان کردین و ئه‌و چه‌ند ڕۆژه، به‌ڕێزه‌وه له کۆست و غوربه‌تی دڵیان که‌مکردینه‌وه. هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و لایه‌نه سیاسی و رێکخراوه کوردیانه ده‌که‌ین، که به ده‌نگمانه‌وه هاتن، داواکارین له یه‌زدانی گه‌وره‌و دڵۆڤان ناخۆشی نه‌یه‌ته رێگای هیچ لایه‌کتان و مردووی هه‌موو لایه‌ك به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکا. .
دووباره سوپاس و پێ‌زانین و ڕێزمان قبوڵ بکه‌ن
دڵسۆزتان
مامۆستا عالم ده‌رگه‌ڵه‌یی
10. 06. 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
