Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە
  • WhatsApp -Viber - 00964770768123
  • Contact - kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر: لێپرسینه‌وه‌ی توند له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكدا ده‌كه‌ین ته‌قه‌ی خۆشی بكات

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 30 September 2013

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به‌ بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌ به‌رایی و فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ته‌قه‌ی خۆشی بكات، لێپرسینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و سزای ده‌ده‌ن.

عه‌مید عه‌بدولخالق ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ زۆر ئاساییه‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌كه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا، به‌ شێوه‌یه‌كی شارستانیانه‌ ئاهه‌نگ بگێڕدرێت و هه‌وادار و لایه‌نگران دڵخۆشیی خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام پێویسته‌ له‌ سنووری یاسا ده‌رنه‌چن و خه‌ڵك جاڕس نه‌كه‌ن.

گوتیشی "ته‌قه‌ی خۆشی شێوازێكی زۆر دواكه‌وتوو و پڕ له‌ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌ بۆ خه‌ڵك، بۆیه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك ته‌قه‌كردن قه‌ده‌غه‌یه‌ و له‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبووڵ ناكرێت، هه‌ر كه‌سێكیش پێچه‌وانه‌ ڕه‌فتار بكات، دووچاری سزای یاسایی و لێپرسینه‌وه‌ی توند ده‌بێته‌وه‌".

ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر

ئومێد پشده‌ری

07504302755


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

رۆمانیا كوردستان ده‌كات به‌ ده‌روازه‌ی گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیاری

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 30 September 2013

پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو مه‌رجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیاری له‌ كوردستاندا ئاماده‌ییان هه‌یه‌، ته‌نیا له‌رووی پسپۆریه‌وه‌ كه‌موكورتی هه‌یه‌ و له‌و رووه‌شه‌وه‌ هاوكاری وڵاتانی پێشكه‌وتووی بواری گه‌شتیاری به‌ گرنگ وه‌سف ده‌كات، وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیاش چه‌ندین پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ 28ی ئه‌یلول به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا،

له‌دیدارێكدا كه‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئاماده‌ی بوو، پارێزگاری سلێمانی و وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزار له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

پارێزگاری سلێمانی له‌و رووه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌شتوگوزاری سلێمانی بۆ وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا خسته‌روو

پارێزگار وتی: له‌رووی تۆبۆگرافی و كلتور و ئابوری و ئه‌منیه‌وه‌ پارێزگای سلێمانی گونجاوترین شوێنه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ بواری گه‌شتوگوزاردا، و هه‌موو پێدراو هۆكاره‌كانی گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیاری ئاماده‌ییان هه‌یه‌، به‌ڵام ته‌نیا له‌رووی پسپۆڕی شاره‌زاییه‌وه‌ كه‌موكوڕیمان هه‌یه‌ و له‌و رووه‌وه‌ پێویستمان به‌ كۆمپانیاو پسپۆڕی رۆمانیا هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی پیشه‌سازی گه‌شتیاری.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی له‌رووی باری ئابوورییه‌وه‌ بارودۆخیان باشتره‌و خه‌ڵك ئاره‌زووی له‌ گه‌شت هه‌یه‌ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ و داوای كرد رۆمانیا ئاسانكاری بكات بۆ گه‌شتیارانی هه‌رێم له‌ رووی پێدانی ڤیزا و ئاماده‌كردنی گه‌شتی راسته‌خۆی فرۆكه‌وانی له‌نێوان سلێمانی و رۆمانیادا.

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا ئاشكرای كرد له‌پلانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدایه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌پلانی درێژخایه‌نی ناساندنی گه‌شتیاری وڵاته‌كه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵات ده‌ست پێ بكات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ به‌ر له‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزاری وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌و سلێمانی شارێكی جیاوازه‌ له‌ شاره‌كانی تری عیراق و كراوه‌تره‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیاری

ته‌ئكیدشی كرده‌وه‌ كه‌ زۆر بوار هه‌یه‌ بۆ هاوكاری هه‌ردوو لا بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ بواری گه‌شتیاریدا.

وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هه‌وڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، هه‌رێمی كوردستان له‌ پێدانی ڤیزادا تایبه‌تمه‌ندی پێ دراوه‌و له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا ڤیزا ده‌درێت به‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێم كه‌ خوازیاری گه‌شتكردن بۆ رۆمانیا

وتیشی: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێم كار بكه‌ین و تواناو پسپۆری و شێوازی ئیداره‌دانی كه‌رتی گه‌شتیاری رۆمانیا بگوازینه‌وه‌ بۆ هه‌رێم.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردا به‌هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی وه‌زیری گه‌شتوگوزاری رۆمانیا له‌گه‌ڵ كۆمپایناكانی ئه‌و بواره‌ له‌ سلێمانی كۆ ببنه‌وه‌و میكانیزمێك دابنێن بۆ ئاشناكردن و پێكه‌وه‌ كاركردنی كۆمپانیاكانی هه‌ردوو لا بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی بواری گه‌شتوگوزار له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆمانیادا.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

ئیتاڵییه‌كان پرۆژه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ جی به‌جی ده‌كه‌ن

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 30 September 2013

تیمێكی پسپۆڕی جیۆلۆجی ئیتاڵی پرۆژه‌ی (جیۆپاك) له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغی سلێمانی جێبه‌جی ده‌كه‌ن و پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی له‌ پرۆژه‌كه‌ ده‌كات و سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌داغیش پرۆژه‌كه‌ به‌ "ده‌گمه‌ن" له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناو ده‌بات

ئه‌مرۆ 28ی ئه‌یلول به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێك له‌ سه‌ندیكای جێولۆجی ئیتاڵیا كه‌ پێكهاتبوون له‌ ژماره‌یه‌ك پسپۆری ناسراوی ئیتاڵی له‌بواری جیولۆجیاو ژینگه‌دا كه‌ هاوكات كونسوڵی ئه‌و وڵاته‌شن له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ بواری جیولۆجی و پاراستنی ژینگه‌ی سروشتیدا.

له‌دیدارێكدا كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌داغ و به‌رێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده‌ی بوون، وه‌فده‌ ئیتاڵییه‌كه‌ بیرۆكه‌ی جی به‌جێ كردنی پرۆژه‌یه‌كیان له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ خسته‌روو، كه‌ به‌ "جێوپاك" ناسراوه‌و له‌رێگه‌ی پرۆژه‌كه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ جیۆلۆجیاو سروشت و ژینگه‌و گیانداران و كلتور و شوێنه‌واری ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت و پاشان له‌رێگه‌ی رێكخراوی "یونسكۆ" وه‌ هه‌وڵده‌درێت هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ بپارێزێن و به‌ جیهان بناسرێندرێن.

وه‌فده‌كه‌ رایانگه‌یاند سروشت و جیۆلۆجیای كوردستان زۆر تایبه‌تمه‌ندی ده‌گمه‌نی هه‌یه‌ كه‌تا ئێستا ده‌ستی بۆ نه‌براوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ نه‌كراو و جیهان پێی ئاشنا نییه‌ و "ئه‌وپرۆژه‌یه‌ ده‌توانێت تیشك بخاته‌ سه‌ر لایه‌نه‌ شاراوه‌كانی سروشت و ژینگه‌ی كوردستان و به‌ جیهانی بناسێنێت."

راشیانگه‌یاند پرۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیتاڵیا جی به‌جی ده‌كه‌ن به‌ هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و جۆره‌ پرۆژه‌یه‌ش پرۆژه‌ی ده‌گمه‌نن و ته‌نیا له‌چه‌ند وڵاتێكی له‌وانه‌ له‌ چین و ژاپۆن جی به‌جێیان كردووه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ سروشتی كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڵام پێویستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیه‌و رایگه‌یاند پشتیوانی و هاوكاری هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ن به‌و ئاراسته‌یه‌

پشتیوانی خۆشی بۆ بیرۆكه‌و پرۆژه‌كه‌یان ده‌ربڕی.

دلیڤا عه‌بدوڵا سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌داغیش له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند پرۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ پرۆژه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه‌و بیرۆكه‌كه‌ به‌ هاوكاری لقی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی جێۆلۆجی كوردستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌

وتیشی: به‌جی به‌جی كردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ناوچه‌كه‌ له‌ جیهاندا ده‌ناسرێت و گه‌شتیاران له‌ جیهانه‌وه‌ رووی تێ ده‌كه‌ن و هاوكات ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ژێر پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی یونسكۆوه‌ به‌مه‌ش سروشت و ژینگه‌ و كلتوری ناوچه‌كه‌ش ده‌پارێزرێت.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بانگەوازێك بۆ سەرجەم ئەندامانی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 30 September 2013

 سڵاوتان لێبێت

     ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بڕیاری داوە كە لە بەرواری (1/10/2013) تا رۆژی (31/12/2013) وەك دوایین مۆڵەت، ئابونەی ئەو ئەندامانە وەربگرێت كە پێشتر قەرزاربوون..ئەگینا لە ساڵی (2014)وە مافی بە ئەندام بوونیان نامێنێت و ناویان لە تۆمارەكانی سەندیكا دەسرێتەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا...

 

كـــاروان انــور

سكرتێری لقی سلێمانی

 

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

ئاگادارییه‌ك له‌ پارێزگای سلێمانییه‌وه‌

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 22 September 2013

ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین، ئه‌وهاووڵاتیانه‌ی بریكاری خۆراكه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ بنكه‌ی (1-2-3) وه‌، سه‌ردانی بریكاره‌كانیان بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی قه‌ره‌بووی به‌شه‌ خۆراكی فه‌وتاویان، كه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك 25 هه‌زار دیناره‌.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 

  1. روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌
  2. ئه‌مڕۆ تیرو پشك بۆ زەوی رۆژنامەنووسان دەكرێت
  3. سلێمانی، به‌ردی بناغه‌ی نزیكه‌ی 10 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون دانرا
  4. پارێزگار برینداره‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ ... "رووداوی ته‌قه‌كردن له‌ بنكه‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بووه‌"

Page 5 of 6

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 58 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە